پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,378
وێنە 105,073
پەرتوک PDF 19,490
فایلێن پەیوەندیدار 97,763
ڤیدیۆ 1,412
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کاپیتالیزم و کۆمەڵگای مەتریالیست؛ چۆن کار لە تەندروستیمان دەکەن؟
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: زانست | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کاپیتالیزم و کۆمەڵگای مەتریالیست؛ چۆن کار لە تەندروستیمان دەکەن؟
زانست

کاپیتالیزم و کۆمەڵگای مەتریالیست؛ چۆن کار لە تەندروستیمان دەکەن؟
زانست

$کاپیتالیزم و کۆمەڵگای مەتریالیست؛ چۆن کار لە تەندروستیمان دەکەن؟$
نووسینی: د.هەڤین کەمال شاﮪ
ئەوەی ڕوونە زانستی پزیشکی باو لە ئێستادا، جیاکاری لەنێوان دوو بواری گرنگ دەکات، کەجیاکردنەوەیان نەگونجاوە. یەکەم؛ جیاکردنەوەی بیر و هۆشە لە جەستە و مامەڵەکردن لەگەڵ جەستەی مرۆڤ وەک تەنێکی بایۆلۆژی و فیزیکی، بەبێ گەڕانەوە بۆ ژیانی سۆزداری و کۆمەڵایەتی مرۆڤەکە. دووەم؛ جیاکردنەوەی تاک لەژینگە و تەماشاکردنی جەستەی مرۆڤ وەک ئەوەی مەتریاڵێک بێت کە بەهیچ جۆرێک لەژێر کاریگەری ژینگەکەیدا نییە و کارتێکراو نییە بەو گۆڕانکارییانەی ژینگە کەلەدەوریدا ڕوودەدات! ئەم بەرجەستەکردنەی لەشی مرۆڤ وەک مەتریاڵێکی بایۆلۆژی و فیزیکی بێ گەڕانەوە بۆ لایەنەکانی تری لەکاتی نەخۆشیدا، خۆی لەخۆیدا گەورەترین هەڵەیە لەزانستی پزیشکیی باودا. وە توێژینەوە تازەکان دژی دەوەستن و جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەی کە مرۆڤ بە سرووشتی خۆی بونەوەرێکی (بایۆسایکۆسۆشیاڵە)، هەر بۆیە کە چارەسەر دەکرێت لەکاتی نەخۆشیدا، پێویستە لەهەموو ڕووەکانەوە هەڵسەنگێنرێت و بەپێ ئەوە چارەسەری بدرێتێ و جگە لە کێشە فسیۆلۆژییەکەی، کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی بەهەند وەربگیرێت. ئێمە کە دەڵێن مرۆڤ بونەوەرێکی بایۆسایکۆسۆشیاڵە، مانای ئەوەیە دۆخی بایۆلۆژی و فسیۆلۆژی مرۆڤ لەژێر کاریگەری پەیوەندییە دەروونیی و سۆزداری و کۆمەڵایەتییەکانیدایە، وەچەندین توێژینەوەو لێکۆڵینەوەو تاقیکردنەوەی تازە ئەمە دەسەلمێنن. هەر گۆڕانکارییەک لە کۆمەڵگا و دەوروبەر و باری دەروونی، کاریگەرییەکی نەرێنی یاخود ئەرێنی دەبێت لە سەر لایەنی فیزیکی و بایۆلۆژی جەستەی مرۆڤ. پزیشکی کەنەدی بەڕەچەڵەک هەنگاری “گابور ماتی” لە وتارێکیدا بەناوی “کەلتووری ژەهراوی_ toxic cultuer” دەڵێت : (دەبێت لەوە تێبگەین کەزانستی پزیشکی تەنیا زانستێک نیەو بەس، بەڵکوو زۆر لەوە زیاترە. زانستی پزیشکی بریتییە لە ئایدۆلۆژیایەک و دەلاقەیەک بۆ تەماشاکردنی ڕەچەڵەکی مرۆڤ. ئەگەر لە زانستی پزیشکیدا مرۆڤ تەنیا وەک تاکە کەسێک و ئیندیڤیجوەڵێک