ناو: عومەر
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی: #17-06-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
عومەر عەلی، لە ساڵی 1946 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی 6 ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن و لە قۆناغی سێی سەرەتایی لە قوتابخانەی (خالیدییە) دەستی بەخوێندن کردووە، بۆ خوێندنی ناوەندی چۆتە ناوەندی (وەتەن)، دواتر پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی تەواوکردووەو لە تەمەنی 21 ساڵیدا و لە ساڵی 1967 بۆتە مامۆستا لە گوندی سەرکانی سەر بە شارەدێی ناڵپارێز، پاشان لە قوتابخانەی گوندی حاجی مامەندی بناری چیای کوڕەکاژاو سنووری قەزای سەیدسادق چەند ساڵێک مامۆستا بووەو خزمەتی زۆری بە منداڵانی سنوورەکە کردووە.
دوای ساڵانێکی زۆری خزمەت مامۆستا عومەر عەلی گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی(پەیام) لە ناوشاری سلێمانی، لە ساڵی 2000 تەندرووستی تێکچووە و لە شاری بەغدا چارەسەری نەخۆشییەکەی بۆ کراوە، بەڵام دەستبەرداری پیشەیی مامۆستایی نەبووەو دوای 8 ساڵ خزمەت بە پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە ساڵی 2008 خانەنشین بووەو لە 17-06-2022 کۆچی دوایی دوایی کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!