پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتوک PDF 19,349
فایلێن پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا

ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا
$ئاستەنگی ناسیۆنالیزم لە بزاڤی کۆچگیریدا$
نووسینی: موحسین عیسا

گەلی کورد یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خاوەن دیرۆکێکی دێرینە لەو ناوچەیەدا. بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان کورد لە هەزارەی چوارەمی پێش زاینیدا، خاوەنی وڵات، کولتوور، ئایین و شارستانییەتی تایبەت بە خۆی بووە. یەکەم دابەشکاریی خاکی کوردستانیش دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی چاڵدێران لە ساڵی 1514 دا، کە ئەم شەڕە لە باکووری خۆراوای دەریاچەی ورمێدا، لەنێوان عوسمانی و سەفەویەکاندا ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەم شەڕەشدا خاکی کوردستان لەنێوان ئەم دوو هێزەدا دابەشبوو، کە ئەمەش وایکرد کوردستان بۆ یەکەمجار لەڕووی سیاسی، ئابووری و کولتوورییەوە دابەش بێت. هەروەها دواتریش بەهۆی داگیرکارییەکانی ڕۆژاوا و ڕێکەوتنامەی سایکس-پیکۆ (1916) و سەرهەڵدانی دەوڵەتی مۆدێرن، ئەوا چەند دەوڵەتێکی نوێ لەم ناوچەیەدا دامەزران، بەمەش دووبارە خاکی کوردستان دابەش بەسەر چوار دەوڵەتی تازە دامەزراوی عەرەب، عەجەم و فارس کرا و بوو بە کۆڵۆنیکراوی ئەم دەوڵەتە تازە دامەزراوانە.

گەلی کورد لەبەرئەوەی گەلێکی ژێردەستە و داگیرکراوە، هەر ئەمەش ڕۆحێکی بەرەنگاریی بە بەر گەلی کورددا کردووە، ئەم ڕۆحە بەرەنگارییەش وای کردووە کورد بەردەوام دژ بە داگیرکەرانی شۆڕش و بزاڤی چەکداری بەرپا بکات. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە کورد خۆی بە گەلێکی ژێردەستە و داگیرکراو دەبینێت، هەر بۆیەشە بەردەوام لە بەرەنگاریدایە بۆ ئەوەی کولتوور و نەتەوەکەی بە زیندوویی بهێڵێتەوە و لە لەناوچوون بیپارێزێت.

ئەگەر بێت و سەیری دیرۆکی کورد بکەین لە دوای داگیرکرن و پارچەپارچەکردنی خاکەکەی، ئەوا دەبینین کەوا کورد لە هەر چوار پارچەکانیدا بەبەردەوامی لە بەرەنگارییدا بووە دژ بە داگیرکەرانی، ویستوویەتی لە ڕێگەی شۆڕش و بزاڤی چەکدارییەوە ماف و ئازادییەکانی بە دەست بهێنێت و خاکەکەی ڕزگار بکات.

هەڵبەتە کاتێک نەتەوەیەک نەتەوەیەک داگیر دەکات و دەیکات بە ژێردەستەی خۆی، ئەوا نەتەوەی زاڵ نەتەوەی ژێردەستە دەچەوسێنێتەوە و هەوڵدەدات ناسنامەکەی لێ بستێنێتەوە و بیکات بە بەشێک لە خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی ملمڵانێ لەنێوان نەتەوەی سەردەست و ژێردەستدا، هەر بۆیەش نەتەوەی ژێردەست بۆ مانەوە و ڕزگاربوون لە ژێردەستیدا، پەنا دەباتە بەر شۆڕش و بزاڤی چەکداری. هەر ئەم هۆکارەشە وایکردووە گەلی کورد پەنا بۆ بزاڤی چەکداری ببات و دژ بە داگیرکەرانی بجەنگێت، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە بە ئازادی و سەربەخۆی شادبێت.

