پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پرۆژەیەکی بریتانی بۆ گواستنەوەی سەد هەزار کەس لە کوردستانەوە بۆ بەرازیل
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەبار قادر

جەبار قادر
#جەبار قادر#
لەم ڕۆژانەدا وتارێکم بەرچاو کەوت باس لە پڕۆژەیەکی دەسەڵاتی کۆڵۆنیاڵی بریتانی لە میزۆپۆتامیا و کوردستان دەکات بۆ گواستنەوەی سەد هەزار کەس لە باشووری کوردستانەوە بۆ ناوچەی پەرانای بەرازیل لە بیستەکان و دەسپێکی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا. وتارەکە لە بنەمادا بە زمانی پورتوگالییە و نووسەرەکەی ناوی ڕووی کەڤالین پینتۆیە، ناونیشانی وتارەکەشی (کوردانی پەرانا)یە.
هەڵبەتە من زمانی پورتوگالی نازانم و لە ڕێگای گووگڵ ترانسلەیتەوە کردم بە عەرەبی و ئینگلیزی و ڕووسی، عەرەبییەکەی ناڕێک بوو، بۆیە پشتم بە وەرگێرانە ئینگلیزی و ڕووسییەکە بەست و توانیم بیخوێنمەوە و لە ناوەرۆکەکەی تێبگەم.
حەزم کرد لێرەدا پوختەکەیەکی بخەمە بەردەم خوێنەرانی خۆشەویست. وتارەکە بە زمانی پورتوگالی لەم سایتەی (ئەکادیمیای ئەدەبیاتی پەرانا) بڵاوکراوەتەوە، کە ڕووی کەڤالین پینتۆ ئەندامێتی، بەڵام ڕۆژ و ساڵی بڵاوبوونەوەی بەسەرەوە نییە: http://academiaparanaensedeletras.com.br/.../os-curdos-e.../نووسەر باسێکی کورت لە بارەی کوردەوە دەکات و دەڵێ کە دانیشتوانی ڕەسەن و دێرینی ناوچەیەکن بە ناوی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نزیک. وڵاتەکەیان بووە بە بەشێک لە ئێران، ئێڕاق، سووریا و تورکیا. بە وتەی پینتۆ کورد عەرەب نین، بەڵکوو هیندۆ- ئەوروپایین و بە ڕەچەڵەک دەچنەوە سەر میدەکانی ئێرانی کۆن.
گەلێکی خاوەن مێژوو و کولتوور و زمانی چەندین سەدەن. ژمارەی کوردیش بە 25 – 30 ملیۆن دەخەمڵێنێت، وەک زۆر نووسەری دیکە، ئەمیش بە هەڵە کورد بە گەورەترین گروپی ئیتنیکی دادەنێت کە خاوەن دەوڵەتی خۆی نییە. باسی موسوڵمانێتی و زۆرینەی سوننە و کەمینەی شیعەش لە نیو کورددا دەکات. پینتۆ ئاماژە بەوە دەکات کە لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانیدا بریتانیا بەتەمای هاوکاری کورد بوو لە دژی دەوڵەتی عوسمانی.
لە ڕاستیدا لە کاتی شەڕدا کورد خۆی وەک عەرەبەکان نەداوە پاڵ هاوپەیمانان و تا دوا ڕۆژ بە دڵسۆزی لە تەک تورکدا مایەوە، ئەمەش یەکێ لەو هۆیانە بوو کە لە دوای ئەوشەڕە نەیتوانی ڕۆڵێکی وای هەبێ لە دیارکردنی چارەنووسی خۆیدا. پێم وایە لێرەدا نووسەر باس لە ئاسوورییەکان دەکات نەک کورد و ئەمەش لە خوارەوە باشتر ڕوون دەبێتەوە.
لە دوای ئەو باسانە نووسەر ئاماژە بە مۆرکردنی پەیماننامەی سێڤر دەکات کە بە وتەی ئەو دانی دەنا بە جۆرە قەوارەیەکی ئۆتۆنۆمیدا بۆ کورد. بەڵام حکوومەتی ئەنقەرە ڕەتکردەوە و لە جەنگدا بوو لە دژی داگیرکەران و بە مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان باسی دەوڵەت بۆ کورد لە ئارادا نەما. دوا بەدوای ئەم باس و خواسانە ڕووی پینتۆ دێتە سەر کرۆکی وتارەکەی و دەنووسێ: (لەو کاتەدا لە ژێر دروشمی بڕیاردان لە چارەنووسی گەلی کورد، حکوومەتی ئینگلیز و کۆمەڵەی گەلان و دامەزراوە داراییەکانی(Lazard Brothers) و(Rotschild House و میری وێڵز لە پشتی ڕێککەوتنێکەوە بوون کە لە گەڵ کێڵگەیەکی گەورەی پەڕانا و حکوومەتی بەرازیل و حکوومەتی ویلایەتی پەڕانادا مۆر کرا بۆ ئەوەی ئەو کوردانەی لە ئێڕاق لە ژێر پارێزگاری و چاودێری سوپای بریتانیادا بوون سەد هەزار کەسیان لێ بگوێزنەوە بۆ باکووری پەڕانا.
