پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,906
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,329
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەقڵگەرایی: زانستی کەلام و موعجیزەی قورئان لە بیروباوەڕی موعتەزیلەدا (بەشی یەکەم)
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەقڵگەرایی: زانستی کەلام و موعجیزەی قورئان لە بیروباوەڕی موعتەزیلەدا (بەشی یەکەم)
کورتەباس

ئەقڵگەرایی: زانستی کەلام و موعجیزەی قورئان لە بیروباوەڕی موعتەزیلەدا (بەشی یەکەم)
کورتەباس

$ئەقڵگەرایی: زانستی کەلام و موعجیزەی قورئان لە بیروباوەڕی موعتەزیلەدا (بەشی یەکەم)$
ئەگەر چاوێک بگێڕین بە هۆشیاریی عەرەبی ئیسلامی وکریستیان وعلمانی دا، بە جیاوازیە فیکریەکانیەوە، بەرانبەر بە دەقی ئایینی، دەگەین بەو دەرئەنجامەی کە ئەم هۆشیاریە لە دواییدا تەواونەکراوە و هەتاکو ئێستا لە تێڕوانینێکی بێسودا بۆ یاساکان و شارستانی و بیری مرۆیی ومادی و ڕۆحی دەرنەچوە، لەخستنەڕوی یەقینێکی نەویستراو لە دەستگرتن بە نەقڵ و قبوڵنەکردنی توێژینەوەو لێکدانەوەی نوێ بۆ دەق دەرنەچوە، ئەوەی دڵسۆزانی ڕاستیی بانگەوازی بۆ دەکەن و ئەوانەی تەبەننی بیری ئازاد و هاوار بۆ ڕزگاربون لە چنگی مێژوی میپالی دەکەن، تاکو بگەن بە دەقێکی ئەقڵانی و ژیارێکی نوێ کە لە بۆچون ودانانی خۆی دا وە لەنێوان هەستی ڕۆشنبیری خۆی دا هۆشیاریی بە مرۆیی بون زیاتر لە فیکرەیەک لە خۆدەگرێ، موعتەزیلە وەکو گروپێکی کەلامی تەبەننی تێڕوانینێکی بابەتیانەی عەقڵانیان کردووە، بەرانبەر بە ئایین کە ئەویش تێگەیشتن و لێکدانەوەی عەقڵانی بو بۆ دەق لە هەردو ڕوی بون و ناوەرۆکەوە، ئەو قوتابخانەیە دانی دەنا بەوەی کە خودا گەردونی درووستکردووە، بەڵام کاری خوا تەنیا درووستکرنبوە، نکۆڵی هەر دەستێوەردانێکی دیکەیان لەلایەن خوداوە بۆ جیهان دەکرد، بەم شێوەیە موعتەزیلەکان پێیان وابو خودا وازی لە جیهان هێناوە کە گەشەبکات بە پێی یاسا سرووشتیەکان کە خۆی بەدیهێناون. ئەم ڕەوتە باوەڕیان بە لەپێشتربونی ژیری هەبو بەسەر باوەڕدا، باسی هەڵبژاردنی ئازادانەیان دەکرد، بەپێی ڕاوبۆچونی ئەوان: خوا مرۆڤی درووستکردووە و توانستی کردارو ئیرادەی پێداوە، بەپێی ئەمە مرۆڤ هەڵسوکەوت دەکات بەپێی توانستکەی خۆی بۆ هەستان بە کردەوەکانی جا چاکبێت یان خەراپ، بۆ بەڵگەهێنانەوە لەسەر پێویستبونی گونجاندن لەنێوان کرداری درووستکردن پاشان کرداری تێروتەواو لەنێوان خوا و بونەوەردا. شەڕەکەیان لە بنەڕەتدا ئاڕاستەکراوبو لە پێناو دەرخستنی چەند بابەتێکی عەقیدەی و ئایینی. بۆ نموونە: وەک بڕیاری حوکمی شەرعی لەسەر ئەوانەی بکەری تاوانی گەورەن، یان گفتوگۆ دەربارەی قەدەر، بە مانایەکی دیکە: ئایا مرۆڤ توانای بە سەر کردەوەکانی خۆی دا هەیە یان نا؟ بیری موعتەزیلە تاکو ئێستاش بە زیندویی لەناو سینگ ودڵەکاندا وە بەنووسراو لە ناو دێڕەکاندا ماوەتەوە، بەردەوام ژمارەیەک لە گروپەکان تەبەننی دەکەن، ئەگەر چی ناوەکەشیان جیاوازبێ، ئەمە سەرەڕای سەرکەوتنی زۆرێک لە نوێکەرەوانی ڕێبازی موعتەزیلە لە پێشخستنی ژیری بەسەر نەقڵەوە و کردنی ژیری بە بڕیاردەر بەسەر دەقە شەرعیەکاندا. تەنگەژەی ڕاستەقینە دەرچون بو بە زمانی خوێندنەوەیەکی نوێ کە چوارچێوە زانستیەکان دیاری دەکات لە بنیاتنانی عەقڵانیەتێکی درەوشاوەی پرشنگدار، بۆ ڕوبەروبونەوەی سەپاندنی نەقڵی تەقلیدی، ئەم مەسەلەیە عەقڵی عەرەبی وفەلسەفی سەرقاڵکرد، بەتایبەتی لەسەرەتای سەردەمی دەرکەوتنی موعتەزیلە، بۆیە لەدڵی مێژوی عەرەبی وە لە خودی قۆناغی بڕوابون بەمرۆڤ وەک بەهایەکی جیهانی و واقیعی زانستی، بۆ ئەوەی شۆڕشێکی فیکری بێننە ئاراوە کە ویستی بێ و بیەوێ ژیری کار لە سەر دەق بکات. لەبەرئەوەی زمان سەرچاوەیە بۆ ڕونکردنەوەی هۆشیاریی و بڵاوکردنەوەی فەهم وتێگەیشتن، بۆیە دەبێت سەرەتای گەشەی کەلام بزانین و ڕونی بکەینەوە.
$زانستی کەلام چییە؟$
کەلام لەزمانەوانیدا:
بریتییە لەو وێژە لێکدراوەی کە دەلالەت لە واتایەک بدات بە چۆنیەتیەکەی ودەستورو زاراوەکەی، غەزالی دەربارەی کەلام دەڵێ : کاتێک درووستبونی کەلام گەشەی کرد و قوڵبونەوە تێیدا زیادیکرد، حەزوئارەزوی کەلامناسانی جوڵاند بەرەو هەوڵدان بۆ توانەوە لە ناوسوننەتدا بۆ گەڕان بەدوای ڕاستیی مەبەستەکان و قوڵبونەوە لە لێکۆڵینەوە بۆ گەڕان بەدوای کرۆکی مەبەستەکان و نیشانەکان و ئەحکامەکان. فارابی پێی وایە: مرۆڤ بەهۆی زانستی کەلامەوە دەتوانێت ڕای خۆی سەربخات ودەڵێ : مرۆڤ بەهۆی زانستی کەلام توانادار دەبێت بەسەر سەرخستنی بیروڕاکانی و لەسەر کردارە سنوردارەکانی کە دانەری ڕێبازەکە خستونیەڕو و ڕەتکردنەوەی هەمو ئەو وتەو گوفتارانەی پێچەوانەی وتەکەی ئەوبن، ئیبن خەلدونیش پەیوەندیەکی جەدەلی گرێ دەدا لەنێوان زانستی کەلام وباوەڕی عەقڵی، پێشی وایە کەلام زانستێکە مشتومڕێک دەگرێتەوە کە دەربارەی عەقیدە وبیروباوەڕی ئیمانی دەکرێت بە پشت بەستن بە بەڵگە ژیریەکان(عەقڵیەکان)، بەرپەرچدانەوەی ئەو داهێنەرە لادەرانەی کە لەبیروباوەڕ لە مەزهەبەکانی سەلەف وئەهلی سوننە لایاندا.
