لە قەزای #کفری#، لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان#، شوێنەوارێک ڕووبەڕووی لەناوچوون و فەوتان ببووەوە و بۆ ئەو مەبەسەتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕێک پارە بۆ پاراستنی ئەو شوێنە لە فەوتان خەرج دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی 9ی 2022، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان لە ڕاگەیاندنراوێکیدا کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ڕایگەیاند، دوابەدوای ئامادەکردنی دەرخستەی تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بنکەی شوێنەواری کفری بۆ پەرژینکردنی شوێنەواری (#قەرە ئۆغڵان#) لە کفری بە مەبەستی پاراستنی لە فەوتان و تێکدان، نووسراوی فەرمییمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە دوای ئاراستەکردنی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئەو مەبەستە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی داوە بە خەرجکردنی بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 540 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!