هەرسێ سەرۆکایەتیەی عێراق تاوەکو ئێستا ئیدانەی هێرشە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە عێراق نەکردووە.
ڕۆژی چوارشەممە، 28ی ئەیلول، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران لەناو خاکی هەرێم. کە بەهۆیەوە 13 هاوڵاتی شەهید بوون و 60ی دیکەش بریندار بوون.
ئەگەرچی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان پێشلکردنی سەروەری خاکی عێراقە، بەڵام تاوەکو ئێستا کە زیاتر لە 24 کاژمێر بەسەر هێرشەکە تێپەڕیوەو هیچ کام لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێڕاق، ئیدانەی ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نەکردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,552 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!