#گۆڕ دخمە# یان #گۆڕە بەردینە#، یەکێک لە شوێنەوارە بەجێماوەکانی ئیمپراتۆریی #میدیا#، کۆمەڵێک گۆڕە کە لەناو شاخ و شوێنە بەرزەکان هەڵکەنراون، بەمەبەستی ناشتنی تەرمی پاشاکانی میدیا درووست کراون، ئەمانە کە وەک زەنجیرە گۆڕن، مێژووی درووستکردنیان بۆ سەرەتای دەسەڵاتداری میدیا دەگەڕێتەوە، کە پاشان لە لایەن پاشاکانی پارس و #ئەخمینی# لاسایی کراونەتەوە.
مێژووی دروستکردنی ئەم جۆرە گۆڕانە بۆ سەردەمانێک دەگەڕێتەوە کە ئایینی #میترایی# و پاشان #زەردەشتی# ئایینی فەرمیی کورد و کوردستانی گەورە بووە. بڕوادارانی ئەم ئایینە تەرمەکانیان لەسەر بەرزایی لەناو ئەو گۆڕانە داناوە، تا باڵندە و ئاژەڵاکان بیانخۆن و ئێسکەکانیان شی ببێتەوە.گۆڕ دەخمە ژوورێکی لە بەرد دروستکراو لە ناو قەدی چیایەکی بەرزە کە بۆ دانانی تەرمێک یان چەند تەرمێک لە بەرزاییەکان دروست کراوە و لەم شوێنە بێجگە لە گۆڕ بۆ ناشتنی تەرمی مردوو، شوێنی پێویستیشی هەبووە بۆ بەڕێوەبردنی نەریت و ڕێوڕەسمی ناشتنی مردووەکان.
ئامادەکردنی: سارا سەردار
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 503 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!