لەمەوە تێدەگەین کە زانستی کەلام هەوڵێکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی عەقڵانی و درووستکردنی دەسەڵاتی ژیری وبابەتیی بونی بەڵگە لە خوێندنەوەی دەقدا، بەشێوەیەک کە دوردەکەوێتەوە لە چەمکی نەقڵی تەقلیدی، کە ئەهلی عەقڵی وشکبو(دۆگما)پێی دەدوێن، ئەمەش هەوڵێکی جەریئانەبو بە پێوەرەکانی ئەو سەردەمە، چەند سەرسامین بەوەی کەهەتا ئێستاش بەردەوام کەسانێک هەن هەوڵی داخستنی دەرگای ئیجتیهاد دەدەن لە دەقدا، هەڵدەستن بە پاسەوانیی بۆ هۆشیاریی نەقڵی و ڕێگە بە نوێکردنەوەو نوێخوازی نادەن و ڕێگە لە ڕووناککردنەوەی ئەو لێڵی وتاریکیە نادەن کە لەکێشە مەعریفیەکاندا هەیە، هەمو هەوڵێک بۆ شۆڕشی عەقڵانی ناودەنێ بەوەی کە دەڵێ (دەتەوێ دەقێک درووستبکەی کە پڕاوپڕبێت لە چەسپاندنی مادی).
$گرنگترین بابەتەکانی زانستەکانی کەلام$
کەلامناسان لە دوشتی زۆر بنەڕەتی دا ڕۆچون، ئەوانیش بریتین لە:
1) زانیاریی سەبارەت بە خوداداریی(الالهیات)
2) زانیاریە سرووشتیەکان(التبیعیات)
لەبارەی ئیلاهیات لە سیفاتەکانی خوای بەدیهێنەرو کردەوەکانی وتوانا ویست وئیرادەی خوایان دەکۆڵیەوە، هەتا لایەنی لێکۆڵینەوە لە مەسەلەکانی قەزاوقەدەر و زیندوبونەوەو ڕۆژی دوایی، ئەو باسانە پێیان دەگوترا(جلیل الکلام)، واتا کەلامی گەورەو شکۆدار.
ئەوەی جێی سەرنج و تێڕوانینە، ئەوەیە کە باسەکانی کەلام یەکەم جار لەبازنەی ناوخۆیی بیروباوەڕی ئیسلامی (العقیدە الاسلامیە)دا گەشەی کرد، زۆربەی توێژەرانی کۆن وهاوچەرخیش لەسەر ئەمە یەک دەنگن کە جیاوازیی نییە لەوەی ئەو گەشەکردنە بوبێتە هۆی فیتنەی ڕۆژگاری عوسمانی کوڕی عەفان یان بوبێتە هۆی جیاوازی لە بڕیاردانی شەرعی بەسەر ئەو کەسەی تاوانی گەورە ئەنجامدەدات یان لە جیاوازی سەبارەت بە شەرعیبونی کێشەی نێوان عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب و مەعاویە ودەرکەوتنی مورجیئەکان وجیابونەوەی خەواریجەکان، لەبەر ئەمە توێژینەوە هاتە کایەوە وە جیاوازی سەریهەڵدا یەکەم جار لە مەسەلەکانی (جلیل الکلام) هەمو کێشەکان لە لێکدانەوەی کەلامیەکاندا کورت هەڵاتوبون لە چوارچێوەی(تەئویل)دا، واتە: ڕاڤەکردن و لێکدانەوەی دەقی قورئانی، بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی کە دەقی قورئانی سەرچاوەی سەرەکییە کە هەمو موسوڵمانان لەسەری یەکدەنگن، لەکاتێکدا موسوڵمانان بە فیکروبیرباوەڕی خۆیانەوە ڕوبەڕوی مشتومڕبونەوە لەلایەن نەتەوەکان و ئایینەکانی دیکەی وەک (مانەوی نەسرانی ویەهودی)لەسەریانبو کە بەبەڵگەی عەقڵی بەرپەرچیان بدەنەوە، چونکە ئەوەی موسوڵمان نییە لەکاتی مشتومڕدا قەبوڵی پشتبەستن بە ئایەتەکانی قورئان ودەقەکانی فەرمودەناکات، بۆ بەڵگەهێنانەوە، لەبەر ئەوە دەبێت لێکۆڵینەوەبکرێ دەربارەی بنەماکان وبەشەکانی عەقیدە، سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەبو هزیل عەلاف یەکەم کەس بو لە بەرگریکردن لە بیروباوەڕی ئیسلامی لە ڕوبەروبونەوەی لەگەڵ بیروباوەڕەکانی مانەوی دا. لە دوای