سەرۆکی حکومەت
پاش سڵاو..
بریا ئەمڕۆ لە بری خوێندنگەکەی عەنکاوە، سەردانی ئەو خوێندنگەیەت بکردایە کە منی تێدا مامۆستام، تۆ دەزانیت من لە گوندێکی دوورە دەستی #پێنجوێن# لەبەر بێ جادەیی مانگی یەکجار دەتوانم بێمە ئاوەدانی و سەردانی دایک و باوکم بکەم.
تۆ دەزانیت قوتابخانەکەم هێشتا لە گڵ درووستکراوە و هاکا ڕۆژێک هەواڵی ڕوخانی قوتابخانەیەک بەسەر مامۆستا و قوتابیەکانیدا لە کەناڵەکەی بەڕێزتانەوە بڵاوکرایەوە؟
تۆ دەزانیت ئەگەر بهاتایەیت بۆ لای خوێندنگەکەی من سروودی ئەی ڕەقیبمان پێشکەش دەکردیت نەک گۆرانیەکی نامۆ بە پەروەردە و کلتوری ئێمەی کۆمەڵگەی کوردەواری؟
ئاخر لەوە دەترسم خۆت هەڵکێشابێت و وتبێتت جەنابی سەرۆکی هەنگاریا، هەموو قوتابخانەکانی وڵاتمان بەمجۆرەن؟ نا جەنابی عالی مەقام... نا، ئێمە لەکەوکەبێک دەژین و ئێوە و منداڵەکانیشتان لە کەوکەبێکی تر.
باقی وەسەلام.
ئەو مامۆستایەی کە دڵی پڕە لە کوردایەتی و فرمێسکی نا یەکسانی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 422 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!