سەیربکەین، و لەکۆمەڵگا جیایی بکەینەوە و گوێ نەدەینە گرنگی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆشیاڵەکانی، لایەنە سۆزداری و سایکۆلۆژیەکانی لەگەڵ دەوروبەری، ئەوە مانیفێستەیشنی دیدگایەک دەکەین کەهیچ جیاوازی نییە لە دیدگای ئیندڤیجوەلیزم و خۆپەرستی ئینتەرپەنور و خاوەن کارێک، کەتەنیا کارەکەی خۆیی و دەستکەوتەکانی خودی خۆی لاگرنگە بێ تەماشاکردنی حاڵی کرێکارەکانی، ئەو خاوەن کارەی کەدەڵێت : ” ئەوەی گرنگە، تەنیا خۆم و دەستکەوتەکانم و هەموو ئەو شتانەی کە دەتوانم کۆنترۆڵیان بکەم، مرۆڤ هەمووی لەململانێدان لەگەڵ یەکدا و سەرکەوتن بۆ ئەو کەسەیە کەخودپەرستە!). وەک دەبینین ئەم دیدە ئیکۆنۆمی و ئایدۆلۆژیەی خاوەن کارێک کە خاوەنی نارسیزمیەکی بەرز و ئیگۆیەکی زۆرە، هەمان دیدی زانستی پزیشکی باوە کەتەنیا لایەنە فسیۆلۆژی و بایۆلۆژییەکەی مرۆڤی لا گرنکە بێ گوێدان بە لایەنەکانی تری مرۆڤەکە. ئەم دیدە بەشێوەیەکی زەق و ڕوون لە پراکتیکەکردنی کاری پزیشکیدا دەبینرێت لەکۆمەڵگایەکی مەتریاڵیستدا کە کاپیتاڵیزم باڵی بەسەردا کێشاوە و مرۆڤ بووە بە کاڵا تیایدا. بەگشتی لە سیستمی سەرمایەداری و کاپیتاڵیزمدا ئەو بەکاڵابوونەی مرۆڤ، مرۆڤ ڕووتدەکاتەوە لەبەها مرۆڤایەتیەکانی تری، مرۆڤ ئەو کاتە بەهای هەیە کە بەرهەمهێنەرە، یاخود مەسرەفکەرە، هەرکات نەیتوانی هیچ لەو دووانە بێت، ئەوا لەلایەن سیستمەکەوە پەراوێز دەخرێت و گرنگی پێنادرێت. ئەو مرۆڤەی نەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر بەرهەمهینەر بێت یاخود مەسرەفکەر بێت، هیچ گرنگیەکی ئەوتۆی نابێ لەسیستمی سەرمایەداریدا، چونکە سوودێکی ئەوتۆی نابیت بۆ سیستمەکە. هەر بۆیە دەبینین ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونی، نەخۆشی ژیریی، ئۆتیزم، داون سیندرۆم، سایکۆپاتەکان، نەخۆشی درێژخایەن..هتد لەم سیستمەدا جێگایان نابێتەوە و بەهایان نییە. کاپیتاڵیزم مرۆڤ وەک کەرەستەیەک سەیردەکات و ڕووتی دەکاتەوە لە لایەنە دەروونی و سۆزداری و پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سۆشیاڵەکانی، هەر بۆیە مرۆڤ لەسیستمی سەرمایەداریدا مرۆڤێکی نامۆ، خەمۆک، تەنیا، و لەدەرئەنجامدا مرۆڤێکی جەستە نەخۆشی لێبەرهەمدێت. بەپێی توێژینەوەکان بێت، لەسیستمی سەرمایەداریدا مرۆڤ لەژێر سترێس و ماندوبوون و دڵەڕاوکێیەکی زۆردایە، کەئەمەش دەبێتە هۆی ڕژاندنی هۆرمۆنی “کۆرتیسۆڵ” لەلەشدا کەبە “سترێس هۆرمۆن” ناسراوە. ئەم هۆرمۆنەش کاریگەری هەیە لەسەر کۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ و لاوازبوونی لەبەردەم نەخۆشییە جیاوازەکاندا. لەهەمان کاتدا ئەو سترێس و گوشارە دەروونیەی ئەم سیستەمە دروستی دەکات لەسەر