پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,894
وێنە 106,294
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
هەڵەکان و هیواکان
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هەڵەکان و هیواکان
کورتەباس

هەڵەکان و هیواکان
کورتەباس

$هەڵەکان و هیواکان$
نووسینی: #ئەکرەمی میهرداد - ئەکرەم کەریم ئەحمەد#
“نیگایەک لە ڕابوردوو و ئاییندەی چەپ”
ئەگەر سەرنجی خێرا بە ڕابوردووی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستیدا بگێڕین بۆمان دەردەکەوێت، ئەم بزاڤە لە سەد ساڵی ڕابوردوو یان کۆنتر، سێ بەرهەمی گرنگ کاریگەری هەبووە، نەخشی گرنگیان هەبووە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی بەگشتی و خودی بزاڤی چەپ سۆسیالیستی بە تایبەتی. ئەم سێ بەرهەمە ڕەهەندەش ئەمانەن: بیروباوەڕ، پەیڕەوی فکری سیاسی و فەلسەفی و کۆمەڵایەتی، پارتە ڕێکخراو و دەستەڵاتە سیاسیەکان، بزاڤە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکانی چینی کرێکار و بەشێک لە جەماوەر و خەڵکی جیهانی.
سەبارەت بە بیروباوەڕ ِو پەیڕەوە بیریارییەکان، دەتوانین ناوی ئەو پەیڕەوە فکریانە بێنین کە لە ژێر کاریگەری مارکس و بیروباوەڕەکانی ئەودا، لە سەردەم و شوێنی جیاوازدا شیکردنەوەو لێکدانەوەی جۆراوجۆر و فرەیان، لەسەر مارکسیزم و سۆسیالیزم و پرسەکانی دیکەی بزاڤی چەپ و سیاسەت، فکریان بەرهەمهێناوە.
بێگومان پێش مارکس، “بیروباوەڕی چەپ و سۆسیالیستی”؛ لە لای سۆسالیستە سەرەتاکان، یان ئەوانەی هەندێک بە سۆسیالیزمی خەیاڵی دەیانناسن، هەبووە. بەڵام؛ ئەم بیروباوەڕانە زۆر سەرەتایی و کەمبوون، نەشبوونە خاوەن هێزی جەماوەری و کرێکاری، وەکو پەیڕەوی فکری سیاسی و فەلسەفی بەردەوامیش نەمانەوە.
لەسەر دەستی مارکس بیروباوەڕی “چەپ و سۆسیالیستی” دەچێتە قۆناغێکی بەهێزو پڕ بەرهەم لە هەموو بوارەکانی فکرو فەلسەفە و سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵناسی، تەنانەت لە ئەدەب و هونەریشدا. بیروباوەڕی تەوەرەکانی مارکس بۆ بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لەم پرسانەدا کۆ دەبێتەوە: پرسی مرۆڤبوون، هیومانیزمێکی جیاواز لە هیومانیزمی ڕۆشنگەری لیبڕالی، پرسی شۆڕشی سۆسیالیستی و هێنانەدی دەستەڵاتی کرێکاری، حیزبی سۆسیالیست و هێنانەدی قۆناغی “یەکەمی کۆمۆنیزم” کە سۆسیالیزمە، هێنانەدی کۆمەڵێکی ئازاد و یەکسان بەهۆی حکومەتی کرێکاری و سۆسیالیزمەوە، شیکردنەوەی چینایەتی بۆ جیهان و مێژووی هەتا ئێستا، پاشان بیروباوەڕەکانی دیکە لە ژێر کاریگەری ئەم تەوەرانەدا پەیڕەوی فکری فەلسەفی دیکە بۆ مارکسیزم و بزووتنەوەی چەپ بەرهەم دەهێنن.
لەبەرئەوەی کە ڕانان و شیکردنەوەی ئەم بیروباوەڕ و پەیڕەوە سیاسییە فکریانە، کاتێکی زۆری دەوێت، ئەم نووسینەش تەرخان نییە بۆ ئەو باسە، بۆیە چاکتر وایە تەنیا ناوی ئەو پەیڕەوە فکری فەلسەفی و سیاسیانە، داهێنەرانە ڕابەرانی ئەو پەیڕەوانە بنووسم:
مارکسیزمی ئەرسەدۆکس؛ لەسەر دەستی کارل کاوتسکی و جۆرج بلیخانۆف.
مارکسیزمی پێداچوونەوە یان نوێکردنەوە، لە لایەن ئێدوارد برنشتاین.
مارکسیزمی ڕادیکاڵ یان شۆڕشگێڕ، لە لایەن ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و کارڵ هیلفردینگ و پانەکۆک.
مارکسیزمی ڕووسی، یان لینیزم، لە لایەن ڤلادیمیر لینین، ستالین.
مارکسیزمی ڕۆژاوایی، یان هیگڵی و فەلسەفی لە لایەن گرامشی، لۆکاچ و کۆرش.
مارکسیزمی ڕەخنەیی یان فەلسەفەی نەفی، لە لایەن قوتابخانەی فرانکفۆرت.
مارکسیزمی بونیادگەرایی، لە لایەن ئاڵتۆسیرو نیکۆس پۆلانزاس.
مارکسیزمی بوونگەرایی (وجوودی)، لە لایەن جان پۆڵ سارتەر.
مارکسیزمی شیکردنەوەی دەوڵەتی، لە لایەن ڕاڵف میلیباند و کلاوس ئۆفە.
مارکسیزمی جیهانی سێ، یان وڵاتانی داگیرکراو. ماوتسی تۆنگ، گیڤارا و فرانز فانۆن.
