سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حزبەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ لە مەودوا وەک هێزێکی سیاسی دیکە سەیری #لاهور شێخ جەنگی# دەکەن.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی 8ی 11ی 2022، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسەر هەڵوێست و جوڵەکانی ئەم دواییەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ لەمەودوا یەکێتیی وەک هێزێکی نوێی سیاسی مامەڵە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەکات.
قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجوونی سەرکردایەتی یەکێتی، لەگەڵ قسەکانی پێشووتری ناوبراو لەسەر لاهور شێخ جەنگی جیاواز بووە و وای نیشانداوە کە لاهور شێخ جەنگی هێزێکی نوێی سیاسی دروست دەکات و پێویست ناکات جارێکی دیکە ئەو پرسە لە ناوخۆی یەکێتیی گفتووگۆی لە بارەیەوە بکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,135 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!