مرۆڤەکان، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەدریناڵین لە خوێندا کە بە “adrenaline rush” ناودەبرێت و لەلایەن ڕژینە ئەدریناڵینەکانەوە دەردەدرێن. کە ئەمەش میکانیزمێکی بەرگرییە لە جەستەی مرۆڤدا بۆ بەرگریکردن لەدژی هەر مەترسییەک بۆ سەر جەستەکە. بەڵام لەهەمانکاتدا کاریگەری نەرێنی هەیە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی و تێکچوونی کۆئەندامی دەمارەکان، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، زیاد لێدانی دڵ، کشانی ڕێڕەوە هەواییەکانی سییەکان، گەورەبوونی بیلبیلەی چاو، گۆڕانی کرداری ڕاچەنین و میتابۆلیزم لە جەستەدا. ڕژانی هۆرمۆنی “ئەدریناڵین” کە “ئیپینفرین” یشی پێدەگوترێت، یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات بۆ بەرگریکردن و شەڕکردن لە شۆرت تێرم و ماوەکورتدا، بەڵام لە لۆنگ تێرم و ماوەی درێژدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە و تێکشکاندنی خانەکان. لێرەدا حەزدەکەم باس لە هەندێک توێژینەوەی زانستی بکەم، کە دەیسەلمێنێت مرۆڤ بونەوەرێکی بایۆسایکۆسۆشیاڵە، ژینگە و لایەنی دەروونی و لایەنی کۆمەڵایەتی، کاریگەریان هەیە لەسەر لایەنی بایۆلۆژی جەستەی مرۆڤ : —- بەپێی توێژینەوەیەک کەلەزانکۆی “جۆن هۆبکنز” کراوە لە ساڵی 2004دا؛ بینراوە کە کۆرپە لە ڕەحمی دایکیدا لەژێر کاریگەری باری دەروونی دایکەکە دەبێت. هەر بۆیە کەتەماشای لێدانی دڵ و جووڵانی کۆرپەلەی ئەو دایکانە دەکەیت کە لەژێر گوشاری دەروونی و سترێسدان, چالاکی جیاواز لەجووڵەی کۆرپەلەکەدا دەبینیت کە ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە لە هەڵسوکەوت و فێربوون لە دواڕۆژی ئەو جۆرە منداڵانەدا. بۆیە دەبینین زۆربەی ئەو دایکانەی سترێسن و لەژێر فشاری دەرونیدان، منداڵەکانیان ئۆتیزم یاخود جۆرەها کێشەی تری دەروونی و هەڵسوکەوت و جووڵەو فێربونیان دەبێت. ئەوەش زانراوە لەو تاقیکردنەوانەی لەسەر ئاژەڵان کراوە ئەو دایکە دووگیانانەی خراونەتە ژێر گوشاری دەروونی، نەوەکانیان زیاتر پەنا دەبەن بۆ ئالوودەبوون بۆ هێمنکردنەوەی خۆیان. بەم توێژینەوەیەدا بۆمان دەردەکەوێت کەتەندروستی تاک لە ڕەحمی دایکیەوە دەست پێدەکات، هەر بۆیە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی تەندروستمان هەبێت دەبێت ژینگەیەکی تەندروست و مامەڵەیەکی گونجاو بۆ ئافرەتی دووگیان دەستەبەرکەیت. — یەکێکی تر لەو توێژینەوانە، لەزانکۆی” هارڤەرد” ئەنجامدراوە لە ساڵی 2012 دا، باس لە کاریگەری گوشاری دەروونی دەکات لەسەر منداڵ، بینراوە ئەو منداڵانەی خۆیان یاخود باوانیان لەژێر کاریگەری گوشاری دەروونی و سترێسدا بوون، بەڕێژەیەکی زیاتر تووشی نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، قەڵەوی …هتد دەبن. نەک تەنها ئەوە، منداڵی ساوا چۆن بە ڕەنگاری سترێس دەبێتەوە؟! ئەوەش بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی ترە. بەهۆی هەندێک میکانیزمی بەرگرییەوە، منداڵ ئەگەر دوچاری فشارێکی زۆری دەروونی بێتەوە و نەتوانێت بەرهەڵستی بکات یاخود بەڕەنگاری بێتەوە، ناچار دەبێت مێشکی لەلایەکی تردا دابنێت بۆ ئەوەی هەست بە نائارامی نەکات. ئەگەر منداڵەکە ساڵێک یان دووساڵ بێت و لەقۆناغی گەشەی مێشکدا بێت، ئەوا بە میکانیزمی جیاواز بەڕەنگاری ئەو فشارە دەرونیە دەبێت کە لە دوایدا وەکو ئۆتیزم و نەخۆشیەکانی hypermobility syndrome دەردەکەون. وەک دەبینین ئەمە نەخۆشیەکی بۆماوەیی نییە، هەروەها کێشەیەکی تاکە کەسی نییە، بەڵکوو کاریگەری ژینگەیەکی پڕ سترێس و گوشاری دەرونییە لەسەر باوانەکان کە دەگوێزرێتەوە بۆ نەوەکانیان. — یەکێکی تر لەتوێژینەوەکان لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە، 500 ئافرەت هێنراوە و پشکنینیان بۆ کراوە بۆ گرێی شێرپەنجەی لە مەمکیاندا، پێش پشکنین ئافرەتەکان خراونەتە ژێر وتوێژ و تاقیکردنەوەی دەروونی، بینراوە ئەو ئافرەتانەی تووشی پەشۆکاوی باری دەروونی بوون، مەترسی شێرپەنجە(9) هێندە زیاتر بووە لەوانەی تووشی گوشاری دەروونی نەبوون. ئەمانە هەمووی کاریگەری گوشاری دەروونی و سترێسی کۆمەڵگای مۆدێرنە لەسەر مرۆڤ، بەڵام ئەگەر بێنە سەر کاریگەری ئەو ژینگەیەی سیستمی سەرمایەداری پێماندەبەخشێ لەسەر تەندروستی تاک، دەبینین بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر کۆمەڵێک ئافرەت کراوە کەبۆنی هایدرۆکۆربۆناتی بۆنداری فرە بازنەیان کردووە (PAHs)، کە لە ئەنجامی تەواو نەسووتاندنی سوتەمەنیەکانی وەکو؛ خەڵوز، دار، توتن، گازوایل، بەنزین….هتد دروست دەبێت، بینراوە ئەم ئافرەتانە منداڵەکانیان کێشەی فێربوون و هەڵسوکەوتیان دەبێت لەقوتابخانە و لەدوایدا تووشی پەشۆکانی دەروونی دەبن. وەک دەبینین ئەمە کێشەیەکی ژینگەیی مادییە، بەڵام لەهەمانکاتدا کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئیکۆنۆمیشە! چۆن ؟! بۆ وەڵامدەنەوەی ئەم پرسیارە دێنەوە سەر بابەتی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی؛ هەژارەکان زۆرتر دووچاری ئەم کێشانە دەبنەوە لەهەموو لایەنەکانەوە، ئەگەر ژینگەو ئاو و هەوای پیس بێت، یاخود گوشاری دەروونی و کۆمەڵایەتی بێت و چەندەها هۆکاری تر. هەر بۆیە دەبینین کە خێزانە هەژارەکان خاوەنی زۆرترین منداڵی نوقسان و کەمئەندام و شەلەل دەماغ و … هتد دەبن. کەواتە کێشەکە کێشەی تاکە کەسی نییە بەڵکوو کێشەی کۆمەڵگاو چینەکانە و ناتوانرێت تاک لە کۆمەڵگا جیابکرێتەوە. هەر بۆیە گۆڕانکاری لە ئاستی تاک ناکرێت بەڵکوو