پەڕانا دانیشتوانی زۆر کەم بوون بەڵام ئەو ڕێکارانەی دەگیرانە بەر بۆ کۆڵۆنیزەکردنی دەرفەتی گەورەیان بۆ کارکردن و ژیان دەخستە ڕوو).
پەرانا یەکێ لە 26 ویلایەتە فیدیرالییەکەی بەرازیلە و ناوچەیەکی بەرزایی و شاخاوییە و لە باشووری ئەو وڵاتەدا هەڵکەوتووە، پانتاییەکەی 199 هەزار و 308 کم2 و ژمارەی دانیشتوانی بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2021 زیاتر لە 11 ملیۆن و نیوە. ئێستاش لە یەک کم2 تەنیا 57 کەس دەژین، پایتەختی ویلایەتەکە کووریتیبایە. پڕۆژەی بردنی سەد هەزار دانیشتووی کوردستان بۆ پەرانای بەرازیل بە نهێنی کاری لەسەر دەکرا و تا کانوونی یەکەمی ساڵی 1933 ئاگادارییەکی ئەوتۆی لە بارەوە نەبوو.
تەنیا ئەو کاتە هەوالەکان دزیان کرد و گەیشتنە ئەنجومەنی نیشتمانی بەرزایل. هەرچەندە لە ساڵی 1890ەوە هێنانی ئەفریقایی و ئاسیایی بۆ بەرازیل دەبوایە بە ڕەزامەندیی ئەو ئەنجومەنە بوایە، بەڵام بۆ ئەم پڕۆژەیە تەنیا حکومەتی پەڕانا ڕەزامەندی دابوو و ئەوەش لە ژێر فشاری کۆمەڵەی گەلاندا بوو. بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە کۆمیسیۆنێکی تایبەتی بە سەرۆکایەتی جەنەراڵی ئینگلیز ج. گێلبێرت براون فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی بریتانیا لە ئێڕاق و ج. ج. جۆنسن سکرتێری نووسینگەی کاروباری ئاوارەکان و چارلز کە ڕاوێژکار بوو لە باڵیۆزخانەی سویسرا، سەردانی باکووری پەرانای کرد بۆ ئەوەی لە بارودۆخی گوزەران و مەرجە تەندرووستییەکان لە ناچەکە بکۆڵێتەوە ئایە دەگونجێن بۆ درووستکردنی نیشینگەیەک بۆ ڕاگوێزراوەکانی کوردستان بۆ بەرازیل و پرسی بە شارستانی کردنیان ئاسان بکەن. بریتانییەکان بە هاوکاری ئەو دامەزراوانە هەزار و چوارسەد ئاکر زەوییان لە نزیک جاتای کڕی کە ناوچەیەکی لاڕێ و داخراو بوو و بە بەرزایی دوو مەتر و نیو تەلبەند کرا بوو و دەوری گێرا بوو بۆ ئەوەی کوردەکان! تێیدا بە ئازادی بژین و کار بکەن. ئاشکرابوونی زانیاری لە بارەی پلانەکەوە کاردانەوەی توندی ئەندامانی کۆنگرێسی نیشتمانی و میدیا و بیروڕای گشتی لێ کەوتەوە. لە بەکارهێنانی دەستەواژەیەکیشەوە کە نووسریش لە وتارەکەی خۆیدا ئاماژەی پێ کردووە، لەوە تێدەگەین باس لە کێ دەکرا، واتا ئەو کەسانە کێ بوون کە بریتانیا دەیوسیت بیانگوێزێتەوە بۆ بەرازیل. دەستەواژەکە بریتی بوو لە (داگیرکاری ئاسووری!) کە هەندێ لە ڕۆژنامەکان بەکاریان هێنابوو.
