پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,744
وێنە 105,190
پەرتوک PDF 19,550
فایلێن پەیوەندیدار 97,847
ڤیدیۆ 1,415
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەلتووری دوژمنایەتیکردنی حوکمڕانی کارەساتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. محمد شەریف

د. محمد شەریف
نووسەر:د. محەمەد شەریف

بە پێچەوانەی عادەتی هەموو نووسینەکانی دیکەمەوە، ناونیشانی ئەم بابەتەم درێژترە، دەشزانم کە ناونیشانی بابەت کارێکی وای نییە بەسەر یەکلاخستنەوەی دۆز و ئیشکالیەتەکانەوە، ناونیشان بۆخۆی کۆدێکە یان قیبلەنومایەکە بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەو ڕووگەیەک، خۆ دەشمتوانی ناونیشانێکی وا هەڵبژێرم بەبێ هیچ درێژدادڕییەک ئامانجەکە بپێکێت، وەک ئەوەی بڵێین: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، کە لە بنەڕەتدا ئەم بابەتەش بۆ خستنەڕووی دیالێکتێکی لێکتێگەیشتنی نێوانیانە، بەڵام تێگەیشتنێکی لۆژیکانە.. لەبەر ئەوەی لۆژیک دەتوانێت هەموو شتێک بخاتەوە شوێنی خۆی و کارتەکان تێکەڵ بەیەکتر نەکات، هەر بۆ ئەم مەبەستەش هەست بەو زیانە ماڵوێرانکارییە گەورەیە دەکرێت، کە لە پشت ئەو هەڵە شاراوەیەوە دەست پێدەکات، کە ئەویش بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری حەماسەت ئامێزی و دوژمنایەتیکردنی حکومڕانیە، ئەو حکومڕانیەشی کە بە ئیرادەی خەڵکی دامەزراوە، بە تایبەتیش بۆ بارودۆخی گەلی #کورد#ستان، کە چۆن ئەو ڕۆشنبیرییەی دوژمنایەتیکردنی حکومڕانی ئەو خەونە جوانە دەشێوێنێت، کە نەوەکانی کورد قوربانیان بە کوڕ و کچی خۆیانداوە بۆ ئەوەی ئەم خەونەیان بێتە دی، ئەمەش واتە هەموو ئومێدیان ئەوە بووە کورد و کوردستان بەئیرادەی خۆی خاوەنی دەسەڵاتی خۆیان بن و لەناو دەنگی گەلان و نەتەوەکانی گێتیدا، دەنگێکی سەربەخۆیانەی خۆیان هەبێت، هەر لەبەر ئەمەش پەلەمکرد بۆ ئەوەی بگەمە ئەم ئامانجە و ئەم ناونیشانەم دانا.
ئەگەر پێشان هەندێک هەنجەتمان هەبووبێت بۆ سووکایەتی کردن بەو دەسەڵاتە داگیرکارەی کە بێبەری دەکردین لە هەست کردن بە بوونی خۆمان وەک گەل و نەتەوەیەک و، کەلەپچەو زنجیری لەدەست و پێ دەبەستین و نەیدەهێشت گەلی کورد چێژ لە ئازادی وەربگرن، ئەوا هیچ بیانوویەک بۆ ئەو ڕەوتە تاریکبینەی ئێستا نییە کە سووکایەتی بەو حکومڕانیە بکات کە شەرعیەتی هەڵبژاردن و شەرعیەتی خەباتێکی قورس و درێژخایەنی بۆ سەربەخۆیی و ئازادی کورد بەدەستهێناوە. هەربۆیە پێویستە ڕاگەیاندنکاران و پەروەردەکاران کار بۆ ئەوە بکەن ڕۆشنبیری ڕێزگرتن لە حکومڕانی بڵاوبکەنەوە نەک سووکایەتیکردن بە حکومڕانی، هەروەها دەبێت لەوە هۆشیاربن کە ڕێگە نەدەن شکۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی لەبەر چاوی هاووڵاتیان بشکێت، ئەمەش لە پێناوی پاراستنی ڕێز و پیرۆزی یاسا لە کوردستاندا. هەر وەک نموونەیەک باسی سوقڕاتی دانا دەکەم، سوقرات لەگەڵ ئەوەشی کە دەیزانی حکومڕانی ئەو زەمانەش گەندەڵ بوو، بەڵام پەرداخە ژەهرەکەی خواردەوە، ئەمەش وانەیەکە بۆ هەرکەسێک بیەوێت پەندی لێوەربگرێت. لە ئەدەبیاتی فیقهی ڕێبازگەکانی ئیسلامیشدا شتێکی هاوشێوەی سوقرات هەیە بۆ بەرگرتن لە فیتنەگێڕی کوێرانە، هەربۆیە هەڵوێستێکی شارستانی بونیادنەر نابینینەوە کە ئەم جۆرە ڕۆشنبیریە باڵادەست بێت، ئەمەش واتە ڕۆشنبیری سووکایەتیکردن بە حکومڕانی و دەسەڵات. ئەوانەشی کەلتوری سووکایەتیکردن بە حکومڕانی بڵاو دەکەنەوە، دەیانەوێت سیستمی فیکری کۆمەڵگە لەبەریەکتری هەڵوەشێنن، ڕێزگرتن لەیاسا نەهێڵن، تا ئەوپەڕی درووستکردنی نائومێدییە بۆ پڕۆژەی حەماسەت ئامێزی خەونی نەتەوەی کورد لە دەوڵەتێکی سەربەخۆدا کە یاسا تیایدا سەروەر بێت و دەوڵەتیش دەسەڵاتە.
