ئەندامێکی سەندیکای پەروەردەی پارێزگای بورسا لە تورکیا، وێنەی قادرمەی قوتابخانەیەکی ئەو شارەی بڵاوکردەوە، کە لەسەر یەکێک لە پایەکانیدا نووسراوە یان بە تورکی قسە بکە یان بێدەنگ بە.
وێنەکە لەلایەن یوسف ئۆزمەن، بڕیاردەری دارایی سەندیکای پەروەردەی پارێزگای بوڕسا بڵاوکراوەتەوە. ئۆزمەن لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە نووسیویەتی: بەم دیمەنە کودەتای 12ی ئەیلوولم هاتەوە یاد، کە لە دیواری گرتووخانەی #ئامەد# نووسرابوو 'بەتورکی قسە بکە زۆر قسەی پێ بکە'. ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی وەک بوڕسا کە چەندین نەتەوەی جیاواز تێیدا دەژی، نەژادپەرستی بەدی دەکرێت و فەرمانت پێدەدەن کە نابێ جگە لە زمانی تورکی بەهیچ زمانێکی دیکە قسە بکەیت. ئەمە فاشیزمییە.
لەو بارەیەوە ڕوشتو تریاکی، پەڕڵەمانتاری سەمسوور-ی #هەدەپە# پرسەکەی گواستەوە پەڕڵەمان و لە ڕێگەی پەڕڵەمانەوە داوای وەڵامی لە وەزیری پەروەردە کرد.
ئەو پەڕڵەمانتارەی هەدەپە داوای لێکۆڵینەوە و سزادانی لایەن و کەسە پەیوەندیدارەکانی کرد.
هاوکات کۆمسیۆنی زمانی کوردی بارۆی ئامەد ڕاگەیێندراوێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و بەتووندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و داوای لێکۆڵینەوە و هەڵوێستی وەزارەتی پەروەردە کرد.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 828 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!