بەدروشمی بەتەنیانیت لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژن کوژان ڕۆژی #22-09-2022# بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هۆڵی تەوار مەراسیمی کۆتایی کەمپینی هەفتەی بەرەنگاری ژن کوژان بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا کە خاتوو کافیە سڵێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان لە وتەیەکیدا وێڕای سوپاسی بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان ئەوەی خستە ڕوو کەم کامپینە سەرەتای هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەک هەڵوێستی دژی بکوژانی ژنان. پاشان بە پیشاندانی فیلمێکی دۆکیومینتاری لەسەر چالاکیەکانی کەمپینەکە پیشاندرا کە لەلایەن تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانەوە ئامادەکرابوو وەک سپۆنسەری میدیایی کامپینەکە، هەر لەومەراسیمەدا هەموو ئەو ڕێکخراوانەی بەشداری کەمپینەکە بوون پەیامی خۆیان ئاڕاستەی حکومەت و لایەنی بەرپرس کرد لە سەر دۆخی ئێستای ژنان. لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا مارشی ژن پێشکەشکرا کە لەلایەن هونەرمەند #نەوژین محەمەد# ئامادەکرابوو بە هاوکاری هونەرمەند کۆمیکۆ ئۆکومورا.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,049 جار هاتیە دیتن