کەس نەکەوێتە ناو ئەو وەهمەی کەمن دەمەوێت بەم بابەتەی نووسیومە، مەبەستم لێی ڕازی بوون بێت بە هەر شێوە گەندەڵبوونێک کە لە دەستی دەسەڵاتخوازێکەوە کەوتبێتەوە، چ بەهۆی نەڕەخسانی مەبدەئی هاودەرفەتی یەکسانی، یان ونبوونی بەهاکانی دادپەروەری لە دابەشکردنی پۆست و پایەو پیشەکاندا، یان بەهۆی کەوتنەوەی دیاردەی تیرەگەری و ناوچەگەرێتی و خزمایەتییەوە، حاشا من خۆم لەنێو ئەوانە ببینمەوە کە پڕوپاگەندە بۆ گەندەڵی لەسەر زەمین دەکەن، بەتایبەتیش لە کوردستان کە هەتا ئێستا بە ئازادی و سەربەخۆیی چاوەڕوانکراو ئاسوودە نەبووە. هەربۆیە ئەوەی دەمەوێت لەم وتارە ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە کە دەسەڵات یان حکومڕانی چەمکێکی شارستانی دەستوورییە، هەر کۆمەڵگەیەک خاوەنی خاک و نەریت و هەستی گشتی هاوبەش بێت بۆ ئینتمای گەلێک یان نەتەوەیەک، ناتوانێت دەستبەرداری چەمکی دەسەڵات بێت. ئەم خەونەی کە کورد خاوەنی دەسەڵاتی خۆی بێت، ئەو خەونەیە کە ئازادی خوازان سروودیان بۆ چڕیوە، بەخوێنی پێشمەرگە ئاودراوە، تا ئێستاش شاخە سەرکەشەکان باس لەشوێن پێکانیان و سووروبوونیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاران و داگیرکاران دەکەن، هەر بۆیە ئەو داستانە مێژووییانەی تۆماریان کردون بۆ هێنانەدی ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ بووە تا دەسەڵاتێکی هەڵبژێردراو بە پڕۆسەیەکی دیموکراتییانە لە لایەنی گەلی کوردستانەوە بێتە سەر حوکم و فەرمانڕەوایەتییان بکات، بەڕاستی ئەوە خەونێکی قەشەنگ بووەو کەم کەس بۆ ساتەوەختانێکی نزیک لەو بڕوایەدا بوون بێتەدی..
لە زانستی ئوسوڵی فیقهی ئیسلامیدا بنەمایەکی هەڵگیراو لە ئەحکامی شەریعەتدا هەیە و دەڵێت: (ئامانج لە ئەحکامی شەریعەت وەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خەڵکییە، هەر لەو زانستەدا ڕیزبەندیەکی قەشەنگ بۆ بەرژەوەندییەکانی خەڵک کراوە و بەپێی گرنگی لای خەڵک و دەکرێن بە سێ بەشەوە:
1 بەرژەوەندییە هەرە پێویستەکان، کە ژیان بەبێ ئەوانە سەقامگیرنابێت و، لەسەر ئەم بنەمایە سیستمی ژیان دادەمەزرێت.
2 بەرژەوەندییە ئامڕازییەکانی کە ناگەنە پلەو پایەی بەرژەوەندییە هەرە پێویستەکان، کە بۆ ئاسانکاری ڕێگەکانی ژیانەو زەمانەتی پاراستنی کاروبارەکانی ڕۆژانە مسۆگەر دەکەن..
3 بەرژەوەندییە چاکەخوازییەکان کە ئادابی ڕەفتارکردن و جوانی کردار و کامڵبوون دەخوازن..