مارکسیزمی هیومانیستی لە لایەن ژان ژۆرس و پارتی سۆسیالیستی فەرانسەری جاران.
سەرئەنجام هەموو ئەم ڕەوت و پەیڕەوە فکری و سیاسییە فەلسەفیانە، توانیان هەم لە ناو مارکسیزم هەم لەدەرەوەی مارکسیزم، لە ناو کۆڕ و کۆمەڵەی فکری جیهانیدا بەرهەمی گرنگی فکری بۆ بزووتنەوەی “چەپ و سۆسیالیستی” پەیدا بکەن. مخابن کە خودی حیزب، ڕێکخراو و دەستەڵاتە سیاسییەکان زیاتر لەم بیروباوەڕانە دوور بوون، و زۆرتر لە لایەن کۆمەڵێکی کەم لە پیاوانی سیاسی و بڕواپێکراو بەڕێوە دەبران و بەرژەوەندی سیاسی ئاڕاستەی ئەو حیزبە دەستەڵاتانەی دەکرد. کێشەی گەورەی سیاسەتی زاڵی ناو بزووتنەوەی “چەپ و سۆسیالیستی” بە هەموو ئاڕاستە سیاسیەکانی سۆسیال دیموکراسی و کۆمۆنیزمی ڕووسی، چینی و تەنانەت ڕێکخراوەکانی چەپی نوێش ئەوە بوو، کە زۆر دوور بوون لە کاریگەری ئەو ڕەوت و پەیڕەوە فکریانە، و کەمتر لە ژێر کاریگەری جیهانبینی و شیکردنەوەکانی ئەواندا بوون.
زۆربەی یان هەموو ئەم حیزبە دەستەڵاتە سیاسییانە، لە لایەن پرەنسیپی بەرژەوەندی سیاسی سەردەم و دەستەڵاتی سەنتڕالیزمی پیاوانی سیاسی بەڕێوە دەچوون. سەرئەنجام دەستەڵات و بەرژەوەندی، هەژموون و تەنانەت زوڵم و چەوسانەوە و هەڵە بەردەوامەکانی ئەو هێز و حیزبە سیاسیانە، تابلۆی گشتی ئەو حیزبە دەستەڵاتانەی دەنەخشاند. بێ کاریگەریی فکر و پەیڕەوی سیاسی و فەلسەفی لەسەر ئەو هێزە سیاسیانە وایکرد کە بەردەوام، هەردەم دووربن لە ئامانج و ڕەوشەکانی بزاڤی سۆسیالیستی و کرێکاری و جەماوەریی نزیک بن، لە بەرژەوەندی دەستەڵاتی سیاسی ئەو سەرکردە سیاسیانەی کە زیاتر ناوبانگی خراپیان هەبووە لە مێژووی چەپ و بزاڤی سۆسیالیستدا.
لە دوای نەمان و شکست و داڕمانی ئەو حیزب و دەستەڵاتە سیاسیانەش، تەماشا دەکەی کە هیچیان لە پاش بەجێنەما، جگە لە یادەوەریی هەژموون و بەرژەوەندی و چەوسانەوە.
بەرهەم و ڕەهەندی سێیەمی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی بریتییە لە: بزووتنەوەی کرێکاری و سەندیکایی، جەماوەری ئەو خەڵکانەی کە بەشێک بوون لە بزاڤی چەپ و سۆسیالیستی. بەشێکی زۆریی ئەو بەرهەم و دەسکەوتە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، فەرهەنگیانەی کە جیهان بەدەستیهێناون لەسەردەستی ئەم بزاڤانە بوون. بەڵام؛ بەداخەوە بڕیاری سیاسی و بەرژەوەندی دەستەڵاتی سیاسی، هەردەم لە دەستی ڕابەرانی حزبی سیاسیدا بووە، نەک بە ئاڕاستەی بەشداری ئەم بزاڤە کرێکاری و جەماوەریانەی کە هێزو بەدەنی هەموو بزاڤە چەپ و سۆسیالیستەکان بوون. لە باشترین حاڵەتدا ئەم بزاڤ و سەندیکا و ڕێکخراوە جەماوەریانە، پەراوێزی ناو خەڵکی ئەو سیاسەت و بەرژەوەندیانە بوون، لە لایەن حیزب و دەستەڵاتە سیاسییەکانەوە بەڕێوەدەبران. واتە ئەم بزاڤانە تەنیا باسک و هێزی جەماوەری، ئەو بەرژەوەندی و دەستەڵاتە سیاسیانە بوون کە ناوم هێنان. هەرچەندە هێزە سیاسی و حکومییەکانی ناسراو بە “چەپ، کۆمۆنیزم، سۆسیالیزم” لەناو چوون یان بێهێزو شکست بوون، بەڵام؛ ئەو بزاڤ و سەندیکاو، ڕێکخراوە کرێکاری و جەماوەریانە لەناو نەچوون، هەتا ئێستا لە کار و چالاکیدان.
کێشەی هەنووکەیی ئەم بزاڤە کرێکاری و جەماوەریانە، ئەوەیە کە لە لایەن بیروباوەڕ و ئەڵتەرناتیفێکی گشتی سیاسی و فکری، ڕێنمایی و بەشداری ناکرێن کە لە دوای شکست و لاوازی بەشێک لەو هێزو حیزبە سیاسیانە بەرەو هیواو ئاڕاستەیەکی ڕوونتر و ئاییندەیەکی تر بڕۆن.
