سەرۆکایەتیی زانکۆی ئەلبێرتا لە کەنەدا بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە یاسا بە نووسەر و شاعیری ناوداری کورد #جەلال بەرزنجی# دەبەخشێتت.
دوێنێ هەینی 14/10/2022، سەرۆکایەتیی زانکۆی ئەلبێرتا، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، زانکۆکەیان بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە یاسا بە نووسەر و شاعیری ناوداری کورد جەلال بەرزنجی دەبەخشێتت.
ئەم دکتۆرایە کە گەورەترین خەڵات و پلەی ڕێزلێنانی ئەم زانکۆیەیە دەیبەخشێتە ئەوانەی بەرهەم و کەسایەتی و بۆچوونەکانیان کاریگەریی نێودەوڵەتییان هەیە، پێشتر بە هەر یەک لە (نێلسۆن ماندێلا، دەلای لاما، دیڤد سوزوکی)ی بەخشیوە، بۆیە بەخشینی بڕوانامەیەکی فەخری و ڕێزلێنانێکی وا گەورە لە نووسەرێکی کورد، کە هەموو ژیانی خۆی بۆ نووسینەوەی خەمی مرۆڤایەتی و کورد و ئازادی تەرخان کردووە و لە ڕێگای نووسینەکانی بە زمانی ئینگلیزی بووەتە ئایکۆنێکی جیهانیی، جێی شانازییە.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 23/11/2022، لە هۆڵی جبولی و لە ڕێوڕەسمێکی شایستە و ئاهەنگێکی گەورەدا، پلەکە بە فەرمی ببەخشرێتە (بەرزنجی) و ئەویش لەمەڕ ڕێزلێنانەکە و ئەزموونی نووسینی خۆی، وتارێک پێشکەشی دەرچوانی ماستەر و دکتۆرای زانکۆکە بکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,215 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!