هیچ سیستم و فەلسەفەیەک نییە بۆچوونی جیاوازی هەبێت لەسەر ئەوەی دەسەڵات بۆ مانەوەی کۆمەڵگە پێویستییەک نییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر دەسەڵات بوونی نەبێت ئاژاوە بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ دەبێت، هیچ بەهاو نرخێک بۆ هزر و لۆژیک و واقیع نامێنێتەوە، دەسەڵات و یاسا و کۆمەڵگە تێهەڵکێشی یەکترن، بەبێ بوونی ئەوانە زەحمەتە واڕسکەکان و ئارەزووە پەرش و بڵاوەکان کۆنترۆڵ بکرێن، هەر بۆیە دۆزی پێویستیبوونی دەسەڵات و یاسا خراوەتە دەروازەی زانستی یاساوە، هەروەها زانایانی فیقهی سیاسی لە ئیسلامدا بۆ نموونە (ماوەردی) لە (الاحکام السلطانیة)، غەزالیش لە (فضائح الباطنیة) هەروایان کردووە و جەخت لەوە دەکەنەوە ئیمامە (دەسەڵات) زەڕوڕەتە، ئەگەرچی خیلافیان لەسەر ئەوە هەبووە بنەمای دەسەڵات شەریعەت بێت یان ئەقڵ، بەڵام لەو خاڵەدا کۆکن کە دەسەڵات پێویستیەکی کۆمەڵایەتیە، بەبێ بوونی دەسەڵات سەر زەمین گەندەڵ دەبێت و ناتوانین لێی ڕزگار بین. هەربۆیە هیچ گومانێک هەڵناگرێت بەپێی ئەو پۆلینکردنە دەسەڵات دەکەوێتە ناو پێداویستیەکانەوە و هیچ کۆمەڵگەیەک سەقامگیر نابێت ئەگەر یاسا و دەسەڵاتێک نەیپارێزن، بەڵام پێگەی ئۆپۆزسیۆن لەم ڕیزبەندییەدا لە خوارترە، لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆن پێداویستی و هاریکارییە بۆ دیموکراتیەتی سیستەم و پێداویستیەکە بۆ ئەوە، لەم چوارچێوەیەدا ئەگەر بە قووڵی بەراورد لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بکەین، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت دەسەڵات قورسایی بەرپرسیاریەتی گشتگیری لەبەردەم گەلەکەی و جیهان دەکەوێتە سەرشان، لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەکانیشدا، دەسەڵات بە دانانی دیسپلین و بەهاگەل و یاسا و ڕێنمایی و فەراهەمبوونی ئاساییش و بەختەوەری و وەدیهێنانی دادپەروەرییە، هەر دەسەڵاتە کە لەلایەن ئەوانەی دەنگیان پێداوە دەخرێتە بەردەم لێپرسینەوەوە، هەر ئەویشە ڕووبەڕووی توێژێک یان چەند توێژێکی جەماوەری تووڕەکراو دەبێتەوە، ئەگەر هەست بە غوبن و زیانکەوتن بکەن لە دەرکردنی بڕیارێک یان یاسایەک، بەڵام ئۆپۆزسیۆن تەنیا ڕۆڵێکی هەیە ئەویش لە هۆشیارکردنەوەی توێژەکانی کۆمەڵگەدا چڕدەکرێتەوە، گەر هاتوو مافەکانیان لێ زەوتکرابوو، کەسیش بەرپرسیارێتی ناخاتە سەر شانی ئۆپۆزسیۆن، چونکە ئۆپۆزسیۆن وەک تەماشاچییەک بە کامڵی حەوانەوەوە لەسەر کورسیەک دانیشتووەو لێیان دەڕوانێت، تا کەلێنێک ببینێتەوە، یان نێچیرێک بکەوێتە بەر دیدی و ڕاوی بکات، ئەگەر دەوڵەتمەداران و کەسانی بەرپرس لە ناو دەسەڵات بە حوکمی پیشەکانیان هەندێ خۆشگوزەرانی کاتیان هەبێت(کە ئەوەش ماوەیەکە و دەستاو دەست دەکرێت)، ئەمە تەنیا لە بری مەترسیداری بەرپرسیارێتیەکەیانەو بەس، ئەمە لە فقهی ئیسلامی و یاسای مەدەنی و یاسای وڵاتانیشدا هاتووە (الغنم بلغرم) ئەمە واتای ئەوەیە کەسێک پابەند دەبێت بەکارێکەوە لەبەرانبەر هەندێک ئیمتیازاتدا، یاسا ئەمەی بە بنەمای ئاشتەوایی و فەلسەفەی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندی تاکەکان و کۆمەڵگاکاندا داناوە، ئەمەش مانای ئەوەیە قەت یاسا بۆ بەرژەوەندی تەسکی فەرمانڕەواکان دانەنراوە، لەبەر ئەوەی زۆر سەرکوتکار هەر بەو یاسایەی کە حکومڕانی پێکردووە بە هەمان یاسا لە سێدارە دراوە، بۆیە دەڵێن یاسا لە ئاست داڕێژەرەکەیدا کوێرەو خەسڵەتێکی تەجریدی هەیە، گەرچی ئەم وێناندنە کۆنەم بۆ یاسا لە تێزی دکتۆراکەمدا ساڵی 1979 لە زانکۆی بەغدا ڕەخنەی لێگیراوە، دەیڵێمەوە پێویستە ڕوانینێکی قووڵ بۆ هەمەجۆرێتی و هەرجۆرەیی بارودۆخەکان هەبێت لە ساتەوەختی چەسپاندنی دادپەروەریدا، ئەمە لە زانستی سزادانەکاندا بە تاکگەرایی ناونرا، .
