دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
مەرگی هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد (باکووری) خەمێکی گەورەیە و فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی کوردی، کەسایەتییەکی گەورەی لە بوارەکانی موزیک، نووسین و پەروەردە لەدەستدا.
هونەرمەند باکووری مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە کاری گەورە و نایابی لەدوای خۆی بۆ گەلەکەمان بەجێهێشت و ناو و ناوبانگی بۆ هەمیشە لەیادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەرمەندان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانم. لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا باکووری شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 803 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!