گرنگە لێرەدا باس لەوە بکەین، کە زۆربەی بزاڤە چەکدارییەکانی کورد لەو کات و ساتانەدا سەریان هەڵداوە کاتێک بینیویانە ناوەند یاخود داگیرکەر لە تەنگەژەیەکی سیاسی یاخود ئابووری دابووە، ئەوانیش ئەم تەنگەژانەیان بە دەرفەت زانیوە و پەنایان بردووتە بەر ڕاپەڕین و بزاڤی چەکداری دژ بەداگیرکەرانی، واتە ویستوویانە بە باشترین شێوە سوود لەم دەرفەتانە وەربگرن و بیخەنە خزمەت ئامانجە ڕەواکانیان. هەروا گرنگە لێرەدا ئاماژە بەوە بکەین، کە لە مێژووی داگیرکراوی کوردستاندا چەندان دەرفەتی زێرین بۆ گەلی کورد هاتوونەتە پێشەوە، کە دەتواندرا لەڕێگەی ئەم دەرفەتانەوە لە ژێردەستیی ڕزگاریان بێت و ببان بە خاوەن دەوڵەتی خۆیان، بەڵام بەداخەوە گەلی کورد وەکوو پێویست نەیتوانیووە سوود لەم دەرفەتانە وەربگرێت کە بۆیان هاتبوونەتە پێشەوە. هەڵبەتە ئەمەش بۆ چەند هۆکارێکی دەرەکیی و ناوەخۆیی دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی هۆکارە ناوەخۆییەکانی وەک: نەبوونی یەکێتییەکی نەتەوایەتی لەنێوان کوردا، هۆکاری ئایینی، بەرژەوەندی تایبەتی و…تاد.

هەروەک لامان ڕوونە، دیرۆکی کورد تژییە لە بزاڤی چەکداری، بەڵام ئەوەی لەم نووسینەدا مەبەستمە بزاڤی چەکداری کۆچگیرییە لە باکووری کوردستاندا. ویستوومە ئەوە بخەمە بەرباس: ئایە بزاڤی چەکداری کۆچگیری خاوەن بنەما و ئامانجێکی ناسیۆنالیستی بووە یاخود نا؟

ئەگەر بێت و لە سەرەتادا باس لە ناسیۆنالیزم بکەین، ئەوا دەتوانین بڵێین ناسیۆنالیزم بەرهەمی مۆدێرنە و مێژووی سەرهەڵدانیشی دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی سەتەی 18 و دواتریش بەشێوەیەکی بەرفراوان لە جیهاندا بڵاو بووەوە و شێوەی ئایدۆلۆژیای جیاوازی لەخۆگرت، دواتریش لە سەرەتاکانی سەتەی 19 دا بە هەموو ئەوروپادا بڵاو بوویەوە.

هەروا گرنگە بزانین وشەی ناسیۆنالیزم لە وشەی Nationalism ی ئینگلیزی، یان Nationaliteی فەرەنسیە، کە لە وشەی Nation وەرگیراوە. ئەم وشەیەش بە مانای گرووپێکیی نەژادی دەگەینێت کە لە هەرێمێکی دیاریکراودا لە دایکبوون و سەر بە یەک هەرێمن. لە هەمان کاتیشدا ئەگەر بێت و پێناسەی ناسیۆنالیزم بکەین، ئەوا کۆمەڵناسی ئینگلیزی ئێرنست گێڵنەر بەم شێوە پێناسەی ناسیۆنالیزم دەکا: ”ناسیۆنالیزم پرینسیپ (مەبدەئێکی) سیاسییە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە دەبێ یەکایەتیی یان یەکێتیی (Unit سیاسی لەگەڵ یەکێتیی کولتووری یەکانگیر بێت”.