لەم زەمینەیەدا کێشەی گەورە و هەڵەی مەزنی بزاڤی چەپ و سۆسیالیستی لەوەدا بوو، نەیتوانی یان نەیویست لەم سێ مەیدانە گرنگ و کاریگەرە سەرکردایەتیەکی بەکۆمەڵ (جەماعی) بۆ ئەم بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستییە درووست بکات، هەردەم پیاوانی کەمینەی سیاسی هەموو هێزو ڕەوت و ئاڕاستە سیاسی و گشتییەکەیان، لەبەردەستدا بووە و بیروباوەڕ و پەیڕەوی سیاسی پەراوێز یان فەرامۆشکراوە. هێز و ڕەهەندی جەماوەریش تەنیا باسک و هێزی ڕۆژانەی ئەوانە بووە، بەبێ ئەوەی بەشداربن لە نەخشاندنی سیاسەت و ئاییندە، بەرژەوەندی و ئاڕاستەی هەموو بزووتنەوەی چەپ.
نەیاری بەرانبەر ڕابوردوو، ڕامانێک بۆ ئاییندە
یەکەم، سیاسەت و دەستەڵات بەدەست کێوە دەبێ؟
ئەفلاتون پێشمەرجی بەدەستهێنانی دادپەروەری و گۆڕین بەرەو کۆمەڵێکی باشتر، بەدەسەڵاتی فەیلەسوفان دەزانێ. ئەو بڕوای وابوو لە جیاتی پاشاکان دەبێت فەیلەسوفان دەستەڵاتدار بن، یان ئەو کەسانەی کە بەشێکن لە دەستەڵات و وڵاتان بەڕێوە دەبەن، بەڕاستی دڵ بە فەلسەفە نەسپێرن و ئەگەر فەلسەفە و دەستەڵات هاوڕێ و هاوکار نەبن، کۆمەڵ و بەشێوەی گشتی هەموو مرۆڤایەتی بە ئامانجە دڵخوازەکانیان ناگەن. لەم ڕوانگەیەدا باشترین کۆمەڵ کاتێک دێتە دی کە فەیلەسوفان دەستەڵاتدار یان دەستەڵاتداران فەیلەسوف بن.
چەندین سەدە لەم دیدەی ئەفلاتون تێدەپەڕێ و ئێستا تەکنۆکرات، پسپۆران، بەکارهێنەرانی زانست و تەکنیک، بڕوایان وایە سەردەمی کاریگەری فەلسەفە لە سیاسەتدا بەسەرچووە، نەخشی ئایدیۆلۆژیا و تیۆرە سیاسیەکان کۆتایی هاتووە. بەڵام؛ ئێستا شکستی تەکنۆکراتی لە ئەورووپا بووەتە زەمینە و هۆکاری سەرهەڵدانەوەی فەیلەسوفانی سیاسی، بیرمەندان و ڕوناکبیران بۆ بەدەستهێنانی دەستەڵاتی وڵاتان، شێواز و مۆدێلی سیاسی تەواوی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لەم زەمینەیەدا لە دوو ئاڕاستەدا کۆ دەبێتەوە، یەکەمیان: ئەوەی کە مارکس و سۆسیالیستەکانی، پەیڕەوی ئەو دەڵێن چینی کرێکاری ڕێکخراو، دەتوانێ دەستەڵاتی سۆشیالیستی بەرێوە بەرێ، بە دیکتاتۆری پرۆلیتاریا کۆمەڵی سۆسیالیستی دامەزرێنێ. ئەم بۆچوونە دوو هەڵەی گەورەی تێدایە: چینی کرێکاری ڕێکخراو واتایەکی ڕۆشن و گونجاو و کرداری نادات بەدەستەوە، هەتاهەتایە ئەم تێزە لە حەقیقەتی پراتیکیدا پەیدا نابێ. هەورەها لەسەردەمی مۆدێرن و دیموکراسیدا هیچ پێویست ناکات، زۆریش زۆردارانە و دواکەوتوانەیە کە وشەی “دیکتاتۆری پرۆلیتاریا” بەکار بێت. سەرمایەداری بەم هەموو ناشیرینی و زوڵم و چەوسانەوەیە بە ناوی دیموکراسی حوکم دەکات و دەستەڵات و دەوڵەت درووست دەکاتەوە، زۆر سەیرە سۆسیالیستەکان شێوازی دەستەڵات و دەوڵەت بە دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بناسێنن. بە بڕوای من لەمەودوا “سۆسیالیست و چەپەکان” دەبێت لە بەرانبەر دیموکراسی نوێنەرایەتی و لیبڕالیدا، باس لە دیموکراسی و دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خەڵک بکەن لە ژێر ناوی “دیموکراسی سۆسیالیستی”، تەنانەت دیموکراسیی کرێکاری شێوازێکی گونجاو نییە بۆ هێنانەدی بەدیلێکی دیکە لەبەرانبەر دیموکراسیی نوێنەرایەتی یان لیبڕالی. دووەمیان: ئەو شێوازە حوکمڕانیە بوو کە لە لایەن لینین و کۆمۆنیزمی ڕووسی دوای لینین خرایە ڕوو لە دەستەڵاتی حیزب و شورا و حکومەتدا، ئەویش دەستەڵاتی نوخبەی سیاسی ناو حیزبە، لینین لە پەڕتووکی “چی بکەین؟” ناوی دەنێت بە ” ڕێکخراوی شۆڕشگێرە بڕواپێکراوەکان”. هەموو شێوازی دەستەڵاتی بە ناو سۆسیالیستی سۆڤیەت و ئەورووپای ڕۆژهەڵات، چین و کوبا، هەموو ئەو دەوڵەتانەی دیکەش کە هاوپەیمان یان لە ژێر کاریگەری سۆڤیەتدا بوون بەو شێوازە حیزبی و نوخبەییە دەستەڵات و وڵاتانیان بەڕێوە بردووە. خەوشی سەرەکی ئەم شێوازە لە دەستەڵات لە ناو حیزب، ڕێکخراو و سەندیکاکان، حکومەت و کۆمەڵدا ئەوە بووە کە هەمان حوکمڕانی پێشووی چینایەتی و بۆرژوازیان بە ناوی سۆسیالیزم و کرێکارانەوە دووبارە و چەند بارە کردۆتەوە، ئەویش دەستەڵاتی ڕەهای کەمایەتیە بەسەر زۆرینەی خەڵک و کۆمەڵدا.
