26 سانتیمێترە. له هەموو پەڕەبەڵەکەکان گەورەترە. پەڕوباڵی ڕەش و سپییە. سەروپشتی بۆرە. بەپێچەوانەی پەربەڵەکەی بۆری بچووک نێوچاوانی بۆرە. چاوی کەوتوونە نێو خەتێکی ڕەشی پان. دێغێکی باریکی سپی بەبرۆیدا ڕاکشاوە. پاشەڵی ئاماڵ سپییە. باڵ و کلکی ڕەشە. خەتی سپی له باڵيدا هەیە. مێیە خەت و خاڵی وردی کاڵی له سینگیدا هەیە. ئەم باڵندەيە بەباڕی قاوەيی ئاماڵ بۆره و سینگی پره له خەت و خاڵ. لەسەر شوێنی بڵيندی وەک دار و دارتێل هەڵدەنيشێ و لەوێوه لوور دەبێتە نێچیر. زۆربە کلکی هەڵدەتەکێنێ و وەک چەتر دەیکاتەوە. له کەنار لێرەوار. باغی میوه و نێو پەرژینان دەژی. جاری وایه لەسەر دار لەنێو پنجه دڕوو هێلانە دەکا. زستانان زۆر هەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 167 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!