ئەو کونە ڕەشەی بەتۆوە
ئەو مژانەی بە منەوە
خۆم تێکوتا بە گونەوە
زریکە زریکی لە بنەوە
مەبەستی مەتەڵەکە ئامێری پێچاڵە کە بۆ کاری جۆڵایی بەکاردێت، (پێچاڵ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ کاری چنین بەکاردێت) مژان: دارێکی درێژە بەشێکە لە ئامێری پێچاڵ، ئەو کونە ڕەشەی بە تۆوە، مەبەست لەو کونە باریکانەیە کە داوی (پۆ) ی پێوەدەکرێ، خۆم تێکوتا بە گونەوە، مەبەست لە مەکۆی پێچاڵە کە داوی (تان) ی پێوەیە، زریکە زریک لە بنەوە، مەبەسی لە کاتی کارپێکردنی ئامێری پێچاڵە کە تان و پۆکان دێن و دەچن دەنگێک درووستدەکات. وەڵام (کاری جۆڵایی کردن) .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 331 جار هاتیە دیتن