هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی ئاراستەی #پارتی دیموکرات ی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لەماڵی هومام حەمودی لە #بەغدا# داواکەیان ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردووە، کە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە داواکەیان جەختیان کردووەتەوە، کە دەیانەوێت هەموو لایەنەکانی براوە لە هەڵبژاردن بەشداری حکومەتی داهاتوو بکەن، بەتەواوی لایەنە کوردییەکانیشەوە.
هەروەها داوایان کردووە، کە دەبێت لایەنە کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، لەسەر کاندیدێکی هاوبەشی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێبکەنەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 916 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!