#فەروەرتیش# یان #فراوەرتیس#، دووەم پاشای #ماد#ەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی (655 تا 633 پ. ز) فەرمانڕەوایی گرتە دەست، لەگەڵ هاتنە سەرتەختی فەروەرتیش، سکاییەکان و پارسەکان فەرمانڕەواییان دەکرد، ئەو کە هەردەم لە بیری فراوانکردنەوەی دەسەڵاتەکەیدا بوو، هێرشی کردە سەر پارسەکان و توانی سەنتەری فەرمانڕەواییەکەیان بخاتە ژێردەستی خۆی.
دواتر دەستی کرد بە کۆکردنەوەی سوپایەکی گەورە و بەرەو نەینەوای پایتەختی #ئاشوورییەکان# بەڕێ کەوت، بەڵام پێش گەیشتنی سوپاکەی فەروەرتیش هەواڵ گەیشتە ئاشوورییەکان، بۆیە ئەوان زووتر هێرشیان کردە سەر میدییەکان. لە لایەکی تریشەوە سکاییەکان کە لە نزیک #دەریاچەی ورمێ# دەژیان و هاوپەیمانی ئاشوورییەکان بوون، دەستیان کرد بە ئامادەکردنی سوپایەکی بەهێز و هێرشیان بردە سەر میدییەکان بۆ پشتیوانی ئاشووریییەکان، کەواتە میدییەکان کەوتبوونە ناو گەمارۆی سکایی و ئاشووری. لە یەکێک لەم شەڕە قورسانەدا لە ساڵی (633 پ. ز) فەروەرتیش کوژرا و دەوڵەتی میدیا ئیتر بێهێز بوو، سکاییەکان ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و کەوتنە تاڵانکردنی پایتەختەکەی.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 366 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!