لەئاستی کۆمەڵگادا دەبێت بکرێت. لەلایەکی ترەو و کە هەواڵێکی دڵخۆشکەرەو ڕۆڵی ئەرێنی کۆمەڵگای هاوسۆز دەردەخات، بەپێی توێژینەوەیەک کەلەسەر ئەو ژن و پیاوە بە تەمەنانە کراوە کەلەتەمەنی شەست و حەفتاکاندان و دووچاری جەڵتەی دەماغی بوون، بینراوە ئەو نەخۆشانەی بەکۆمەڵگایەکی هاوسۆز و پاڵپشت دەورەدراون، ئەگەری چاک بونیان زۆر زیاتر بووە لەوانەی کە لەڕووی سۆزدارییەوە فەرامۆش کراون و پاڵپشت نەکراون. کەئەمەش دووبارە گرنگی کۆمەڵگاو ژینگە دەردەخات لەسەر تەندروستی تاک. هەر بۆیە بۆ ئەوەی ڕێگری لەنەخۆشی تاک بگیرێت دەبێت لە کۆمەڵگاوە دەست پێبکەیت و تەندروستی بکەیت. ” بۆئەوەی ڕێگری لە نەخۆشی قەڵەوی منداڵەکەت بگریت تەنیا ئەوە بەس نییە کەپێی بڵێت چی بخوات و چ وەرزشێک بکات، بەڵکوو دەبێت بگەڕێیت بەدوای ئەوەی کەچی کەمە لەژیانیدا و پێویستی بەچییە؟ چ هۆکارێک دەیخاتە ژێر فشاری دەروونی کەوایلێدەکات بە خواردنی زۆر و ناتەندروست قەرەبویبکاتەوە ؟ ”. زۆربەی جار دەردەکەوێت کە ئەو منداڵانە لەڕووی سۆزدارییەوە و پەیوەندییە مرۆڤایەتیەکانەوە نەقس و کەمیان هەیە، خاوەنی ئەو پەیوەندیانە نین کە پاڵپشتیان دەکەن و دەیانکەن بە مرۆڤێکی تەندروست. کاتێک دکتۆر “گابور ماتی” کە پێشتر ئاماژەم داوە بە وتارەکەی، باس لە کلتوری ژەهراوی و کۆمەڵگای مەتریالیست دەکات، جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کۆمەڵگای مەتریاڵیست تەنها لە ڕووی مادییەوە تەماشای مرۆڤ دەکات، و تەنها بەپێی ئەوەی خاوەنی چەند سەرمایەیە و لەڕووی ئابوورییەوە چۆنە هەڵیدەسەنگێنێت. وە ڕووتیدەکاتەوە لە بەها مرۆڤایەتیەکانی تری وەکو پەیوەندیە سۆزداری و کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی و بەها ڕۆحیەکانی تری. لە سیستمی کاپیتالیزمدا، کولتور نوقمی مادیەت و مەتریاڵە، باری ئابووری ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەهەڵسەنگاندنی مرۆڤەکاندا و بەها ڕۆحییەکان لە کاڵبونەوەدا دەبن. لە ڕاستیدا مرۆڤەکان پێویستیان بە مانا و بوون و خۆشەویستی هەیە، بەڵام کۆمەڵگای مۆدێرن هەڵسەنگاندن بۆ مرۆڤ لەسیستمیدا دەکەوێتە سەر ئەوەی تاچەند دەتوانێت مرۆڤێکی بەرهەمهێنەر یاخود مەسرەفکەر بێت و بەپێی ئەوە بەهای بۆ دادەنێت، هەر بۆیە لەگەڵ هەموو ئەو باس و خواسانەی لەبارەی بەهای مرۆڤایەتی دەکرێت لەم سەردەمەدا، بەڵام لەڕاستیدا کۆمەڵگاو کەلتور مرۆڤەکان وەکو بەهای ڕاستەقینەی خۆیان نانرخێنین، بەڵکوو تەنیا بەپێی ئەوەی توانیویانە چی پێشکەش بکەن، یاخود چی مەسرەف بکەن و بکڕن، دەیانرخێنێت ! بڕیار بۆ ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگای مۆدێرندا لەلایەن کەسانێکەوە دەدرێت کە نەدەیان ناسیت و نەدەتناسن، ژیانت لەژێر کاریگەری ئەو گۆڕانانە دەبیت کەئەوان بۆت دیاری دەکەن، هەر بۆیە ڕێژەی فشاری دەروونی و سترێس تابێت زیاتر دەبێت و ئەم هەموو فشارەش ڕێژەی نەخۆشییە جەستەیی و دەروونی و ئالودەبوون و خەمۆکی و نامۆ بوون و تەنیایی و..