ئایا تەرازوویەک هەیە بتوانێت هەردوو تاکەی لەبەردەم قورسایی پێداویستیەکانی نەتەوە و بیروبۆچوونی خەڵک بەبێ جیاوازی هەردوو لاکەی بە هاوسەنگی و یەکسانی ڕابگرێت، یان لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتدا، کە ئۆپۆزسیۆن ئەرکەکانی تەنیا لە چاودێریکردنی ئەدای حکومەت و بەرپرسانی چڕدەبێتەوە، ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ کارو شتی باشتر لەمەی هەیە، ئایا ئەم دووانە لەسەر تای تەرازووەکە یەکسانن.
نامەوێت بەمە لە بایەخی ئۆپۆزسیۆنبوون داگرم، لەبەر ئەوەی گەوهەری دیموکراتیەت لەنێو هەناوی ئۆپۆزسیۆنێکی ئەقڵانی ئاشتیخوازدایە، بەبێ ئۆپۆزسیۆنێکی جددی ناکرێت قسە لە دیموکراتیەت بکەین، دیموکراتیەت بەبێ قبوڵکردنی ڕای بەرانبەر بوونی نییە، بۆیە هەر حکومەتێک بەبێ شەرعیەتی یاسایی ئۆپۆزسیۆن سنووردار بکات، ئەوا هەر بەخۆی سەرکۆنەی ئەدای حکومڕانی خۆی دەکات. لەبەر ئەوەی یاسا خۆی حاکمە خۆی سەروەرە، گەڕانەوە بۆ هەرشتێک بێجگە لە یاسا داهێنانێکی فێڵاوییە، لەمەش گرنگتر ناڕەزایی گەل لە حاکمدارانی لەناو هەر سیستمێکی دیموکراتیدا لە دەرئەنجامەکانی ناو سندوقی هەڵبژاردندا بەرجەستە دەبێتەوە، لە سیستمی سیاسی و یاسایی هاوچەرخدا، مەرجەعیەت بریتییە لە دەستور و پەڕڵەمان و پەیماننامە نێوەدەوڵەتیە مولزەمەکان، لە کۆی دەستوورە هاوچەرخەکاندا بە دەستووری ئێڕاق و پڕۆژە دەستووری هەرێمی کوردستانیشەوە، جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە، هیچ دەسەڵاتێکی دیکە لەسەرووی دەسەڵاتی گەلەوە بوونی نییە.
ئەگەر ئەم بەراوردکارییەی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەڵسەنگاندنێکی گشتی بێت بۆ سرووشت و تایبەتمەندی هەر یەکەیان، ئەوا دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی کوردستان بارێکی تایبەتی هەیە، لەبەر ئەوەی بێجگە لەوەی ئەم دەسەڵاتە وەک زەڕوڕەتی سیاسی بۆ سەقامگیرکردنی کۆمەڵگەو زامنکردنی ئازادی و دادپەروەری، وەک ئەرکی هەر دەسەڵاتێکی تر لە کۆمەڵگەدا؛ ئەوا ئەم دەسەڵاتە بۆ خۆی خەونی باو و باپیرانمانە کە هەموویان لەمە بە تاسەی ئەو خەونەوە لەم خاکە نێژران و ئاڵای کوردستانیان نەبینی کە لە پایتەختی هەرێم دەشەکێتەوە.
