ڕێبواری یەک مانگەڕێ
دەیبینین لە شار و دێ
لەسەرتای دەرچوونی
نابینرێ بە ڕوونی
پاش سێ چوار ڕۆژ وەک کەوان
خۆی پیشاندەدا پێمان
لەنیوەی ڕێ لەتێکە
وەک نیوە کاڵەکێکە
کاتێکیش دەگاتەجێ
ئەو مانگەڕێیە دەبڕێ
بازنەیەکی تەواوە
وێنەیەکی لەناوە
کەس نازانێ ئەو وێنە
چییە مەتەڵ هەڵبێنە
ناشێ بڵێی گرانە
ئەوە....... ە لە ئاسمانە
وەڵام (مانگ) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 240 جار هاتیە دیتن