پەیوەندی نێوان سەرمایەداری و دیموکراسی نوێنەرایەتی، لە دوو سەد ساڵی ڕابوردوو بەم شێوەیە بووە: یان دەستەڵاتدارانی سیاسەت و حکومەت خۆیان سەرمایەدار و دەوڵەمەند بوون، یان هاوبەش بوون لەگەڵ سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکان، سەرئەنجام یان دەستەڵات و حکومەت، پارێزەری سوود و بەرژەوەندی سەرمایەداری بووە. بۆیە سەرمایەداران و سەرمایەداری باکیان بەوە نییە کە خۆیان و هەموویان حوکم بگرنە دەست، ئەوەی ئەوان مەبەستیانە کەمینەیەک، بەشێوازی هەڵبژاردن و نوێنەرایەتی دەستەڵات بەڕێوەبەرن، ئەو دەستەڵاتەش بەرژەوەندی و سووودی ئەوان بپارێزێ. شێوازی دەستەڵاتی نوێنەرایەتی و حکومەتی کەمینە ئەو شێوازە لیبڕالی و نیولیبڕالیەیە، کە بەردەوام سەرمایەداری بانگەشەی بۆ دەکات. کێشەی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی، بەتایبەتی لەسەر دەستی لینین و کۆمۆنیزمی ڕووسی ئەوەیە، ئەوانیش بە ناوی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و کرێکارەوە، هەمان مۆدێل و شێوازی دەستەڵات، بەڕێوەبردنی دەوڵەت و وڵاتیان دایەوە دەست کۆمەڵێک سیاسەتمەداری بڕواپێکراو و سەنتڕالیست، ئەوان تەواوی بڕیار و چارەنووسی بزووتنەوە و دەستەڵاتەکانیان لەدەستدا بووە، تەنانەت لە بۆرژوازی و سەرمایەداریش خراپتر ئەوەیان کردووە کە دەستەڵاتی پۆلیسی و سەربازی ئەمان لەوەی سەرمایەداری و ڕۆژاواش ناوەندێتی، سەرکەوتگەری زیاتر بووە. سۆسیال دیموکراسی و دەستەڵاتی کۆمۆنیزمی چینی، لایەنگرەکانیشیان هەمان شێوازی دەستەڵات و حیزب و بزووتنەوەیان بەڕێوە بردووە، کە ئەویش حوکمی کەمینیەک بووە لە سیاسەتمەدارانی بڕواپێکراو.
ئەڵتەرناتیفی چەپ و سۆسیالیستی لە کۆن و ئێستاشدا، بەرانبەر شێوازی سیاسەت و دەستەڵاتی کۆن، بۆرژوازی و سەرمایەداری و هەموو ئەوانەش کە بە ناوی سۆسیالیزم و مارکسیزمەوە، حیزب و دەوڵەت و بزاڤەکانیان بەڕێوە بردووە، بە بڕوای من لە دوو پرسی گرنگدا کۆ دەبێتەوە:
ڕ-دەبێت جارێکی دیکە بزانێ چەپ و سۆسیالیستی بزاڤی، بتوانن کە شیکردنەوە و داڕشتنەوەی ئەم سیاسەت و بزاڤە بە کەسانی بیرمەند و شارەزا و بەتوانا دەکرێت، لە بواری فکر و مەعریفە و سیاسەت، نەک بەو زاراوە ناڕۆشن و نادیارەی کە چینی کرێکاری ڕێکخراو دەتوانێ سیاسەت و فەلسەفە و سۆسیالیزم بەرهەم بهێنێ. کێشەی سەرەکی بزاڤی چەپ و سۆسیالیستی، لە سەد ساڵی ڕابوردوودا ئەوەیە کە هەردەم دوور بوون، لە ڕەوش و کاریگەری بیرمەندانی سیاسی و فیکری خۆیان، هەردەم هەندێک سەرکردە و سیاسەتمەداری بەرژەوەندی خواز، پاوانی حیزب و بزووتنەوە و دەستەڵاتە چەپەکانیان کردووە.
ب-شێوازی دەستەڵات و بەڕێوەبردنی ناو حیزب، بزاڤ و دەستەڵاتەکان دەبێت، بە شێوەی شورایی یان سۆسیالیستی (واتە هاوبەشی) بێت. وشەی سۆسیالیزم بە واتای کۆمەڵایەتی و هاوبەشیکردن یەت، دەبێت هەموو شتێک بە شێوازێکی بەڕێوەبردنی بەشداری درووست بکرێتەوە. دەستەڵاتی کەمینە یان سیاسەتمەدارانی بڕواپێکراو، ئەو بۆسە و ئاستەنگە بەهێزە بوو، کە بزووتنەوە و حیزب، دەستەڵاتی چەپ و سۆسیالیستی جارێکی دیکە بردەوە بۆ ناو دەستەڵاتی هەژمونخواز و بەرژەوەندی خوازی ستەمکار و دیکتاتۆری، بەڵام؛ بە ناوی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم. هەتا بزاڤی چەپ و سۆسیالیستی ئەڵتەرناتیڤێکی دیکەی باشتر، فراوانتر، ئازاد، یەکسانتر لە بەرانبەر دیموکراسیی نوێنەرایەتی و دیکتاتۆری خۆرهەڵاتی و هەژمونخوازی، ستەمکاری دەستەڵات و حیزب و بزووتنەوەکانی سەد ساڵی ڕابوردوو نەخاتە ڕوو، ناتوانێ وەکو بەدیلێکی باشتر بێتە مەیدان بۆ دەستەڵات، حوکم و سیاسەت. ئەمەش ئەو پرسە گرنگەیە کە بزووتنەوەی چەپ، لە ئاییندەدا بیکاتە یەکێک لە تەوەرەکانی بیروباوەڕ، سیاسەت، کۆمەڵناسی و فەلسەفەی سۆسیالیستی لەمەودوا.
