پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,105
وێنە 106,571
پەرتوک PDF 19,301
فایلێن پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئیسلام لەنێوان بەکارهێنان و خراپ بەکارهێناندا
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئیسلام لەنێوان بەکارهێنان و خراپ بەکارهێناندا
کورتەباس

ئیسلام لەنێوان بەکارهێنان و خراپ بەکارهێناندا
کورتەباس

$ئیسلام لەنێوان بەکارهێنان و خراپ بەکارهێناندا$
نووسینی: #بەکر عەلی 3#
لەگەڵ هێرشە تیرۆریزمییە ئیسلامییەکانی ئەم دواییەی فەرەنسادا، کە خۆیان وا دەرخست بەرگریکردنی ئایینی هەق و خودایی بێت لە دژی فەرهەنگی کافری بێبڕوای سێکولار، پەرچەکردارێکی توند لە جیهانی موسڵمانانەوە وەکوو هاوسۆزییەک و پشتیوانییەک بۆ ئەو پەلامارە جیهادیستانە، بەتایبەتی لەلایەن ئیسلامی توندڕەو و برایانی موسڵمان و پشتیوانەکانی ئەردۆگانەوە، پیشان درا. لە ڕاستیشدا ئەگەر خودی ئەو پەلامارە تیرۆریستانەیە بەناوی ئایینەوە کرا بێت، بەڵام لەبنەڕەتدا بۆ ئایین ئەنجام نەدراوە. هەموو شتێک شیاوی خراپ بەکارهێنانە، بەڵام خراپ بەکارهێنانیش جۆرێکە لە بەکارهێنان. کەواتە مادام دەشێت ئایین وەکوو ئامرازێکی زۆر گرنگ بۆ دەسەڵات بەکار بهێنرێت، ئەوا دەشێت ئەو بەکارهێنانە خراپ بەکارهێنان بێت. لێرەوە مرۆڤی ئایینی دەبێت سافیلکانە تەماشای ئەو ڕووداوانە نەکات کە بەناوی ئایینەوە لەبەردەمیدا ڕوو دەدەن. وەکچۆن هەموو ئایینێک بۆ چاکە هاتووە، ئەوا هەموو ئایینێکیش لەخۆیدا خراپ ئایینیشە. مێژووی مرۆڤایەتی لە پێوەندیدا بە ئایینەکانەوە بخوێنەوە، دەگەیت بەو بەڵگە نەویستەیە. بۆیە ئیتر هەموو ڕەخنەیەک دەبێت بە ڕەخنەگرتن لە ئایین دەست پێ بکات، وەکوو مارکس دەیگوت. بەڵام ئایا کێن ئەوانەی دەبێت ڕەخنە لە ئایین بگرن؟ ئاییندارەکان، ئایینناسەکان، خوداناسەکان، شاعیرەکان، فیلۆسۆفەکان؟ ئەرێ هەموو ئایینێک شیاوی ئەوەیە قەبووڵی ڕەخنە بکات، ئەی ئایا هەموو ئایینێک شیاوی ئەوەیە خۆی نوێ بکاتەوە، خۆی لەبەریەک هەڵوەشێنێتەوە، خۆی وەکوو فۆرمێک ڕیفۆرم بکاتەوە؟ ئەم پرسیارانە دەشێت هەموو ئەو بوارانە دەرگیری توێژینەوەی بن و هەر دەرەنجامێکی لۆگیکییان بەدەستهێنا، شیاوی ئەوەیە ببێتە دەستوور بۆ هەموو ڕەخنەیەک لە عەقلی ئایینی.