ئەمەش بەو واتایە دێت، کە کۆمەڵە خەڵکێک لە هەرێمێکی دیاریکراودا، خۆیان بە جیاوازتر لە ئەوانیتر دەبینن و داوای درووستکردنی یەکەیەکی سیاسی سەربەخۆ بۆخۆیان دەکەن. لێرەشدا ئەرکی ناسیۆنالیزم ڕێبەرایەتی کردن و ڕەوایەتیدانە بە داواکارییەیان.

گەلی کوردیش لە بەر ئەوەی گەلێکی جیاوازە و خۆ بەجیاوازتر دەبینێت لە داگیرکەرانی، ئەمیش بە هۆکاری جیاوازی ڕەگەز، کولتوور و زمان…تاد، ئەوا داوای درووستکردنی یەکەیەکی سیاسی سەربەخۆ دەکات، کە خۆی حوکمڕانی خۆی بکات. هەر گەلێکیش کە خۆی وەک نەتەوەیەک پیناسەکرد، ئەوە مافی ئەوەی هەیە خاوەن سەروەری سیاسی خۆی بێت، واتە ناکریت تۆ یەکەیەکی نەتەوەی بیت و یەکەی سیاسی دەرەکی حوکمڕانیت بکات. گەلی کوردیش بۆ ئەوەی ببێت بە یەکەیەکی سیاسی سەربەخۆ و لە ژێر حوکمڕانی داگیرکەردا ڕزگاری بێت، ئەوا پەنای بۆ شۆڕش و بزاڤی چەکداری بردووە.

هەروەک لە سەرەتاشدا ئاماژەمان بەوەکرد، زۆربەی شۆڕش و بزاڤە چەکدارییەکانی کورد لەو کاتانە سەریان هەڵداوە کاتێک بینیویانە داگیرکەرەکانیان لە ڕووی سیاسی و ئابووری لاوازن، یاخود لە جەنگدان، جا جەنگەکە جەنگێکی ناوەخۆیی بووبێت یاخود دەرەکیی. بزاڤی چەکداری کۆچگیریش لە باکووری کوردستاندا هەمان دەرفەتی بۆ هاتووتە پێشەوە، کاتێک دەبینێت داگیرکەرەکەی لاوازە و تووش بەچەند تەنگەژەیەکی گەورە هاتووە، ئەوا هەوڵیداوە ئەم تەنگەژانە وەکوو هەڵ بقۆزێتەوە و دەستبکات بە بزاڤی چەکداری دژ بە داگیرکەر. هەڵبەتە مەبەست لە بزاڤی چەکداری ئەو هەوڵەیە کە لە لایەن بەشێک لە دانیشتوانی وڵاتێکەوە کە ڕێکخراون بۆ دەستە بەرکردنی ئامانجێک لەڕێگەی هێزی چەکدارییەوە، جا ئامانجەکە ئامانجێکی سیاسی یاخود ئابووری بێت.