دووەم، هەوڵدان بۆ دەستەڵات یان ئۆپۆزیسیۆن بوون، یان هێنانەدی ڕەوتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی گشتی بۆ گۆڕینی هەموو شت.
هەموو سەردەمەکانی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی، جگە لە سەردەمی مارکس و ئەنترناسیۆنالی یەکەم و دووەم و سەردەمی شۆڕشی ئۆکتۆبر، ئیدی ئەم بزاڤە تەنیا لە سنووری کۆمەڵێک حیزب و سیاسەتمەدارا قەتیس کراوە، واتە وەکو ڕەوت و بزاڤێکی کۆمەڵایەتی پان و بەرین کاریان نەکردووە. زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی چەپ، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، یان لە دەستەڵاتدا بوون و یان لە ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام؛ لە هەوڵی ئەوەدا نەبوون کە بزاڤەکە لە سنووری سیاسەت و چالاکوانی سیاسی فراوانتر بکەن. لەم زەمینەیەدا یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی چەپ ئەوە بووە بەردەوام بۆ ڕەخنە و نەیاری خۆی لە پۆپۆلیزم لە خەڵک دوورکەوتۆتەوە، و چۆتەوە ناو ڕەهەندە تەسکەکانی ناو کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و چالاکوانی بڕواپێکراو، پیشەیی و لە هەوڵی جەماوەری کردن دوور کەوتۆتەوە. واتە هەمان سیاسەتی نوخبەیی و کەمینەیی بۆرژوازی، چینە چەوسێنەرەکانی دیکەی پیادە کردووە.
پرسێکی دیکە لەم زەمینەیەدا ئەوەیە کە بەهۆی ئەوەی چەپ تەنیا لە سیاسەتدا ئامادەیی هەبووە، بۆیە نەیتوانیوە یان نەیویستووە لە پرسەکانی دیکەی کۆمەڵدا بەتایبەتی لە پرسی فەرهەنگ و پەروەردە و ئەخلاقدا بوونی هەبێت، لەکاتێکدا خودی بیروباوەڕی “مارکس و گرامشی”، هەموو پەیڕەوە فکری و فەلسەفیەکانی دیکەی دوای گرامشی، ئەوە بووە کە چەپ و بزاڤی سۆسیالیستی لە مەیدانی دروستکردنی بەدیلێکی دیکەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئاکاریدا ڕێبازێکی دیکەیان خستۆتە ڕوو، دژ و نەیارە بەرانبەر بە سنوورە تەسکەکانی بەرژەوەندی و هەژموونی کەمینە سیاسی و دەوڵەمەند و دەستەڵاتدارەکان. چەمکی هیومانیزمی مارکس و چەمکی هەژموونی گرامشی و چەمکی نەیاری بەرانبەر پیشەسازی فەرهەنگی سەرمایەداری، لە لایەن بیرمەندانی قوتابخانەی فرانکفۆرت هەموو ئەو چەمکانەن، کە چەپ و سۆسیالیستەکان دەتوانن ئەڵتەرناتیڤێکی فەرهەنگی، پەروەردەیی، شارستانی دیکەی مرۆڤانەتر، ئازاد و یەکسانتر بەرهەم بهێنن. بەڵام؛ هەمیشە سیاسەتی چەپ و هەتا ئێستاش لەم چەمک و بیروباوەڕانە دوور بووە. ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەو تەوەر و بیروباوەڕانەی کە دەبێت بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی بتوانێ فۆرمۆلەی بکات و بەدیلێکی دیکەی ئازادیخوازی و یەکساندۆستی مرۆڤانە تر بکاتە تەوەری شارستانیەتەکەی.