بەداخەوە هەندێجار چەند لایەنێکی ڕاگەیاندنی کوردی، دەستیان داوەتە کێشانی وێنەیەکی ناشرین بۆ دەسەڵاتی کوردی، ئەوەش لە تۆڵەی کارو کردەوەی ناڕێکی هەندێ کەس کە بەسەر ئەم دەسەڵاتەوە بوونەتە ماڵ، ئەمە درزتێخستنێکی دزێوی ماڵی کوردی چاوەڕوانکراوە، هەوڵدانێکە بۆ لەباربردنی ئەو کۆرپەلەیەی هێشتا لەنێو ڕەحمی دایکی نیشتماندایە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا سەرەنجام ئەمە نابێتە کارەساتێکی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا؟
ئەگەر ئەم هیواو ئاواتە تایبەتمەندی ئەزموونی ساوای کوردستان بێت لە دەسەڵاتدا، ئەوا بەرپرسیاریەتی سەرکردەکانی دووبەرابەر دەبێت بۆ پاراستنی لەهەموو گەندەڵی و ئیستغلالکردنێک، ئەمە بەرپرسیاریەتی ئەوانی دیکە(ئۆپۆزسیۆن یان هاودۆستەکانی) بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە بێگەردە کەمناکاتەوە، کە زۆر کەس لە پێناوی گەیشتن بەم ئەزموونە شەهید بوون و چێژیان لێ وەرنەگرتووە.
ئاشکرایە واتای دەسەڵات بەپێی بەرەوپێشەوەچوونی هۆشمەندی مرۆڤ گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە، نامانەوێت لێرەدا ئەم گۆڕانکارییانە نمایش بکەین، گرنگ ئەوەیە مرۆڤایەتی قۆناغی دەسەڵاتی ڕەهای خۆفەرزێنی تێپەڕاندووە، بەڵکوو بیری دەوڵەتی یاساو شەرعیەتی دەستووری پێگەیشتووە، چیدیکە نە لە عورفی نێودەوڵەتی و نە لە ئاگامەندی گەلان دەوڵەتێکی نایاسایی یان دەوڵەتی نادەستووری قبوڵکراو نییە..
لێرەدا بەجێی خۆی دەزانم بڵێم، کەس خەیاڵی ئەوەش نەکات وابزانێت لەپاڵ واعیزی سوڵتانەکاندا وەستابێتم، نەخێر، لەبەر ئەوەی سوڵتانەکان بەوجۆرە حکومڕانی گەلانیان کردووە، وەک شوانێک مەڕوماڵات ببات بەڕێوە، بەڵام دەسەڵات بەرجەستەبووی ئیرادەی گەلە بەپێی هەڵبژاردنێکی ئازادانەی دیموکراتییانە هەڵبژێردراوە، نابێت کەلێن بخرێتە نێوان گەل و ئەو دەسەڵاتەی بە پڕۆسەی دیموکراتی هەڵبژێردرابێت، سووکایەتیکردن بە دەسەڵات، سووکایەتیکردنە بە ئیرادەی گەل، ئەوانەی ئەم کەلتووری ڕیسواییکردن و ڕقلێبوونەوەیە لە ناخی نەوەی تازە پێگەیشتووی کورد دەچێنن، ئەو نەوەیەی کە تەجرەبەی حەرەس قەومی و ئەفالچییەکانیان نەبینیوە، نائومێدیان دەکەن لەوەی کە بتوانن هەنگاوێکی نەوعی هەڵبگرن بۆ بەدیهێنانی خەونی گەورەمان کە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە.
نیزام قەدەری پەروەردگارە لە سرووشت و گەردووندا، (انا کل شی خلقناه بقدر) نیزام واڕسکێکە لەناو هەموو زیندەبووانی سەر زەمیندا، ئیرادەیەکی عاقڵمەند لە مرۆڤدا بوونی هەیە، پێویستیشە بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی، دەسەڵات بەرهەمی ئەم ئیرادەیەیە.
ئەگەر لە کارو کردەوەی هەندێک لە بەرپرسان یان کەسانی نزیک بەوان هەندێک گەندەڵکاری ئەنجام درابێت، یان تەنانەت ئەگەر پەتای گەندەڵێتی تەشەنەی سەندبێت، ئەوا دەزگاکانی چاودێری ئەرکی سەرشانیانە بە تایبەتی ئەرکی پەڕڵەمانە بە هەردوو باڵی فەرمانڕەواو و ئۆپۆزسیۆنیەوە هەروەها لەسەر داواکاری گشتی مەرجە و ئەرکە وەک چۆن ئەرکی جەمسەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیشە ئەو گەندەڵیانە ئاشکرا بکەن و داوای یاسایی لەسەر جێبەجێکاران تۆمار بکەن، ئەگەر حکومەت لە فەراهەمبوون و زەمینەسازکردنی لایەنەکانی چاودێری هاوکار نەبێت بۆ وەدیهاتنی ڕیفۆرم و چاکسازی، یان ئەگەر شکست بێنێت لە بەڕێوەبردنێکی بەهێزی پڕۆسەی چاکسازیدا، ئەوا دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو ڕێگە چۆڵ بکات بۆ حکومەتێکی دیکە، بەڵام پێویستە لەوە هۆشیاربین خۆمان نەخەینە سەنگەری کەرامەت شکاندنی دەسەڵاتێکەوە، کە بە دەنگ و ڕۆح و ئیرادەی گەلێک و لە پڕۆسەیەکی دیموکراتیدا فەرمانڕەوایی پێ دراوە..