دەرکەوتنی فەتحکردن لەلایەن موسوڵمانانەوە ئەبو هزیل عەلاف چەند نێردراوێکی نارد بۆ خوراسان و وڵاتی هیند، هەروەها چەند نێردراوێکی دیکەی نارد بۆ وڵاتی مەغەریب، ئەوەی لێرەدا جێی بایەخی ئێمەیە ئەوەیە کە زەرورەتی ئەو کارە وایکرد لە ئەبو هزیل عەلاف و هاوڕێکانی و ئەوانەی بەدوای ئەوانیشدا هاتن کە بیرۆکەیەکیان دامەزراند کە خۆی لە زانستی کەلام دا بینیەوە، ئەویش لە سەر بنەمای ئەقڵی ڕەها، ئەمانە لێکۆڵینەوەیان دەکرد دەربارەی تەواوی دیاردەکانی جیهانی مادەو خاسیەتەکانی و گۆڕانەکانی و کارلێکردنەکانی و دەربارەی جوڵەو وەستان وکات وشوێن وبون ونەبون وجگە لەمانەش لە خاسیەتی شتە دیارەکان، ئەمانە بەتوانابون بە تێڕوانینێکی گشتگیرانە کە لەسەر کۆمەڵێ بنەماو ئەساسی عەقڵی بنیاتنرابو ئەم لێکۆڵینەوانەش ناونران بە (دقیق الکلام). سەرەڕای ئەوەی کە ئەبوهزیل وهاوڕێکانی بۆ (دقیق الکلام)چەند بنەمایەکی عەقڵییان دانابو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زۆربەی فکرەکان دەگەڕانەوە بۆ دەقی قورئانی.
شافعی وحەنبەلی هەردوکیان زەمی علمی کەلام دەکەن و زەمی ئەوانەش دەکەن کە عیلم و زانست وەردەگرن لە سەر ڕێبازی متکلمین، دیارە مەبەستیان لەم زەمکردنە موعتەزیلەو ڕێبازەکەیانە.
موعتەزیلەکان ناکۆکبون لەگەڵ زانایانی پێشینە(سەلەف)دا، لە تێگەیشتنی بیروباوەڕدا لە ڕاستیدا قورئان تاکە سەرچاوە بو لای زانایانی سەلەف، بۆیە هەریەکێ لە زانایانی سەلەف بیوستایە لە سیفاتەکانی خودا تێبگات دەگەڕایەوە بۆ قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر دەربارەی هەر عەقیدەیەک کە دەبوایە باوەڕیان پێی هەبێت، بۆ لێتێگەیشتنی سیفاتەکانی سەیری غەیری قورئان و فەرمودەیان نەدەکرد و بە قورئان نەبوایە قەناعەتیان نەدەکرد، ئەگەر لە دەقێکی قورئان تێنەگەیشتبان یان ئاشکرانەبوایە لەلایان ئەوا هەوڵیان ئەدا لەڕێگای زمانی عەربیەوە تێیگەیشتبان، وە ئەگەر تێنەگەیشتبان یان ئاشکرا نەبوایە لەلایان ئەوا ڕادەوەستان وحەواڵەی خوایان دەکرد دەیانگوت(والله اعلم)ئەوەش لەگەڵ عەرەبەکان دەهاتەوە، چونکە لە بنچینەدا عەرەب نە لە ئەهلی عیلم ونە مەنتیق ونە فەلسەفەنەبون، موعتەزیلەکان ناکۆکبون لەگەڵ سەلەفدا بەوەی عەقڵگەراکان تەنیا پشتیان بە ژیری دەبەست. موعتەزیلەکان عەقڵیانکردبوە بنچینەی لێکۆڵینەوەکەیان وئارەزوی تێگەیشتنیان وایلێکردبون لە ڕێگەی عەقڵەوە بچنە بنج وبناوانی هەموشتێکەوە و لێیبکۆڵنەوە. مەیل وحەزی موعتەزیلە لە نرخ دانان وخەمڵاندنی دەسەڵاتداریی ئەقڵ، لەدوای ئەوەی کە بە بنەماو بنەچەی خۆیان دانا، باوەڕی تەواویشیان پێی هەبو، ئەوان کە ڕەخنەیەکیان لە ئایەتێکدا دەگرت پێشتر دەیانخوێندەوەو دواجار ڕاڤەیان دەکرد، نەک دژایەتیان بە قسەی نکۆڵی بوبێت، هەمو ئەمانەش بە ورەو بە بوێری بوە، هەندێک جار هەڵوێستێکی نەرێی بوە، چونکە ئەقڵ لە فەرمودەدا دەکەنە بڕیاردەرو ناوبژیوان، نەک فەرمودە لە ئەقڵدا، کەواتە ڕێبازی موعتەزیلە بۆ تێگەیشتن لە بیروباوەڕ تەنیا ئەقڵ بو، هەرچەندە هەوڵیان دەدا پێچەوانەی دەقێکی قورئانی نەکەن گەر هاتبا خیلافێک دەرکەوتبا لەنێو نەسەکان، واتە خیلافێک هەبو لەنێوان ئەوان ونەسێکی قورئانیدا ئەوە بە جۆرێک تەئویلیان دەکرد کە لە مانای خۆیی دەرنەچێ و مخالیفی بۆچونی ئەوانیش نەبێ، ئەو ڕێبازەش بنچینەی باوەڕ بە ئەقڵ بونە.