هەڵبەتە بزاڤی چەکداری کۆچگیری لە ساڵی 1920دا لە لایەن چەند گرووپێکی کورد بە سەرۆکایەتی عەلیشان بەگ(سەرۆک عەشیرەتی کۆچگیری) لە باکووری کوردستاندا، لە ناوچەی کۆچگیری لە دێرسیم سەری هەڵدا. ئەم بزاڤە چەکدارییە هەوڵیداوە سوود لە لاوازی ئەو کاتی تورک وەربگرێت. هەروا ئەو پێشهاتانەی وایان لە تورک کردبوو لاوازبێت و زەمینە سازبێت بۆ هەڵگیرسانی بزاڤێکی چەکداری کوردی لەم ناوچەیەدا، خۆی لە چەند پێشهاتێکدا دەبینێتەوە، یەکیک لەو پێشهاتانە ئەوەبوو، کە ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی لە یەکەم جەنگی جیهانیدا تووشی شکستێکی گەورە ببوو و زۆربەی خاکەکەی لەدەست دابوو، تەنانەت ئیستەنبولیش لە لایەن هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان داگیر کرابوو، هەر ئەم شکستەشبوو وایکرد سوڵتانی عوسمانی لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە ناچار بە واژووکردنی ڕێکەوتنامەی سیڤەر بکات لە ساڵی1920 دا. هەڵبەتە لەم ڕێکەوتنامەیەدا چەند ماددەیەکی لە بەرژەوەندی کوردا تێدابوو، بەتایبەتی ماددەی 62 و 64، لەم ماددانەدا ئاماژە بەوە کرابوو هەرکاتێک کورد ویستی ببێت بە کیانێکی سەر بەخۆ، ئەوا دەتوانێت ئەم بڕیارە بدات و دەوڵەتێکی تایبەت بەخۆی دابمەزرێنێت. هەروەها یەکێکیتر لەو گرفتانەی کە خەلافەتی عوسمانی ڕووبەڕووی ببوویەوە، ئەوا گرفتی ناوەخۆیی بوو، کە لە ناوەخۆی خەلافەتی عوسمانیدا بەرەیەکی ڕیفۆرم خواز سەریهەڵدا لە لایەن تورکە لاوەکان بە سەرۆکایەتی ئاتا تورک، کە داوای دەوڵەتێکی سیکۆلاریزمیان دەکرد. ئەمەش وایکر کۆمەڵگەی تورکی دابەش بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک ببێت، بەرەیەک داوای مانەوەی دەوڵەتی ئایینی دەکرد و بەرەکەیتریش داوای دەوڵەتێکی سیکۆلاریزمیان دەکرد، ئەمەش بووە هۆی درووستبوونی ملمڵانێ لەنێوان ئەم دوو بەرەیەدا، ئەم ملمڵانێیە ناوەخۆیەش هێندەیتر تورکی تووشی تەنگەژە و لاوازی کرد و بووە هۆی هەڵوەشانەوەی خەلافەتی عوسمانی و جێگرتنەوەی دەوڵەتی کۆماری تورکیا. جگە لەم لایەنانەش، لایەنیکی ترش هەبوو، کە ئەوەندەی تری تورکی بەرەو لاوازی بر، ئەیش چوونە جەنگەوەی تورکیا بوو لەگەڵ ئەرمەن و یونانیەکان، بەمەش تورکیای ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و سیاسی گەورەتری کردەوە. ئەم هۆکارانەش ڕێگەخۆشکەربوون کە کوردانی عەلەوی لە ناوچەی کۆچگیریدا دژ بە تورکی داگیرکەر دەست بە بزاڤی چەکداری بکەن.

لە سەروبەندی هەڵوەشانەوەی خەلافەتی عوسمانی و جێگرتنەوەی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئەرمەن و یونانیەکاندا(1920)، ئەوا دەرفەت بۆ کوردەکان ڕەخسا لە 20 ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا دەست بگرن بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی، دواتریش بەکارهێنانیان بۆ هەڵگیرساندنی بزاڤێکی چەکداری بە سەرکردایەتی عەلیشان بەگ دژ بە دەوڵەتی تورک. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵگیرسانی ئەم بزاڤە چەکداریە بۆ ڕێکەوتننامەی سیڤەر(1920) دەگەرێتەوە، کە وڵاتە یەکگرتووەکان خەلافەتی عوسمانیان ناچار بە واژوکردنی کرد. کوردەکانیش بە پشت بەستن بە ماددەکانی 62 و 64، دەیانویست سەربەخۆی زیاتر بۆخۆیان دەستەبەر بکەن. هەر ئەم هۆکارەش بووە هۆی ئەوەی ئەم بزاڤە چەکدارییە دژ بە کەمالیستەکان سەرهەڵبدات.