میدیاکار و ئۆپۆزسیۆن و کەسانی تریش دەتوانن بە بەردەوامی بەرپرسانێک بدەنە بەر نەشتەری ڕەخنەکانیان ئەگەر هاتوو ئەمانەتی بەرپرسیارێتییان پێ نەپارێزرابێت، بەڵام بۆ هیچ کامیان نییە پەنجە ڕابکێشێت بۆ شکاندنی کەرامەتی حکومڕانی یان نیشتمان یان دەوڵەت، هەر کەسێک ئەو مافە بداتە خۆی و دەسەڵات وەک شەیتان نیشان بدات، ئەوا بانگێشە بۆ ئاژاوەو پوچگەرایی دەکات.
شتێکی تر کە گرنگە ئاوڕی لێ بدرێتەوە، ڕەنگە ئۆپۆزسیۆن ئەستۆپاکی خۆی لە دەرئەنجامەکانی شکستهێنانی حکومەت و دەسەڵات لە نەهاتنەدی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی گەل ڕابگەیەنێت لە کاتێکدا نوێنەرەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەڕڵەمانەوە هاوبەشن لە چالاکیە ئەرێنییەکانی یاسادانان و چاودێریکردن، چەندین ئیشکالیەت هەن کە ناتوانین لە ئاڵۆزییەکانی ڕزگار بین، ئەگەر نەگەڕێینەوە بۆ شەرعیەتی دەستوور کە دادگا پارێزگاری لێدەکات و متمانەی هەموو لایەکی وەرگرتووە، ئەم ئیشکالیەتانە لەو یاسایانەوە سەرچاوە دەگرن کە ئەرکیان سنووردارکردنی ئازادییەکانە، ئازادیش پێشەنگی چەمک و ڕێبازگەو بنەماکانی مافە مرۆییەکان کە هەموو پرۆتۆکۆلاتی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی لەسەری کۆکن و، ئەو ئازادییەیە کە پارێزەری ژیان و کەرامەتی مرۆڤە، بۆیە مەرجە لەسەر هەموو یاساکان و دەسەڵاتیش ئازادی تاکەکان بپارێزن، بەڵام ئەم ئەرکە بە تەنیا بەس نییە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی نێوان ئازادییەک لە فەزایەکی فراوان و ئازادییەکی تردا کە سنووردار کراوە بە یاسا، قەیدوبەند هەر قەیدو بەندە ئەگەر لە زێڕیش درووستکرابێت، ململانێی بەرژەوەندییەکان لەسەرو هەموو ئاستەکانەوە ئەو دەردە پیسەیە کە گرژی درووست کردووە، ئەم شەڕەقسەو جەدەلەی ئێستا هەیە بەردەوام دەبێت تا ئەو دەردە بوونی هەبێت، تەنیا بە شتێک کاریگەرییە خراپەکانی نامێنێت، ئەویش بەرزکردنەوەو هەڵبژاردنی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتیەکانە، وەک ژێدەر و مەرجەعیەتی سیاسی و یاسایی بە توانا لە یەکلاکردنەوەی هەموو ئیشکالیەتەکاندا، وێڕای ئەمەش ئیمامی فەیلەسوفەکانی خۆراوا (کانت)ی دانا لە سەدەی هەژدەیەمەوە وتویەتی ئاشتەوایی هەمیشەیی تەنیا لە گۆڕستانەکاندا بوونی هەیە..
گەلانی دنیا تا ئێستا باشترین ڕژێمێک کە بە پەسەندیان زانیبێت دیموکراتیەتە، چونکە ئازادی تاکەکان و کۆمەڵگەش مسۆگەر دەکات و بە ئاشتیانە دەستاو دەستکردنی دەسەڵات فەراهەم دەکات، مەبدەئی هاودەرفەتی بۆ گەیشتن بە زانست و سامان و پایەی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەڕەخسێنێت بۆ هەمووان، بەڵام دیموکراتیەت بە واتای بەختەوەری نایەت، بە تەنیا ناشتوانێت گرفتە زۆرەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر بکات. بەڵام دیموکراتیەت هەر وەک هەموو فەلسەفەکانی تر و فکرە ڕووناکبیریەکان و ئایینە ئاسمانیەکان و وەزعیەکانی سەر زەمین نەیتوانیوە ململانێ و دیالەکتێکی ناخەکی مرۆڤەکان چ وەک تاک و چ وەک کۆمەڵ ڕابگرێت، چەندی هەوڵیان دا گەندەڵییشیان لەسەر زەوی پێ بنەبڕ نەکرا.