هەر بەو بۆنەیەوە لە میدیای ئەو وڵاتە قسەی زۆر نابەجێ بە کورد و ئاسووری کران و بە کێوی، دوور لە شارستانیەت، ئەو کەسانەی هەر خەریکی هەڵگژانن بە چیاکاندا پێناسە دەکران. ئەو خەڵکەی بڕیار بوو لە کوردستانەوە بگوێزرێنەوە بۆ پەرانای بەرازیل ئاسووری بوون نەک کورد. ڕووداوەکانی بەکارهێنانی نەهامەتی ئاسوورییەکان لە لایەن کاربەدەستانی ئینگلیزەوە لە ڕۆژهەڵاتی نزیک زۆریان لە بارەوە وتراوە. ڕاکردنی ئاسوورییەکان لە چەوسانەوە و کوشتار لەسەر دەستی دەسەڵاتی عوسمانی و ئیتیحاد و تەرەقی و دراتریش کەمالی بۆ ورمێ و لەوێشەوە بۆ ئێڕاقی ئەمڕۆ بەشێکی زۆری بەپێی پلان و پیلانی ئەو کاربەدەستە ئینگلیزانە بوو. لە ورمێ کێشە و ئاڵۆزی و گۆبەنی زۆریان لە گەڵ کوردی ئەو ناوچەیەدا درووست کرد و ناچار بوون پەنا ببەنە بەر هێزی داگیرکاری بریتانی لە ئێڕاق.
کاربەدەستانی ئینگلیز لە ئێڕاق هێزی لیڤییان لێ درووست کردن و لە دژی بزووتنەوەی دژ بە کۆڵۆڵۆنیالزمی بریتانی کورد و عەرەب بەکاریان هێنان.
بەم کردەوانەش ژینگەیەکی ترسناکیان بۆ مانەوە و ژیانی ئاسوورییەکان لە ئێڕاق و کوردستان درووست کرد. کاتێ سوپای ئێڕاق کەوتە سەر پێی خۆی و پێویستیی بە هێزی لیڤی نەما، بریتانییەکان بیریان لە چارەسەرێک بۆ پرسی ئەم لێقەوماوانە کردەوە و هەندێ پڕۆژەی زۆر ناواقیعیان خستە ڕوو بۆ درووستکردنی وڵاتێک بۆ ئاسوورییەکان لەسەر حیسابی کورد کە کاردانەوەی توندی خەڵکی لێ کەوتەوە و باری ئاسوورییەکانی سەختتر دەکرد، لە کۆتاییدا کران بە قوربانی لەسەر دەستی سوپای ئێڕاق کە لە ساڵی 1933 لە سمێل خەڵکێکی زۆری لێ کوشتن، کە بەپێی سەرچاوە بریتانییەکان نزیکەی (600) کەس و بەپێی سەرچاوە ئاسوورییەکان سێ هەزار کەس بوون. هەندێ جار لێرە و لەوێ باس لەوە دەکرا کە بریتانییەکان بیریان لەوە دەکردەوە ئاسوورییەکان ببەن بۆ شوێنێکی دیکە، باڵام زیاتر باس لە ئەمریکا، کەنەدا و ئوستورالیا دەکرا، نەک بەرازیل.
ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم پڕۆژەیە دەیانیگرتەوە مایەی سەرنج و تێڕامانە، چونکە ئەو دەمە ژمارەی هەموو کرستیانەکانی ئێڕاق بە ئاسووری و کلدانی و ئەرمەنییەوە نەدەگەیشتە سەد هەزار کەس.
پێموانیە مەبەستی ئینگلیزەکان بردنی هەموو کریستیانیەکان بووبێت، چونکە کلدانییەکان لە دێر زەمانەوە نیشتەجێی ئەو شوێنانە بوون کە ژیانیان تێدا بەسەر دەبردن، بەڵام ئاسوورییەکان لە هەکارییەوە هاتبوون و هێشتا تێکەڵاوی دانیشتوانی ناوچەکە نەبووبوون، بەڵام ژمارەیان نەدەگەیشتە نیوەی ئەو ژمارەیەش کە بڕیار بوو بەپێی ئەو پلانە بگوێزرێنەوە بۆ بەرازیل. ئەمەش پرسیارێکە و ڕەنگبێ وەڵامی لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی بریتانیدا دەست بکەوێت.
کێ ناڵێ ئەگەر ئەم پڕۆژە سەری بگرتبایە، بیریان لە بردنی خەڵکی دیکەش نەدەکردەوە. لە کۆتاییدا خاوەن کێڵگە و زەوییەکانی پەرانا لەوە تێگەیشتن کە جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە ژیان و بەرژەوەندیان دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە پەشیمان بوونەوە و ئەم پپلانەی کۆڵۆنیالیزمی بریتانی سەری نەگرت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 548 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.sharpress.net
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-11-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 02-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 02-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 548 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.484 چرکە!