لەکاتی سەرهەڵدانی ئەم بزاڤە چەکداریە بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەوا سەرانی ئەم بزاڤە چەند داواکارییەکیان لە دەوڵەتی ئاتا تورک هەبوو، یەکێکیش لە داواکارییەکان خودموختاری بوو لە دەوڵەتی نوێی تورکیادا. لەم داواکارییەی ئەم بزاڤەشدا ئەوەمان بۆ بەدی دەکرێت، کە ئامانجی ئەم بزاڤە چەکدارییە ڕزگار کردنی کوردستان نەبووە لەژێر دەستی داگیرکەردا، واتە ناتوانین بڵێین ئەم بزاڤە خاوەن بەرنامەیەکی ناسیۆنالستیی بووە و ئامانج لێی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردیی بووە، چونکە لە جێگای ئەوەی داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بکات، ئەوا داوای خودموختاری دەکات و دەیەوێت لە ژێر سایەی داگیرکەردا بمێنێتەوە. هەر وەک گێلنەریش پێی وایە، ئامانجی ناسیۆنالیزم بریتییە لە درووستکردنی قەوارەیەکی سیاسی بۆ کولتوورێکی یەکگرتوو، کە ببێتە سەرپۆشێکی سیاسی بۆیان، ئەمەش بەو واتایەیە، کە ئامانجی ناسیۆنالیزم درووستکردنی دەوڵەتێکی گەورە و یەکگرتوویە بۆ کۆی نەتەوە، کە تاکەکانی خۆیان حوکمڕانی خۆیان بکەن، نەک گەل و خاکەکەیان لەژێر سایەی داگیرکەردابن.

هەروا داواکاریەکی تری ئەم بزاڤە، ئازادکردنی ئەو کوردانە بوو کە خرابوونە بەندیخانەکانەوە. هەڵبەتە دەتوانین ئەم داواکارییە وەکوو ڕەگەزێکی ناسیۆنالیزمی ببینین، چونکە ئامانج لەم داواکارییە ڕزگار کردنی ئەو کوردانە بوو کە بەهۆی پرسی کورد و کورد بوونەوە خرابوونە بەندیخانەکانەوە.

لە هەمان کاتیشدا، ئەم بزاڤە چەکدارییە داوای لابردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکیان دەکرد لەو ناوچانەی کە زۆربەی دانیشتوانەکانیان کوردن. جگە لەمەش داوایانکرد کە تورکیا هێزەکانی خۆیان لە ناوچەی کۆچگیری بکشێنێتەوە.

لێرەدا دەتوانین بێژین داواکردنی کشاندنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لەو ناوچانەی کە زۆربەی دانیشتوان کوردن، ئەوا داواکارییەکی نەتەوە خوازی بووە، بەڵام ئەوەیتریان کە داوای کشانەوەی هێزی داگیرکەریان تەنیا لە ناوچەیەکدا(ناوچەی کۆچگیری) دەکرد، ئەوا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە ئەم بزاڤە تەنیا بزاڤێکی ناوچەیی بووە، نەک بزاڤێکی ناسیۆنالیستی، کە خاوەنی ئامانج و بەرنامەیەکی ڕزگاری تەواوی ئەم بەشەی کوردستان بووبێت. چوونکە ئامانجی ناسیۆنالیزم ڕزگاری تەواوی نیشتمانە، نەوەک پارچەیەک، چونکە ناسیۆنالیزم ڕێگە بەدابەشکاری خاک نادات. بەڵکوو ئامانجی ناسیۆنالیزم زۆر لەوە بەرفراوانتر و گەورەترە لە ڕزگار کردنی ناوچەیەکدا قەتیس بکرێت.