خاڵی ململانێی سەرەکی لە پێناوی بەرژەوەندی زاتیدایە(قل کل یعمل علی شاکلته) مرۆڤی بیرمەند هیچ کاتێک بیانوو بۆ شتێک نادۆزێتەوە کە هەمووان لەسەری تەبابووبن، دوور لە ڕکابەریکردنی یەکتری هەموومان هاوڕاین لەسەر چەمکەکانی دەوڵەت و دیموکراتیەت و ئازادی و میکانیزمەکانی هەڵبژاردنەکان و دادپەروەری و یەکسانی و مافی گەلان لە هەڵبژاردنی چارەنووسداو مافی تاکی (کوڕ و کچ) لە بڕیاردانی خۆی و دیاریکردنی چارەنووسی، بەڵام بۆچوونە جیاوازەکانمان مەحکومە بە ڕابردوومان یان ئەو هۆکارانەی کە نابینرێن بۆیە ململانێکان بەردەوامن، بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان ململانێیەک کە بە گوتاری زبری کوشندە دەردەبڕێت و ململانێیەک کە بە بیری ئاشتیخوازانەی جیاواز بەڕێوە دەچێت، ئەمە ئەو پەندەمان دێنێتەوەیاد کە دەڵێت (جیاوازبوون تەبایی دۆزەکە تێک نادات)، لەم بوارەی ململانێی هۆشیاری شارستانی و ئەزموونی کەڵەکەبوو دەبێتە هۆکاری ئەوەی لەبەرهەمی هاوکاریدا ڕۆڵێکی میحوەری گرنگ بگێردرێت، ئەمە ئەوەیە کە ئێمەی کورد پێویستە بۆ پێگەیشتنی دیموکراتی لە کوردستان چالاکی بکەین، ئەمە وێڕای ئەو ڕەشەبایەی کە دەیەوێت گەڵاکانی بخاتە خوارەوە.
هەتا ئێستا ئێمەی کورد چێژی ئازادی و سەربەخۆییمان نەکردووە، تا ئێستاش کەسانی وەک شەهرستانی لێمان ڕادەپەڕێت تا ئەو مافەی بەپێی دەستووری ئێڕاقی وەک یەک پێمان سپێردراوە لێمانی زەوت بکات، وێڕای لکاندنی زۆردارەکیانەی سەپێنراوی مێژوویی هێشتا بڕیاری لە سێدارەدانمان بۆ دەردەچوێنن تا بیر لە جوداخوازی نەکەینەوە، وێڕای ئەوەی پێکەوەلکانی بەزۆردارەکێی دوور لە هاوخەمی پێکەوەژیان بۆخۆی بریتییە لە سێدارەدان، بەڵام جودابوونەوەی بە خۆزیاری کە پێوەندییەکانی دراوسێیەتی توندوتۆڵ دەکات بەهێزترین نموونەی پێوەندبوونە بە یەکترەوە لە ڕووی مێژووییەوە..
کەچی هەندێک لە هاوخوێن و کەسانی ناوخۆمان، ئەوانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا و لە گەمەیەکی دیموکراتیدا دەنگی پێویستیان نەهێناو نەگەیشتنە دەسکەوتی ڕێبەرایەتی کردن بۆ خۆیان نیازمەندن لەناو نانەوەی ئاژاوەدا ئەم ئەزموونە ناوازەیەی هەرێمی کوردستان نغرۆبکەن، لەگەڵ سەرانی ئەو ڕژێمانەدا حەشری بۆبکەن کە گەلانیان هاواریان دەکرد بۆ ڕووخانیان، وەک چۆن دەوڵەتی بن عەلی و حوسنی موبارەک ڕووخێنران، ئەگەر ئەم کەسانە بە باشی هەڵوێستیان هەڵسەنگێنن و وزەی بەکارهاتووی خۆیان بۆ ڕووخان وەرگێڕن بۆ هاریکاری کردن لە پێناوی جەنگان دژ بە گەندەڵی بێ خۆگیفدان و بێ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان، ئەوە بە دڵنیایی ئێستا لە دڵی هاوسۆزانی خۆیان نزیکتر دەبوونەوەو هەوادارانی ئەم ئەزموونەش پشتگیرییانی دەکردن کە ئەم ئەزموونە بەلایانەوە بریتییە لە خەونێکی ڕەوا بۆ خۆیان و هەموو پارچەکانی تری کوردستانیش، ئەوەی ڕوویداوەو ڕوودەدات بەپێی ئەو نەخشە سیاسیەی دەرئەنجامە خاوێنەکانی هەڵبژاردنەکان نەخشاندیی بە شایەتحاڵی هەموو دنیای دەرەوە ئەوەش بریتی نییە لە کۆتایی مێژوو بۆ کەس، بەڵکوو ئێمە هێشتا لە دەسپێکی ڕێگای مێژووەکەداین، ڕەنگە ڕۆژێک بێتە پێشەوە کە ئۆپۆزسیۆنی ئێستا، دەسەڵاتی زۆرینە وەدەست بهێنێت و نەخشەیەکی سیاسی نوێ داڕێژێتەوەو داڕێژەرانی نەخشەی پێشوو بکشێنەوە بۆ ڕیزی پاشەوە، ئیتر ئەمەیە گەمەی دیموکراتیەت کە هیچ حزبێک تا سەر ناتوانێت ڕای زۆرینە بۆ خۆی مسۆگەر بکات، ئەوەتا مێژوو پێمان دەڵێت چەرچڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانی وێڕای سەرکردایەتیکردنێکی سەرکەوتووانەی بۆ سەرکەوتنی هاوپەیمانان بەسەر هیتلەردا پاش جەنگی دووەمی جیهانی سرووشی عەشقایەتی خەڵکی بۆ گۆڕانکاریی لە سەرۆکایەتی دووری خستەوە، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە لە ڕووخسارەکانیشدا بێت ئەوە هەر گۆڕانکارییە، تەنانەت لەوانەیە لە پێناوی ئەو گۆڕانکاریەشدا ئەوانەش لەیاد بکرێن کە پاڵەوانی داستانەکانی ڕزگاریخوازی وڵاتیانن، ئەمە باشترین گەواهیدەرە لە دیموکراتیەتەکانی پێشاندا، ئێمەش ئەفسوونێکمان نییە ئیستسنامان بکات لەم ڕێسایە وەک عەرەب دەڵێن(زۆرینەی خەڵکی حەزیان بە ڕژێم نایەت، ئەگەر ڕاست بێژیش بن هەرنیوەی ئەو زۆرینەیە دەیبەنەوە).
ئەوانە چەندی بیانووی لۆژیکیانەیان هەبێت بۆ ناڕەزایەتیەکانیان لە سیستمی دیموکراتیدا، ئەوا هەڵسەنگاندنی بابەتی پشت بە ئاکام دەبەستێت، ئاکامی ئەوەی کردیشیان کارەساتە، یەکێکیان ئەوەی هەوڵیان بۆدا وێنەیەکی ناشرینی حکومڕانی کوردی پیشانبدەن کە یەکەم ئەزموونە لەم سەردەمە لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، دووەم کارەساتیش ئەوەیە کە ئەو هەستەیان لاواز کرد بەرانبەر قبوڵبکرێت، ئەگەر بۆ ماوەی خولێکی هەلبژاردنیش بێت، سێهەمین کارەساتی ترسناکیش ئەوەیە، کە وەک دەبینین ئۆپۆزسیۆن هاوکاری دەسەڵاتی زۆرینە ڕەتدەکاتەوە، ئەم ڕەتکردنەوەیە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی هاوشێوەیە لەسەر بنەمای مامەڵەی بەرانبەر، خۆ ئەگەر لە خولی تازەی هەڵبژاردندا ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردن بباتەوە، ڕووبەڕووی ئەم کارەساتە کۆمەڵایەتیانە دەبنەوە کە لەو بڕوایەدانیم دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هیچیان ئەنجامی وەهایان بوێت.
هەندێ جار مرۆڤ خۆی بە هەڵەدا دەبات و میتۆدی نەعامە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعەکەدا پیادە دەکات، نایەوێت بڕوا بهێنێت بەوەی لە بەرچاوانە، لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی مێژووییماندا دیمەنی هێندە زۆرمان هەن لەو دیمەنانەی کە ڕۆڵی کورد خۆیان بۆتە هۆکاری شکستەکان. ترسی ئەوەمان هەیە چیرۆکی ململانێی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەم چاخە تازەیەدا ڕاپەڕینی کورد بۆ وەدەستهێنانی سەربەخۆیی ببێتە قوربانی ململانێی شەخشی و ناوچەگەرێتی وەک دەڵێن بخرێتە ناو تەپوتۆزی کای کۆن بە با کردنی لایەنەکانەوەو لە دیمەنی تازەدا چ وەک ناوەرۆک چ وەک فکریش ئەو تۆڵەو کینە شەخسیانە درێژبکاتەوە بۆ پاش مۆدێرنەی کوردیش، دوعاخوازین لە خوای گەورەو دلۆڤان نەگەین بە حاڵێکی وەها نالەبار.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 295 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 13-06-2013 (11 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵناسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 11-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 22-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 295 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.140 KB 11-12-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,744
وێنە 105,190
پەرتوک PDF 19,550
فایلێن پەیوەندیدار 97,847
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.625 چرکە!