تەکیەی جەباری شارەدێیەکە، کەوتووەتە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، ی سەربە شاری #سلێمانی#.
$ناو$
ناوی ئەم شارەدێیە کە لەسەرەتادا گوند بووە ناوی #سەڵباتوو# بووە بەڵام لەو کاتەوەی سەید عەبدولجەبار هاتە ئەم گوندە و تەکیەی تیادا دامەزراند بەناوی تەکیەی جەباری ئیتر ناوی گوندەکەش گۆڕدرا بە تەکیەی جەباری.
$جوگرافیا$
تەکیەی جەباری لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی جانی و لە باشوور لەگەڵ گوندی #زەوج# و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی #گۆران جەباری# لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #حەفتاچەشمە#.
$مێژوو$
سەید عەبدولجەبار لە ساڵی (1470) ی زایینی لە گوندی تەکیەوە لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە ناوی شەرەفەدینە، ڕووی کردووەتە سنووری کەرکووک و لە گوندی (سەڵباتوو) نیشتەجێ بووە و تەکیەکی لەو گوندە بەناوی تەکیەی سەید عەبدولجەبار دامەزراندووە، بە دامەزراندنی ئەو تەکیەیەش ناوی گوندەکە گۆڕاوە بۆ تەکیەی جەباری، دوای چەند ساڵێک سەید عەبدولجەبار ناوچەکەی جێهێشتووە و بە مەبەستی ئیرشادی ئایینی ڕووی کردووەتە وڵاتی شام وشەڕەفەدینی کوڕی لە ناوچەکە ماوەتەوە ولە جیاتی باوکی ئەرکی سەرپەرشتکردنی تەکیەکە وئامۆژگاریکردنی خەڵکی گرتووەتە ئەستۆ بۆ پەیڕەوکردنی ئایینی پیرۆری ئیسلام. دواتریش گوندی تەکیە لە ساڵی (1919) کرا بەشارەدێ و ناوەندی ناوچەکە. هەروەها تەکیە جەباری لە کەرکووک دادەنرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (350) ساڵ لەمەوبەر لە ناو قەڵای کەرکووک دا درووست کراوە وبە تەکیەی (سەید نەجیب) جەباری ناسراوە، بەڵام کاتی خۆی (سەید ڕەوشەتی) درووستی کردووە، بەڵام سەرپەرشتی تەکیە کە لەلایەن (سەید هاوین) و کراوە تاوەکوو ئێستاش بەشوێنێکی پیرۆز سەیر دەکرێت، قودسییەتی تایبەتی خۆی هەیە لە زۆربەی شوێنەکانی دونیاوە سەردانی دەکرێت ودەڵێن کە (ڕیشی پێغەمبەر) ی تێدایە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,004 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!