ڕێنمایی تایبەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندن. پەیجی پەرەوەردە (Parwarda)
ڕێنماییەکانی ئاڵای کوردستان
1-لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵا تەنیا دوو وشە بەکاردێت.
أ/ وریا بن...بژی کوردستان
ب/ پشوو دەن... بژی پێشمەرگە
2-لەناو پۆل
هەستن... بژی کوردستان
دانیشن...بژی پێشمەرگە
3-لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵا نابێت هیچ کەسێک ئاڵا بپۆشێت یاخود لە مل بکات، بەتایبەت گرووپی بەرزکردنەوەی ئاڵا.
4-نابێت ئاڵا بەرزبکرێتەوە بە بێ (ملپێچ) بەتایبەتی مامۆستا و گرووپی بەرزرکردنەوەی ئاڵا و پێویستە ملپێچیان لە مل بێت.
5-ئەوەی ملپێچی لە مل بێت یاخود کڵاو (کاسکێت)ی لە سەر بێت، سڵاوی دیدەوانی دەکات.
6-سەرجەم ئامادەبووان لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵا بە وریابوون دەوەستن.
7-لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵا نابێت کەس دەست لە سەر دڵی دابنێت.
8-لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵا نابێت کەس هاتووچۆبکات لە گۆڕەپانی قوتابخانە تاکوو ئاڵا بەرزدەکرێتەوە.
9-لە کاتی چۆڵکردنی گۆڕەپان لە دوای ئاڵا بەرزکردنەوە، مامۆستای وەرزش دەڵێ: بۆ لای ڕاست/چەپ بسووڕێن، بۆ پێشەوە بڕۆن، یەکەم جار گرووپی ئاڵا گۆرەپان چۆل دەکا.
10-لە ڕۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵا نابیت هیچ قوتابییەک سزا بدرێت تەنیا ڕێزلێنان و دابەشکردنی خەڵات.
11-لە ڕۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵا ئەو قوتابییانەی دواکەوتوون، نایەنە ژوورەوە و لە لای دەرگا دەوەستن تا ئاڵا بەرزدەرکێتەوە.
12-ڕۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵا چەپڵەی دیدەوانی لێدەدرێت.
13-سووڕانەوەی سەرپەل (قوتابیی ئاڵا بەرزکەرەوە) بۆ مامۆستا نەماوە.
14-مامۆستای وەرزش ناسووڕێتەوە بۆ بەرێوەبەر.
15-دانانی ئاڵا لە سەر مێز لەلای دەستی ڕاست دەبێت و لەلای چاوی چەپی بینەردەبێت.
16-ئاڵای کوردستان نابێت بە ڕیشە هەڵبواسرێ تەنیا سادە دەبێت.
17-نابێت ئاڵا لەسەر مێز ڕابخرێت یاخود بە مێز هەڵبواسرێ لە کاتی دابەشکردنی خەڵات. [1] [2]