سەرەرای بێ هێزی ئەوکاتی تورکیا و لەجەنگدابوون لەگەڵ ئەرمەن و یونانیەکاندا، بەڵام ئەم بزاڤە لە لایەن کەمالیستەکانەوە لە ساڵی 1921دا، شکستی پێهێنرا و سەرکوتکرا. هۆکاری شکستی بزاڤی کۆچگیری بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێکیش لەم هۆکارانە ئەوەبوو، کە ئەم بزاڤە خاوەن ئامانج و بەرنامەیەکی فراوانی نەتەوەی نەبووە، واتە ئامانجی ئەوە نەبوو کە هەموو باکووری کوردستان ڕزگار بکات و بتوانێت ئەم بزاڤە بۆ هەموو ناوچەکانی تری باکووری کوردستان بگوازێتەوە و پشتیوانی هەموو ناوچەکانی تری بەدەست بهێنێت، بەڵکوو بزاڤێکی ناوچەیی بووە. هەروا بوونی ملمڵانێی خێڵەکی و ناوچەیی لەنێو کورددا، کە سەرانی ئەم بزاڤە نەیتوانیوە هەموو کورد بە دەوری یەک ئامانج کۆ بکاتەوە و یەکێتییەکی نەتەوایەتی لەنێویاندا درووست بکات. گێلنەریش لەم بارەیەوە پێی وایە، ”هزری نەتەوایەتی پێویستی بە هاودەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، وەک سیستەمی سەربازی هاوبەش، جوگرافیا و کیانی هاوبەش، فەرهەنگ و زمانی هاوبەش، سومبول و هێمای نەتەوایەتی هاوبەش”.

بۆیە لێرەدا بە پشت بەستن بە تیۆری گێلنەر، دەتوانین بڵێین لە نائامادەیی کولتووری هاوبەش و نایەکسانی و ملمڵانێی نێو چینە کۆمەڵایەتییەکان، هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە هەستی ناسیۆنالیزم درووست نەبێت، چونکە ئەمانە لە ڕوانگەی گێلنەرەوە، کۆلەکەی سەرەکین لە درووست بوونی هەستی نەتەوایەتیدا.

هەروەها لەپاڵ ئەم هۆکارانەشدا، هۆکارێکی تری کاریگەر هەبوو، کە بەدرێژایی مێژوو بووتە بەربەست لەبەردەم گەیشتنی گەلی کورد بە مافە ڕەواکانیان، ئەویش هۆکاری ئایینیی بووە. داگیرکەر زۆر بە لێزانانە ئایینی وەک چەکێک بۆ تواندنەوەی کورد لەنێوخۆیدا بەکارهێناوە، لە هەمان کاتیشدا هەر بەم ڕێگەیەش سۆزی کوردی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و وابەستەی خۆی کردووە. مێژووی کورد تژییە لەو بزاڤ و حوکمڕانیانەی کە بە هۆکاری ئایینییەوە بوونەتە قوربانی و لەناو چوون. داگیرکەری تورکیش لەژێر ناوی برایەتی ئایین و پاراستنی یەکێتی ئایینی، کوردی بەڵاڕێ دابردووە و هەڵی خەڵەتاندووە، بەمەش توانیویەتی کورد بە ژێردەستە و خزمەتکاری خۆی بهێڵێتەوە. بەهەمان شێوەش داگیرکەر بۆ ئەوەی کورد لە باکوور پەرتەوازە بکات و نەهێلێت بزاڤی چەکداری کۆچگیری چیتر پەرە بسەنێت و لاوازبێت، ئەوا سوودی لە ئایین بینیووە. دەوڵەتی تورک وایان پێشانداوە کە سەرانی کۆچگیری و کوردانی عەلەوی دژ بەئایین دەجەنگن و لەپاڵ ئەرمەن و یونانیەکان، ئەمانە هەڵگەڕاوەن لە خەلافەت و ئایینی ئیسلامدا. بە واتایەکی تر، ئەمانە کافرن و دژ بە موسلمانان دەجەنگن. هەر ئەمەش وایکرد کوردانی سونە مەزهەب نەچنە پاڵ بزاڤی کۆچگیری، بەڵکوو بچنە پاڵ دەوڵەتی توردک و دژ بە ئەرمەن و ویونانیەکان بجەنگن، بێ ئەوەی تاکی کورد درک بەو ڕاستیە بکات و بزانێت، کاتێک تاکێک لەدایک دەبێت پێش ئەوەی خاوەن ئایینێکی دیارکراو بێت، ئەوە خاوەن نەتەوەیەکی دیاریکراوە، واتە ئایین شتێکی تایبەتییە و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی تاکە وە هەیە، لە زۆربەی ئایینەکانیشدا تاک لە هەڵبژاردنی ئایینەکەیدا ئازادە. هەروا لەپاڵ ئەوەشدا کوردانی باکوور دەرکیان بەوە نەکردبوو کە دەوڵەتی نوێی تورک، ئامانجی دەوڵەتێکی سیکۆلاریزم و ناسیۆنالیستی تورکییە، بەڵکە ئەوان وایان بیر دەکردەوە کە ئەم دەوڵەتە تازە دامەزراوەی تورک، بەهەمان شێوەی خەلافەتی عوسمانی دەوڵەتیکی ئایینییە، کورد و تورک لەم دەوڵەتەدا لەسەر بنەمای برایەتی ئایینیی تێیدا دەژین. واتە کرانەوەی سیستەمی ئەو کاتی دەوڵەتی تورک هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی کورد بەلاڕێ داببات.