ئێستا نەیاری و ناڕەزایی خەڵک، یان خواست و داواکارییەکانی زۆرینەی خەڵک، لە زۆربەی جیهان لە دژی سەرمایەداری و حکومەتە بە ناو دیموکراتیکەکانە و ئەمەش بۆتە بەشێک لە هەست و بیروڕای گشتی (بێگومان لە زۆر شوێن هێشتا نەبۆتە بزاڤی چالاک و کاریگەر)، بە پەیڕەوی لە ڕێبازە فکری و سیاسیەکانی ناو بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی (بەتایبەتی لە ڕێبازی گرامشی و ئەرنستۆ لاکلاوی ئەرجەنتینی) و بە پێی ئەزموونی دیاریکراوی ئەورووپاش، سیاسەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی سۆسیال دیموکراتەکان، موحافەزەکان، جیاوازی ئەوتۆیان نیە، ئەم بزووتنەوەیە کێشەی سنوورەکانی سیستەمی دیموکراسیی لە دەوڵەتی بۆرژوازییدا دەخاتە ڕوو:
ڕ-رەوتی دیموکراتیک، لەو شوێنەدا کۆتایی پێ دێت کە بەرژەوەندییەکانی سەرمایەی گەورە، پیش هەموو شتێک لە بانکەکانەوە دەست پێدەکات، ڕاستەوخۆ دەبێتە دژی خەڵک و زیانەکانی ئەم سەرمایانە بە کەمکردنەوە و خراپکردنی باری ژیانی خەڵک دەسپێرن. لە هەلومەرجی قەیراندا وەکو ئێستاش کوردستان و ئێڕاق و ئەورووپای باشوور، حکومەتەکان بە قازانجی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە گەورە و بانکەکان کار دەکەن، باری گرانی ئەم قەیرانە دەخەنە سەر شانی خەڵک بە گشتی. ئێستا بەرژەوەندی و قازانج و دەستەڵاتی سەرمایەداری گەورە و سیاسەتی ئۆلیگارشی ئەوان کەوتۆتە بەرانبەر و دژی بەرژەوەندی زۆربەی خەڵک، نەک تەنیا کرێکاران و هەژاران، بەڵکوو چینی ناوەڕاستی نوێش لەم هەژارکردن و قەیرانە بێبەش نەبووە.
ب-هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی زۆربەی وڵاتان، ئەوەشی پیشانداوە کە خودی حیزبە سیاسیەکان و چینی سیاسی کۆن ئاستەنگی سەرەکین لەسەر ڕێگای ئازادی و دیموکراسی. لەدوای پەیدابوونی ئەم خەڵکە سیاسیەی، لە زاراوەی گشتیدا بە(چینی سیاسی) ناسراون، تایبەتمەندی ئەو کەسانە دەبێتە ئەوەی کە بە پیشە ببنە سیاسی(بڕواپێکراو) و هەموو بڕیارەکانیان لەدەستدا بێت، سەرئەنجام دەبنە ئەو گرووپانەی کە ستراتیژی تایبەتی سامان و دەستەڵات لە دەستیان دەبێت.
ج-لەم هەلومەرجەدا خستنەڕووی بەدیلی دیموکراسیی سۆسیالیستی و فراوان کردنی ژیانی سیاسی، بەرەو شوێنی کار و ژیانی خەڵک دەبێتە ئەو سەرەتا و زەمینە گشتی، فراوانەی کە خەڵک و هێزە سیاسیە تازەکان بێنە مەیدان، تەنانەت ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانیش جارێکی دیکە لە هەژموون و دەستەڵاتی بیرۆکراسی ڕزگاریان دەبێت و هەموو ئەو کەس و لایەنانەش کە لە حیزب و سیاسەتەکانی خۆیان ناڕازین، دەبنە بەشێک لەم بزاڤە کۆمەڵایەتیەی کە شوێنی کار و ژیان دەیانگرێتەوە. ئەم بزاڤانە ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە زۆرینەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانتر لەودیوی دەزگا سیاسەکان بوونیان هەیە، بەڵام؛ لەلایەکی دیکەشەوە سیستەمی دەستەڵاتی کۆن و کاستی سیاسی ڕابوردوو ناتوانێ نەیاری و ناڕەزایی کۆمەڵایەتی بەبێ کێشە فەرامۆش بکات. پرسێکی دیکەش ئەوەیە کە دەبێ ئەم بزووتنەوە نوێیانە بەتەواوی دوور بن لە توندوتیژی و بەکارهێنانی هێز، بەڵام؛ لەهەمان کاتیشدا دەتوانن لەناو خۆیاندا نەخشی ئۆرگان و ڕێکخراوی سیاسی نوێش پەیدا بکەن.
د-لەم هەلومەرجەدا ئەم پرسە بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دێتە پێشەوە کە چۆن دەتوانن هاندان و کۆکردنەوەی هێزی خەڵک بکەنە هێزێکی هەمیشەیی، لە خوارەوەی کۆمەڵ و لەناو خەڵکدا زیندوو بێت. ئامانجی بیرمەندان و چالاکەکانی چەپ لەم زەمینەیەدا تەنیا پێکهێنانی حیزبێکی نوێ نیە، ئەم خاڵەش چەپی نوێ یان ئەم ڕوانگەیە بۆ چەپ لە ڕێکخراوە چەپەکانی دیکەی ئەورووپا و جیهان جیا دەکاتەوە. پرسێکی دیکە یان کێشەیەکی دیکە ئەوە بوو، مەترسی هاوڕەنگ بوونەوە لەگەڵ دامەزراوە و پارتە کۆنەکان لەلای ئەم بزاڤە نوێیە دەبێت لەناو ببرێت. کێشەی زۆرێک لە پارت و ڕێکخراوە چەپەکانی ئەم دوو دەیەی دوایی، ئەوە بوو، سەوزەکانی ئەڵمانیا و کۆمۆنیستەکانی کوردستان و ئێران، پێیدا تێپەڕێن و لەئاکامیشدا پێش ئەوەی سیاسەت بگۆڕن، خۆیان گۆڕان.