مێژووی پەرەسەندنی ئەم عەقلەش بریتییە لە بەشێکی گەورەی هەموو شارستانییەتەکان. لەوپەڕی خۆرهەڵاتەوە، بە تێپەڕینی بە خۆرهەڵاتی ناوەند تا دەگاتە ئەورووپا و خۆراوا، ئایین ڕەگەزێکی ئۆرگانیکی ڕۆحی و عەقلی و ئابووری وسیاسی و ئیتیکی ئەو مێژووە بووە. عەقلی تەندروست شەڕانگێزانە خۆی نەخزاندۆتە ناو بواری ئایینەوە، کەچی عەقلی ناتەندروست شەڕانگێزانە خۆی داوەەتە دەست ئایین. ڕۆژگارێک هەبوو هەموو فەرهەنگەکانی جیهان خراپ ئایینیان بەکار هێناوە، بەڵام زۆرێک لەو فەرهەنگانە چیتر خراپ ئایین بەکار ناهێنن و هەندێکیشیان هێشتا بەردەوامن لە خراپ بەکارهێنانیان.
مۆدێلی خراپ بەکارهێنانی ئایین لە جیهانی سێهەمدا زەقترین دەرکەوتنی هەیە کە ئایینی ئیسلامی سیاسی نوێنەرایەتییەکی شکستانەی دەکات و مۆدێلی خراپ بەکارنەهێنانی ئایین، ئەورووپا و ئەمەریکایە کە بەهۆی بەسێکولاربوونیانەوە ئایین و دەوڵەت بوونەتە دوو دەزگای تەواو لێکجودا و هەمیشە دەوڵەت لەسەرەوەیە و ئایین لەخوارەوە. بۆ مرۆڤگەلێک کە لەمۆدێلە ئیسلامییەکەدا لەدایک بووبێت و گەورەبوو بێت، سترەکتوری ڕۆحییانەی و پێکهاتنی پسایکۆلۆگییانەی و دەستووری ڕەفتار و ڕەوشتەکانی بە ئایینی ئیسلام ڕەنگڕێژ کراوە، بەڵام ئایینێک بارگاوی بە دەسەڵاتێکی نەتەوەچێتی ڕەگەزپەرستانە کە هەموو ئەو بوونەوەرانە بەجۆرێکی زۆر فەناتیکانە گۆش دەکات، بەڕادەیەک خۆی لەسەر دوو دۆگما ڕادەگرێت: تۆ دواهەمین ئایینی خوداییانەیت، وە هۆکاری دواکەوتنی تۆ جیهانی ئیمپریالیزم و کاپیتالیزمی خۆراوایە. ئەم دوو دۆگمایە بەسە بۆ پەروەردەکردنی مرۆڤێکی باوەڕداری توندڕەو، کە بەردەوام بە گیانێکی جۆشدارەوە شەڕ بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینەکەی بکات و بە سایکۆلۆگیایەکی ڕقاوی ونەفرەتاویشەوە بیر لەتۆڵەی هەموو ئەو ستەمە گلۆبالانە بکاتەوە. هەڵبەت هەردوو ئەم دۆگمایە جگە لە وەهمێکی کوشندە هیچی تر نین، کە جگە لە وێرانکاری و ڕق و کینە و بەدکاری و بەدبینی هیچی تری لێ سەوز نەبووە. گەر خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ هەموو جۆرەکانی تیرۆری ئیسلامی بکەین ڕەنگە لەو دوو هۆکارە زیاتریش هەبن، بەڵام ئەو دوو دۆگمایە لەهەرە سەرەکیترین مۆتیڤەکانی کردەوەی تیرۆریستین. با ئێستا بگەڕێینەوە سەر پەلامارەکانی پاریس و نیس لە وڵاتی فەرەنسا. هەڵبەتە فەرەنسا نەک هەر لە کیشوەری ئەورووپادا، بەڵکوو لەهەموو سەر زەوی لەهەرە سێکولارترین وڵاتەکانی جیهانە. ئایین ڕۆڵیکی ئەوتۆی لەژیانی شارستانیدا نییە، هەر بۆیە هیچ هاووڵاتییەک لەبەر پشتخانی ئایینی و ڕەگەزیەوە نابێتە هاووڵاتی فەرەنسی، بەڵکوو لەڕێی ئەو دەزگایەوەی کە ڕۆحی کۆمارێکی سێکولاری دەکات بەبەریا، واتە خوێندن وخوێندنگا. بۆیە هەموو هاووڵاتییەک لەفەرنسادا خۆشنوودە لە بڕگە بە بڕگەی دەستوری کۆمارییانەی فەرەنسا، ئەوەی دژایەتی ئەو دەستوورە دەکات، ئەو پسایکۆلۆگیا بیمارەیە کە بەدۆگمایەکی ئایینییەوە کەوتۆتە ئەوێ و چ هەنگاوێکی بۆ تێگەیشتن و ئاوێزاندنی ئەو فەرهەنگە سێکولارە نەداوە. واتە خەلەلی یەکەمی ئەوەی لە فەرنسادا فاناتیزمی ئایینی ئیسلامی هەیە، ئەوەیە فەرەنسا کۆمارێکی سێکولار و کۆمەڵگەیەکی تەواو مەدەنییانەیە و جێی هەژموونکردنی ئایین بەسەر جیهانیژیانی ئەوێدا نابێتەوە، خەلەلی دووەمیشیان ئەوەیە ئەو توندڕەوە ئایینییە دێت و بە ئەجندەی سیاسی وڵاتانی وەک تورکیا وخلیجی عەرەبی دەست دەکات بە خراپ بەکارهێنانی ئایین.