لە لایەکی تریشەوە زۆربەی بزاڤە چەکدارییەکانی کورد، بوونەتە قوربانی بەرژەوەندییە تایبەتییەکان. بزاڤی چەکداری کۆچگیریش بۆئەوەی لەوناوچەیەی کە تێیدا هەڵگیرساوە زێدەتر پەرە نەسەنێت و ناوچەکانی تری باکووری کوردستان نەگرێتەوە و، کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتەکانی تری کورد نەچنە پاڵ ئەم بزاڤە و پشتگیری لێ نەکەن و بەر بە فراوانبوونی ئەم بزاڤە بگیرێت، ئەوا پێشنیاری پێدانی پلە و پۆست بۆ کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتەکانی کورد کرا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەوانیش بەهۆی نەبوونی هۆشیاری نەتەوایەتی و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، پشتیان کردە ئەم بزاڤە چەکدارییە.

لە کۆتای ئەم نووسینەش دەگەین بەوەی، کە داوای داگیرکردن و دابەشکردنی کوردستان، ئەوا کورد بوو بە ژێر دەستەی عەرەب، عەجەم و فارس. کوردیش بۆ ئەوەی لەم ژێردەستیی ڕزگاری بێت، ئەوا پەنای بۆ شۆڕش و بزاڤی چەکداری دژ بە داگیرکەران بردووە. هەروا زۆربەی بزاڤە چەکدارییەکانی کوردیش لەو کاتانەدا سەریان هەڵداوە کاتێک بینیویانە داگیرکەرەکانیان لاوازن و لە تەنگەژەی ئابووری و سیاسیدان، ئەوانیش ئەم لاوازیەیان بە دەرفەت زانیووە و بزاڤی چەکداریان دژ بە داگیرکەران بەرپا کردووە. بزاڤی چەکداری کۆچگیریش وەک هەر بزاڤێکی تری کوردستان، کاتێک بینیویەتی داگیرکەر لاوازە و لە تەنگەژەی سیاسی و ئابووریدایە، ئەوا ئەم لاوازییەی وەک دەرفەتێک بەکار هێناوە بۆ هەڵگیرساندنی بزاڤێکی چەکداری دژ بە داگیرکەر. هەروەها ناتوانین بڵێین بزاڤی کۆچگیری بزاڤیکی ناسیۆنالیستی بووە، یاخود خاوەن ئامانجیکی نەتەوایەتی و ڕزگاری تەواوی باکووری کوردستان بووە، چونکە ئەم بزاڤە ئامانجی بەدەستهینانی خودموختاری لە دەوڵەتی نوێی تورکیادا بووە، نەوەک دامەزراندنی دەوڵەتیکی نەتەوەی تایبەت بە بەخۆی. لە لایەکی تریشەوە، ئەم بزاڤە چەکدارییە نەیتوانیووە سنووری بزاڤەکەی بەرفراوان بکات و هەموو کوردستانی باکوور بگرێتەوە، بەلکە ئەم بزاڤە تەنیا لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان تێپەری نەکردووە. بۆیە لێرەدا دەتوانین بڵێین ئەم بزاڤە بزاڤێکی ناوچەیی بووە نەک بزاڤێکی ناسیۆنالیستی. هەروا سەرانی ئەم بزاڤە نەیتوانیە هەموو تاکەکانی کورد لەژێر یەک چەتردا کۆ بکاتەوە و بەرەو ئامانجی ڕزگاری نیشتمان ئاڕاستەیان بکات و هەستێکی ناسیۆنالیستیان پی ببەخشێت.

