گوێم لە بێژەرێک ئەگرت بە دەنگێکی کاریگەر زرم زرم ئەم سەردێڕەی دەوت (خیانەتکارێک لە ماڵەکەی میسیدا هەیە) منیش تەرکیزی خۆم دا بە گوێگرتن لێی وتم بزانم ئەو خیانەتکارە کێیە؟!
کەچی سەیردەکەم دەڵێت: کوڕە حەوت ساڵانەکەی میسی هاندەری ئەو یانەیە کە ڕکابەری میسیە.
- جا دەمەوێت بڵێم تۆ تەماشای عەقڵی هەندێک بێژەر و پێشکەشکاری ئەم وڵاتە بکە، ئاخر چۆن دەبێت بە منداڵێکی ئاوا بوترێت خیانەتکار، وە دەبێت تێبگەن و ڕابمێنن لە پەروەردەی ئازادی خێزانێکی ئەوروپی کە چەند لایان ئاساییە ئەگەر منداڵەکەیان وەک خۆیان نەبێت و ڕێز لە بیروڕا و حەزی جیاوازی دەگرن، نەک تۆی نەزان بێیت بیکەیت بە هەواڵێک کە تێیدا بەو منداڵە بڵێیت خیانەتکار دەبوو بۆ فێرکردنی خۆت و کۆمەڵگا کەشت بەم جۆرە بتخوێندایەتەوە:
(میسی وەک باوکێک ڕێز لە بیروڕای جیاوازی منداڵەکانی دەگرێت) تۆی ڕاگەیاندکار تەنیا ئەرکت خوێندنەوەی هاش و هوشانە نییە ئەرکتە پەیامی مرۆڤ دۆستی و ئازادیش بگەیەنیت.
خێزانی خۆمان گەورەی ماڵەکە هەر حزب و بیروباوەڕ و حەزێکی هەبێت، بە زۆر دەیەوێت هەموو منداڵەکانی وەک خۆی بێت، خۆ ئەگەر منداڵێک لە ڕێچکەی کۆپیکراوی ئەوان لابدات ئەوا بەر ڕق و پشتگوێ خستن و ئیهانە دەکەوێت.
ئێستا ئیتر تێبگە جیاوازی تۆی ڕاگەیاندکار و خیزانەکەت و میسی و خێزان و کۆمەڵگاکەی و تۆ چییە؟ [1]
#ناسک واحید#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 787 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!