بەڕێزان خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی شەهید #ئاکام عومەر#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانمان بیست.
ئاکام عومەر، نموونەی ئازایەتی و جوامێری و فەرماندەیەکی قارەمان بوو، ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئاساییش و ئارامی هاووڵاتیان و کوردستان و هەر لەو پێناوەشدا گیانی خۆی کردە قوربانی، بۆیە شەهیدبوونی جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە و یاد و یادەوەری بۆ هەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەر و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبوری و دڵنەوایی هەمو لایەک بداتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 606 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!