چوارشەممە 16-11-2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردە دەرکران سەبارەت بە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بڕیار و ڕاسپاردەکان بەمشێوەیە بوون:
1- ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە بەشداربووەکانی خولی فوتساڵی کچان ڕۆژی یەکشەممە 20-11-2022 کاتژمێر 11ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
2- سەبارەت بە یاری نێوان #یانەی هەندرێن# و یانەی دەربەندیخان:
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 7ی تایبەت بەیاریزانان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی هەندرێن ژمارە 32 (محەمەد شێرزاد) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی ڕەوشتی ناوەرزشی و نابەجێ بەرانبەر بە دەستەی ناوبژیوانان.
3- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بازیان و یانەی خاک:
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 8ی تایبەت بە کارگێڕی و ڕاهێنەران بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بازیان (مستەفا عومەر) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی ڕەوشتی ناوەرزشی بەرانبەر بە دەستەی ناوبژیوانان.
4- بەهۆی کەمتەرخەمی یانەی بازیان لە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بڕیاردرا بەپێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بە دووبارە بوونەوەی سزای کارگێڕی و دارایی توندتر دەدرێن.
5- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 7 ی خولی نایابی کوردستان و گەڕی 2ی خولی پلە یەکی کوردستان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 889 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!