ئیتر بەم شێوەیە دەبینین خراپترین ڕەوەندی بێگانە لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا موسڵمانەکانن. هەموو ئەو موسڵمانانەی وەکوو ڕەوەندێکی ژمارە گەورە لەناو کۆمەڵگە ئەورووپییەکاندا دەژین، لەبەر ئەوەی نەیانتوانیوە و نەیانوویستووە خۆیان ئاوێزانی ئەو فەرهەنگە ئەورووپییانە بکەن، جۆرە پەرچەکردارێکی ناکۆکیان لێ بەر بۆتەوە کە دژی هەموو ئەو ئەندێشە و پرینسیپانەیە کە خۆی لەپێناویدا هەڵهاتووە. واتە ئەو بۆ ئازادی و دادوەری هەڵهاتووە، لەبەرنەبوونی دادوەری وئازادی لە وڵاتەکەی خۆی هەڵهاتووە و ئامادەبووە قبوڵی نەک ژیانی ئاوارەیی، بگرە دەربەدریش بێتەوە بەس لەو دۆزەخەی وڵاتی خۆی ڕزگاری بێت کە بەدرێژایی تەمەنی لەژێر ستەمکاری دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەیدا ژیاندوویەتی. با ئێمە بپرسین لەهەموو ئەو ڕەوەندانەی ئاوارەی ئەورووپا بوون، لەبەرچی وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە؟ بەبێ ئەوەی من لێرەدا بنکۆڵی ئەو هۆکارانە بکەم، واتە لەبری ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ مێژووی هەر ڕەوەندێک، من خۆم دەخزێنمە نێو ئێستای ئەو ڕەوەندانە کە بەشێوازی زۆر سەیروسەمەرە و لە سایەی دەوڵەتی یاسا و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین توانیویانە قەوارەی کۆمەڵایەتی و کولتووری و بگرە سیاسیش بۆ خۆیان دروست بکەن. بەڕادەیەک هەندێک سۆسیۆلۆگ بوونی ئەو قەوارانەیان ناوناوە “کۆمەڵگەی هاوشان و پارالێل” واتە لەناو کۆمەڵگەکەماندا کۆمەڵگەی تەریب و هاوشان بە خۆمان دروست بووە، لەناوماندا دەژی، کەچی بە فەرهەنگ و ناسنامەی خۆی دەژی، بەڵام لە ڕووە یاساییەکەوە خۆشنوودن لەهەموو دەسکەوتە لوکسۆسییەکانی ئەوێ.