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانیان ئەوە بو پشتیان بە ژیریی دەبەست بۆ سەلماندنی بیروباوەڕو بۆچونەکانیان، وەکو سەرچاوە دەگەڕانەوە بۆ قورئان بۆ ئەوەی بە هەڵەدا نەچن ولەڕێگەی ڕاست دەرنەچن، بەڵام زۆر ئاگایان لە فەرمودەی پێغەمبەر نەبو، چونکە بەڵگەیان بە فەرمودە نەدەهێنایەوە بۆ چەسپاندنی بیروباوەڕ، پشت بەستنیان بە ژیریی وای لێکردن کە خەریکی زانستە ئەقڵیەکان بن کە لەسەردەمی ئەواندا سەردەمی تەرجەمەکردن بو، موعتەزیلە یەکەمین کەسببون کە دەستیانکرد بە خوێندنەوەو وەرگێڕانی بەرهەمی سرووشتناسان وفەیلەسوفەکانی یۆنان، هەرورەها وەرگێڕانیان بۆ زمانی عەرەبی کە لە زانستە ئەقڵیەکاندا پشکیان هەبو ئەوەندەیان لێ بەدەستهێنا کە یارمەتیدەریانبێت بۆ ئەوەی لە بەڵگەدا هەڵە نەکەن و بەرانبەر نەیارەکانیان بوەستن، بۆیە زۆر لە فەیلەسوفەکانیش شوێنیان کەوتن، چونکە سەیریانکرد بیروبۆچونەکانی موعتەزیلە لەگەڵیان دێتەوە، لەبەرئەوەی بیروبۆچونەکانیان هەم لایەنی ڕۆحی دینی تێدا هەبو کە بو بو بە سایە بەسەر بیروبۆچونەکانیانەوە، هەم لایەنی بیرۆکەی پاکگیری(التنزیە) تێدا هەبو کە زاڵ بو بەسەریاندا، هەروەها بیرۆکەی مادییش بەسەریانەوە زاڵبوبو، هەروەها لایەنی بیروبۆچونەکانی فەلسەفەشیی گرتبوەوە کە لەگەڵ ئارەزوەکانی ئەقڵ دەهاتەوە، بۆیە لەنێوان پیاوانی ڕێبازی موعتەزیلەدا، ژمارەیەکی زۆر لە نووسەرە دیار و زانا هەڵکەوتوەکان و فەیلەسوفەکان تێگەیشتوەکان دەرکەوتن کە بەبێ وردبونەوە و لێکۆڵینەوە، بەبێ ئەوەی بەڵگەکان قیاسبکەن بە تەرازوی ئەقڵ، شوێن غەیری خۆیان نەدەکەوتن وەک: (واصل بن عەتا، أبو هزیل العلاف، ئیبراهیم بن یسار النزام، جاحز، الکندیی...هتد) خۆیان لە چاولێکەری (تەقلید)دەپاراست، لەلای ئەوان بیربۆچونەکان ڕێزی هەبو نەک ناوەکان، ڕاستی ڕێزی هەبو نەک قسەکەر، بۆیە لەنێو خۆشیاندا چاولێکەرییان(تەقلید)یان نەکردووە، ئەو ڕێبازەی کە لەسەری دەڕۆیشتین ئەوەبو کە هەمو بڕوادارێک لە بنچینەکانی ئایین ئازادە کە بە ئیجتیهادو عەقڵی خۆی بگات بەوەی کە دەیەوێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 506 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 18-12-2018
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 18-12-2018 (6 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 03-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 506 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,906
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,329
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.359 چرکە!