بەرەنگاری لە دژی دامودەزگاکان، یان نەیاری بەرانبەر نەریت و فەرهەنگی سیاسی کۆن، دەبێت لەم بزاڤەدا بەهێز بکرێ و بتوانن نەیار و بەدیلی فەرهەنگ و نەریتی سیاسی کۆن بن. لەم زەمینەیەدا دەتوانین ئاماژە بە ئەزموونی ساڵی ڕابوردووی “بزووتنەوەی پۆدیمۆس” (ئێمە دەتوانین) بیکەین، بە بزاڤی(دەستپێشکەری) لە بەرشەلۆنەوە هاتنە مەیدان و بناغەی کاری ئەوان بریتی بوو لە: هێنانەدی ڕەوتەکانی ئاڵۆگۆڕ لە ناوچە و گەڕەکەکاندا و ئامانجەکەشیان ئەوە بوو کە لە ڕێگای کۆبوونەوە و دیداری ئەو شوێنانە بزووتنەوەیەکی بنەڕەتی، خەڵکی بۆ سیاسەت و ڕێوشوێنەکانی ناوچەکان بەڕێبخەن، کە کاری بنەڕەتیان بەڕێوەبردنی شوێنی کار و ژیانی خۆیان بوو. ئەم بزاڤە زۆر لە شورا سەرەتاییەکانی ڕووسیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیای سەدەی بیستەم دەچوو. ئامانجی بزووتنەوەی دەست پێشکەری بە ئاشکرا دەرکەوت، کە هەوڵنەدان نەبوو بۆ ئەوەی گرووپە چەپەکان بکات بە یەک، بەڵکوو ئەوەبوو کە لە ڕێگای هێنانەدی بزووتنەوەیەکی بنەڕەتی خەڵکی، لە چەپی پارچە پارچە خۆی ڕزگار بکات. لە ڕوانگەی میتۆدەوە، هۆشیارانە ڕێگایەکیان هەڵبژارد کە دەبێتە ئەڵتەرناتیفی هەموو شێوازەکانی نوێنەرایەتی نەریتی و کۆن یان نوێنەرایەتی هەتا ئێستا. پرسی سەرەکی و ناوەندی ئەوان ئەوە بوو کە نەیاری و ناڕەزایی کۆمەڵایەتی و گشتی بگۆڕن بۆ یەک سەرکردایەتی سیاسی و ئەڵتەرناتیفی نوێ و لەم ڕێگایەشەوە هاندان و کۆکردنەوەی هێز و خۆئامادەکردن ڕێکخرا بوو، کە دەیتوانی سنوور و ئاسۆ فراوانەکان ببڕێت. ئەمەش جیاکەرەوەیەکی دیکەی پۆدیمۆسە لە بزاڤە پۆپۆلیستەکانی دیکە، کە هەموو سەرکردایەتی و دامەزراوەکانیان تەنیا لە ئاپۆرە و ئاکسیۆنەکاندا دەبێت.
ڕەوشی نوێی سیاسەت و نوێنەرایەتی نەیار، بە سیاسەتی نوێنەرایەتی کۆنی چەپ و ڕاست لەوەدایە ئاڵۆگۆڕی سیاسی لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین، نە ئەنجامێکی سادەی سەرکەوتن بوو لە هەڵبژاردنەکان و نە شۆڕش و کۆدیتا، بەڵکوو بریتییە لە: پەیوەندی نێوان دابڕانی ڕادیکال، بەردەوامی و گۆڕان. نەیاری و یاخی بوون لە دژی ڕژێمی نیولیبڕال و سەرهەڵدانە جەماوەرییەکان توانیان ئەو ڕژێمانە بلۆک بکەن، ئەویش بریتییە لە: ئاڵۆگۆڕی حکومەت لە ناو هەمان سیستەمی سیاسی جاران. بەڵام؛ دابڕان و گۆڕانی ئەم جارە بریتییە لە: هێزێکی کۆمەڵایەتی بەردەوام و چالاک دەبێتە ئەڵتەرناتیفی سیاسی و دەبێت ئەم ڕەوشەش بەردەوام بکرێت. پرسی چارەنووس سازی ئەم ئاڵۆگۆڕە لە نووسینەوەی دەستورەکانیشدا دەرکەوت کە بریتییە لە: بەشداری فراوانی کۆمەڵایەتی لە باس و گفتوگۆکان دەربارەی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ. بەرنامەی ئاییندەی چەپ لە زەمینەی نوێنەرایەتی و پەیمانی کۆمەڵایەتیدا بەم ئاڕاستەیە دەتوانێت کۆمەڵایەتی تر و سۆسیالیستی تر بێت.
سێیەم، پڕۆژە و ئەڵتەرناتیفی ئومێدبەخش
بزووتنەوەی چەپی ئاییندە دەبێت لەو تێزەوە دەست پێبکاتەوە، کە بوونی پڕۆژەیەکی ئومێدبەخش بکاتە ئەڵتەرناتیف، هەر لەبەرئەوەش دەبێت کە سەرەتای کار و ناوەرۆکی پڕۆژەکەی هاندان و کۆکردنەوی سیاسی ئامانجدار بێت. وزەی سیاسیی ئەم بزاڤە دەبێت لە بەرانبەر سیستەمی سیاسی کۆن و کاستە حزبی و سیاسیەکەیدا بێت. لەم سەردەمەدا و لە قۆناغی یەکەمدا بەدەستهێنانی پێگەی پارلەمانی و سیاسی ڕەسمی، دەتوانێ پێگەیەکی باش و گونجاو بێت بۆ کاری ئاییندە، هەرچەندە ئەم پێگەیە تەنیا لەگەڵ پرسەکانی دیکەی باس کراو دەتوانێ کاریگەری و لایەنی پۆزەتیفی هەبێت، چونکە بە بێ بوونی ئەڵتەرناتیف و پڕۆژەی ئومێدبەخشی دیموکراتی سۆسیالیستی، تەنیا سیاسەت و بەشداریی پارلەمانی هەر دەتوانێ ڕابوردووی سۆسیال دیموکراسی و کۆمۆنیزمی ئەورووپایی و چەپی نوێ دووبارە بکاتەوە.