ڕووداوی سەربڕینی مامۆستایەکی فەرەنسی لەلایەن گەنجێکی موسڵمانەوە، دواتر هەڵکوتانە سەر کڵێسەیەک لە شاری نیس و کوشتنی سێ ئیمانداری کریستیان لەکاتی نوێژکردندا جارێکی تر ئەو ڕاستییەی بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کەوا ڕەوەندی موسڵمانان نەک هەر ئینتیگراسیۆنیان نەکردووە، لەوە دەچێت هەر بەپێویستیشی نەزانن، بگرە خۆیان لەوپەڕی شیزۆفرینیای بوونگەرایی خۆیاندا دەژین و ئەم ڕەوەندە بەبێ دۆگما و بەبێ ئەخلاقی فاناتیزم لەهیچ شوێنێکی دونیا ناتوانێت هەبێت و بژیت. مەسەلەکە لێرەدا بریتی نییە لە پەرچەکرداری گەنجێکی خوێنگەرم بەرانبەر بە کرداری نەگونجاوی مامۆستاکەی کە زۆرینەی لێکدانەوەکانی سۆسیال میدیاکان وڕۆژنامەنووسە لایەنگرەکانی ئیسلام وایان لێکدایەوە، بەڵکوو پتر ڕاستییەکەی لەوەدایە خودی ڕەفتاری ئەو گەنجە موسڵمانە بریتییە لەو کردارەی کە لەمێژە بە بیرۆکە بەربەرییەکانی جیهادیستەکان دنە دەدرێت. ئەو گەنجە سەربڕە هەر پشتخانێکی فەرهەنگی و هەر ژینگەیەکی پەروەردەیی دواکەوتووشی هەبێت ناکاتە ئەوەی ببێتە مەخلوقێکی وەها دڕندە کە خوێنساردانە وبێ هیچ سڵکردنەوەیەک سەری مرۆڤێک لێ بکاتەوە، ئەوەی ئیمان دەدات بەو، ئەوەی فەرمان دەدات بەو، ئەوەی هەقیقەت دەدات بەوە، ئەوەی دادوەری دەدات بەو، بانگەوازە ئایینییەکەیە، گوتارە جیهادیزمەکەیە کە ئەو دروست دەکات و دەیکاتە بەربەرێک لە بەرزترین پلەی بەربەریەتدا، ئەو دوو دۆگمایەیە کە وەک بکوژی ئەویتر و وەک شەهیدی خوا گۆشی دەکەن.
لەمڕۆدا ئەرکی تیۆلۆگەکان و ئەرکی کولتوورناسەکان لە دونیای ئیسلامدا بریتییە لە داڕشتنی تیۆرەیەکی ڕەخنەی ژیرانە لە گوتاری ئیسلامی سیاسی و بگرە ڕەخنە لەخودی ئایین وەک ڕێچکەیەکی ژیانی ڕۆحانییانەی مرۆڤەکانی ئەو دونیایە. ئەوەی کە جیهانی ئیسلامی خۆی ڕۆشنگەر ناکات، ئەوەی کە ئەو جیهانە هیچ پێش ناکەوێت، ئەوەی ئەو جیهانە ئەوەتەی هەیە جگە لە یۆتۆپیای ئیسلامی هیچ یۆتۆپیایەکی تری نییە، ئەوەی کە جیهانی ئیسلامی نەیتوانیوە لە تەکنیک وزانست تێ بگات، هی ئەوەیە تا ئێستا تیۆرەی ڕەخنەی ئایینی سەری هەڵنەداوە، تا ئێستا ئایین وەک فۆرمێکی چواردە سەدەیی هێشتا خۆی نوێ و ڕیفۆرم نەکردۆتەوە. هەموو شتێک شیاوی لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەیە، ئایینیش دەبێت لەبەریەک هەڵبوەشێنرێتەوە و چیتر ببێتە کایەیەکی ڕۆحییانە بۆ پێوەندی کۆمەڵایەتی و کایەیەکی خوداناسانە بۆ بەخشینی ئارامی وئاسوودەیی ڕۆحی بە مرۆڤەکان، ئایینی ئیسلام دەبێت لە خراپ بەکارهێنان ڕزگار بکرێت و ئیتر دەبێت وەکوو ئایین خۆی بەکاربهێنرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 335 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردواڕم- 01-11-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-11-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 20-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 335 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,105
وێنە 106,571
پەرتوک PDF 19,301
فایلێن پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.344 چرکە!