#عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# بۆ #ڕێباز حەملان#: برا و هاوڕێی دێرینم
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران سەردانی عەبدوڵای کوێخا موباڕەکی کرد لە #چەمچەماڵ#، لەسەر سەردانەکەرێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران دەڵێت:
ئەمڕۆ شەممە #01-10-2022# لە شاری چەمچەماڵ سەردانی هەڤاڵی بەڕێز عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکمان کرد، بەمەبەستی هەواڵپرسین و خۆشحاڵیمان دەربڕی بۆ سەلامەتی خۆیان و هەڤاڵان و ئەوبرا پێشمەرگانەی کە لەگەڵی بوون.
هەرلەو دیدارە باسمان لەوە کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆک وەزیران شەونخونی و هەموو هەوڵ و کارێکیان بۆ پاراستن و سەلامەتی هاونیشتمانیانە لە هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە ڕووبەڕووی هەموو کارێکی نایاسایی و تێکدانی ئاسایش و ئارامی دەبێتەوە، دەبێت یاسا چەسپاو بەرکار و ڕێز لێگیراوبێت لە هەرێمی کوردستان.
لە بەرامبەردا عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەڵێت:
ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ پێشوازیمان کرد لە هاوڕێی دێرین و برای بەڕێز ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی کردین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,112 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!