#محەمەد حاجی مەحموود#، سکرتێری #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت ”هەر کاتێک حکومەتی ئێڕاق پێکبهێنرێت، تەواوی بەرپرسانی ئێڕاق هاتونەتە #هەولێر# و لە هەولێرەوە کابینەکانی حکومەتی ئێڕاق پێکهێنراون لە سەردەمی عەلاویی و مالیکی سەرجەمیان هاتنە کوردستان و لێرەوە حکوومەتەکانی ئێڕاق درووست کراون”.
دەربارەی پێکهێنانی دواین کابینەی حکومەتی ئێڕاق، محەمەدی حاجی مەحموود دەڵێت ”ئەمجارەیان ڕێککەوتنی نێوان #مەسعوود بارزانی# و نووری مالیکی سەرکەوت بەسەر سەرجەم گرفتەکاندا و پێویست ناکات کەسی دیکە خۆی بکات بە خاوەنی پێکهێنانی ئەو کابینەیەی حکومەت”.
بە بڕوای محەمەدی حاجی مەحموود، ئێڕاق بۆیە ئێڕاقە کە کوردی تێدایە، ئەگەر نا وەک چۆن سعوودیە عەرەبییە، قەتەر عەرەبییە و مەغریب عەرەبییە، ئێڕاقیش ناوێکی لە و بابەتەی دەبوو، بەڵام ئێڕاق جیاوازە لە وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە، چوونکە کوردی تێدایە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 810 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!