#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پڕۆژەیەک بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئامادەکردووە و دەیەوێت لەسەر بنەمای ئەو پڕۆژەیە گفتوگۆ بکەن.
یەکێتی نیشتمانی پڕۆژەیەکی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی دیموکرات ئامادە کردووە، کە لە سێ تەوەر پێکهاتووە.
تەوەری یەکەم تایبەتە بە ئیدارەی #سلێمانی# و تەوەری دووەمیش تایبەتە بە پشکی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و تەوەری سێیەمیش پەیوەندی #بەغدا#وە هەیە.
یەکێتی پڕۆژەکەی ئاڕاستەی پارتی کردووەو بڕیارە دوای خوێندنەوە و ڕاگۆڕینەوەی ناوخۆیی، پارتی و یەکێتی بەم نزیکانە لەسەر بنەمای پڕۆژەکە دەست بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 458 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!