کاچوو مادانی، بیکەرە ئەم تاشی
جا ئەوجار وەرە دەیبەین بۆ ئاشی
مەبەست لە بەباکردنی خەرمانە، دوای هەوجاڕلێدان، دانەوێڵە بە نموونە گەنم لەجێ خەرماندا کۆدەکرێتەوە، بە ئامێری شەن، لەکاتی با دا، گەنمەکە شەن دەکرێت، پووشەکەی با دەیبات و گەنمەکە لە جێی خۆی دەمێنێتەوە. کا چوو، واتە: کای گەنمەکە با بردی، ما دانی واتە: دانەکە لەجێی خۆی مایەوە. بیکەرە ئەم تا، واتە: گەنمەکە بکەرە تایەکەوە پاشان دەیبەین بۆ ئاش و دەیهاڕین. وەڵام (باراش) .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 365 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!