سەرجەم هەوڵەکانی #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# شکستیهێناوە.
لە دوو هەفتەی ڕابردوو دا نێچیرڤان بارزانی، کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتییە، هەوڵی ئەوەی داوە گرژییەکانی نێوان حیزبەکەی و یەکێتی کەم بکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی جگە لە هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی پارتی و یەکێتی، هەوڵی ئەوەشی داوە هەردوو حیزب لە ئاستی باڵا دەست بە کۆبوونەوە بۆ چارەسەری کێشەکانیان بکەن.
سەرجەم هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە شکستیهێناوە، ئەوەش بەهۆی سووربوونی بەرپرسانی پارتی و یەکێتیش لەسەر هەڵوێستەکانیان.
سەرەڕای شکستی هەوڵەکان، بەڵام نێچیرڤان بارزانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی و دەیەوێت پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 453 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!