هتد زیاد دەکات لەنێوان مرۆڤی ئەم سەردەمەو کۆمەڵگاکاندا. لەسەدەی نۆزدەهەمدا، فەیلەسوفی ئەڵمانی “کارل مارکس” لەپەڕتووکیکیدا بەناوی” نامۆبوون_alienation” زۆر بەجوانی باس لە چوار جۆر نامۆبوون دەکات لە کەلتورەکەماندا، کە زۆر بە باشی دەیبینین لەهەڵسوکەوتی مرۆڤی ئەم سەردەمەو دکتۆر ماتیش ئاماژەی پێداوە لەوتاری “کلتوری ژەهراوی” دا، کە ئەوانەش ئەمانەن : — نامۆبوون بەرانبەر ژینگە؛ بەجۆرێک لەبری پاراستنی ژینگە هەوڵی ژەهراویکردنی ژینگە دەدرێت. — نامۆبوون بەرانبەر خەڵک؛ کە لە پەیوەندی کەمتر، سۆزی کەمتر، متمانەی کەمتر بە دەوروبەر، خۆیدەبینێتەوە. — نامۆبوون بەرانبەر ئیش و کار؛ مرۆڤەکان هەڵناسن بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی حەزیان لێیەو و مانای هەیە، بەڵکوو تەنیا بەو کارانە هەڵدەستن کە لەڕووی ئابووری و مادییەوە سوودمەند دەبن لێی. — نامۆبوون بەرانبەر خود؛ نەمانی باوەڕ و متمانە بە بەهەست و سۆزەکانمان، ئەو نەژاد و غەریزانەی پێماندەڵێت چی ڕاستەو چی هەڵەیە؟! کاپیتاڵیزم بەرهەمهێنەری تاک و کۆمەڵگای نەخۆش دەبێت، هەم لەڕوویی فیزیکی و جەستەیی و هەم لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، ئەگەر هەوڵ نەدرێت بەها مرۆڤایەتیەکانی تر بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە بگەڕێنرێتەوە و لەو دۆخە مەتریاڵیستە ڕزگار نەکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 243 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 20-10-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 1
پول: زانست
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنا زانستی: زیندەوەرزانی
پۆلێنا زانستی: فیزیا
پۆلێنا زانستی: کیمیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 19-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 20-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 243 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,378
وێنە 105,073
پەرتوک PDF 19,490
فایلێن پەیوەندیدار 97,763
ڤیدیۆ 1,412
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ وێنە و پێناس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ شوینوار و جهێن کەڤنار - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - نڤێسەر کەسایەتی - جوڕێ کەسی - پێشمەرگەیا دێرین ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!