هەروەها یەکێک لەو هۆکارانەی کە بەردەوام بووتە هۆی شکستی بزاڤە چەکدارییەکانی کورد، هۆکاری ئایینی بووە، چونکە کورد لەگەڵ داگیرکەرانی هاو ئایینە، بۆیە داگیرکەران بۆ ئەوەی سۆزی کورد بەڵای خۆیاندا ڕابکێشن و وابەستەی خۆیان بکەن، ئەوا ئایینیان بەکار هێناوە. داگیرکەری تورکیش بۆ ئەوەی بەر بە فراوانبوونی بزاڤی کۆچگیری بگرێت، ئەوا سوودی لە ئایین بینیوە بۆ پەرتەوازەکردن و لاوازکردنی، چونکە ئەم بزاڤە چەکدارییە لە کاتێکدا سەری هەڵدا، کە لەو کاتەدا تورک لەگەڵ ئەرمەن و یونانیەکان لە جەنگدا بوو، بەمەش داگیرکەر سەرانی بزاڤی کۆچگیریان وا پیشاندا، کە ڵەگەل کافرەکاندا(ئەرمەن و یونانییەکان) دژ بە ئایین و موسلمانان دەجەنگن. ئەم هۆکارەش وایکرد ناوچەکانی تری باکووری کوردستان نەچنە پاڵ بزاڤی کۆچگیری.

هەروا ئەو داواکاریانەی بزاڤی کۆچگیری لە داگیرکەری هەبوو، هەموو داواکاریەکان داواکاری ناوچەی و دوور لە داواکاری ناسیۆنالیستی بوون، لەوانەیە هەندێک ڕەگەزی نەتەوایەتیان تێدابووبیت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەینێت کە ئەم بزاڤە بزاڤێکی ناسیۆنالیستی بووە، تەنیا شت ئەوەیە کە ئەم بزاڤە لە لایەن سەرۆک عەشیرەتێکی کورد و لە ناوچەیەکی کوردی هەڵگیرساوە و چەند داواکاریەکی ناوچەی لە دەوڵەتی تورک هەبووە. بەم پێیەش لەژیر ڕۆشنای تیۆری گێلنەر، ناتوانین بلێین ئەم بزاڤە بزاڤێکی ناسیۆنالستی بووە، یاخود پالنەرێکی ناسیۆنالستی هەبووە، هەر وەک گێلنەریش پێی وایە “ناسیۆنالیزم بیدارکردنەوەی نەتەوە نییە بۆ خود ناسین، بەڵکوو داهێنانی نەتەوەیە لەو شوێنەدا کە نەتەوە بوونی نییە”، واتە ئەوە ناسیۆنالیزمە نەتەوە درووست دەکات نەک بە پێچەوانەوە کە نەتەوە ناسیۆنالیزم درووست بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 575 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 08-05-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: جوگرافیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 24-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 575 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1147 KB 24-11-2022 هومام تاهیرهـ.ت.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتوک PDF 19,349
فایلێن پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.047 چرکە!