ئامانجی پڕۆژەی ئاییندەی چەپ و بە گرنگیدان بە بیروباوەڕەکانی گرامشی و ئەرنستۆ لاکلاو، دەبێتە ئەوەی کە زۆرینە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ڕەوت و کارەکانی و ساز بڕیاردان و بەشداری سیاسیدا بێبەشن، لە هەلومەرجێکی نوێدا سیاسی بکاتەوە. خاوەندارێتی لە نەیاری و ناڕەزایی خەڵک و درووستکردنی ئۆرگانەکانی هۆشیاری و خۆبەڕێوەبردن و بڕیاردانی گشتی ناو خەڵک، ئەو پڕۆژە ئومێدبەخشەیە کە چەپی ئاییندە دەبێ کاری لەسەر بکات و دەبێت جگە لە خەباتی چینایەتی پیشەیی و فکری و سیاسی مەیدانەکانی دیکەی خەباتی گشتی نەک تەنیا ڕابەڕایەتی بکرێ، بەڵکوو دەبێت ئەو ڕابەڕایەتیە لە ناو خودی شوێنی کار و ژیانی خەڵکدا بێت و ئۆرگانەکانیش خۆیان درووستیان کردبێ.
یەکێکی دیکە لە پرسیار و گومانەکانی چەپی ئاییندە، یان ڕەخنە و نەیاری بەرانبەر ڕابوردووی سەد ساڵەی بزووتنەوەی چەپ و کرێکاری و سۆسیالیستی لە هەموو شوێنەکانی دنیا ئەوەیە: هەرچەندە ئەو چەپە کۆنە و بە هەموو باڵە کۆمۆنیست وسۆسیال دیموکراسی و چەپە تازەکانیشەوە، نەیانتوانی یان نەیانویست بانگەوازی سەرهەڵدانی دژی سیستەمی سیاسی زاڵ بکەن، چونکە خۆشیان بەشێک بوون لەو سیستەمە یان لە زۆربەی ڕوخسار و بەرژەوەندییەکانی ئەو سیستەمەدا بەشدار بوون. هەموویان ئەوەندەی کە نزیک بوون لە پێگە و بەرژەوەندییەکانی سیستەمی دەستەڵاتدار، هێندە نزیک نەبوون لە ئامانجەکانی ئاڵۆگۆڕ لە بەرژەوەندی خەڵکدا، چەپی نوێی ئەورووپی هەر بەو شێوەیە بوون و هەمیشە هاوکار و یەدەگی سۆسیال دیموکراتەکان بوون.
پێکهاتەی ڕێکخراوی چەپی کۆن (کۆمۆنیست، سۆسیال دیموکراسی، چەپی نوێ) لە هەلومەرجی بابەتیاندا نەیار و دژی هەموو ئەو هەوڵە دیموکراتیکە ڕادیکاڵانە بوون، کە بە دەروونی کۆمەڵدا دەهەژان و خوازیاری گۆڕینی سیستەمی سیاسی بوون. کاری سیاسی چەپی کۆن و چەپی نوێ لەسەر ئەو لۆجیکە نوێنەرایەتە نەریتیە دامەزرا بوو، کە بەهێزیی ڕێکخراوەکانیان و بەدەستهێنانی کورسی پارلەمان گرنگترە لە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی خەڵک. ئەوانەی خۆیان بە هێز و هۆکارەکانی گۆڕان دەناساند یان حیزب و ڕێکخراوەکانیان بوون یان کرانە شتێکی خۆپەرست و خۆپەسەند. چەپی ڕابوردوو بونەتە یەک ئەنجومەن، کە تەنیا خەریکی کاری ناوخۆی خۆیانن و حەقیان بەسەر کێشە و پرسەکانی خەڵکەوە نەبووە.
هێنانەدی ڕێکخراوی سیاسی وەکو ڕەوتی کۆمەڵایەتی و بۆ خزمەتی ئەو ڕەوتە، کە سیاسەت و حیزب بتوانێ پەیوەندییەکانی نێوان سەرهەڵدانی جەماوەری و دیموکراتیک و شێوازی دامەزراوەیی خۆی بەڕێوە ببات. هەرچەندە ئەمەش بەو واتایە نییە کە هەموو کار و پرسەکانی چەپی ڕابوردوو هەڵە بوون و لەوانەشە چەپ لە ئاییندەدا هەمان کێشە، و هەڵەکانی ڕابوردووی تیا پەیدا بێتەوە، بەتایبەتی لەو شوێنەدا کە چۆن بتوانێ هاوسەنگی نێوان ڕەوتە سیاسیەکان و ئەو ڕەوتانەش کە لە ئاییندەدا سەرهەڵدەدەن بپارێزێت، بەبێ ئەوەی کە ڕوانگە و بەرژەوەندیە تایبەتیە حیزبیەکان ڕێگر بن، لە بەرانبەر ڕەوتە جەماوەری و گشتیەکان. هەتا جارێکی دیکە چەپ نەبێتەوە بەشێک لە بزاڤی گشتی و بەردەوام لەو بزاڤەدا نەمێنێتەوە و خۆی جیا بکاتەوە، دیسان دەبێتەوە بەشێک لە بیرۆکراسیەکەی جاران و ئەو بۆچوونە دۆگمایەی کە پێشڕەوی شۆڕش و چینی کرێکار و ئاڵۆگۆڕن. لەکاتێکدا بوونی بزووتنەوەی سیاسی و تیۆری چەپ بەشێکە لە بزاڤی گشتی بۆ گۆڕان و ژیانێکی باشتر. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 424 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 01-10-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-10-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 24-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 26-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 424 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,894
وێنە 106,294
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.359 چرکە!