پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,375
وێنە 105,305
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,478
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەڵێ هیتلەر جوولەکە بوو!
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$بەڵێ هیتلەر جوولەکە بوو!$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
لە پەیوەند بە کێشەی ڕوسیا-ئۆکراینەوە..
بۆ لەم کاتەدا ئەو بابەتە دێتە ئاراوە و هەروەها ئەو پرسیارە مێژووییەش بکەین هەر لە پەیوەند بەم باسەوە: ئایا ڕق و نائینسانی بوونەکەی هتلەر لە جوولەکە لە کوێوە هاتبوو؟!
بەهۆی شەڕی ئۆکراینەوە کێشەیەکی توند کەوتۆتە نێوان ڕوسیا و ئیسرائیلەوە. ئیسرائیل سیاسەتێکی زۆر ناحەکیمانەی پەیڕەو کردووە لەم تەنگژەیەدا کە ڕوسیای نیگەران و توڕە کردووە لە خۆی. سیاسەتی ئیسرائیل لەو شەرەدا چییە و چی نییە ئەوە بابەتی ئێرەمان نیە، بەڵکوو ئەوەی دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم ئەوەیە کە هتلەر جوولەکە دەرچوو بەڵام ئەو ڕقەی لە جوولەکە لە چییەوە هاتبوو. دیارە ڕێژەیەکی زۆری ئۆکراینی بە ئایینزایی جوو لە ئۆکراین دەژین و وەک دیارەسەرۆکی وڵاتیش، فلادیمێر زیلینسکی، جوولەکەیە بەڵام ئەوەی هەموو دنیا واقی وڕماوە ئەوەیە کە ئۆکراین ئێستا لانکەی نازیەت و فاشیەتی هیتلەریە. دەرکەوت و بە ئاشکراش ڕاگەێنرا کە ئەوانەی یارمەتی دارایی و لۆجستی بۆ نازیەکانی ئۆکراین بەتایبەت کەتیبەکانی بەتالیۆنی ئازۆڤ دابین دەکەن بلیۆنێری جوولەکەی بەناوبانگی ئۆکراینیە بەناوی ایهور کۆڵۆمۆسکی. ئەوەی ڕوسیای زیاتر پەست کردووە کە ئیسرائیل بە ئاشکرا چووە بەرەی ناتۆ و غەربەوە دژ بە ڕوسیا لە کاتێکدا لە ڕووی مێژوویی و جوگرافیەوە ئەوەندەی ڕوسیا نیزیکە بە ئیسرائیل و جوو ئەمریکا ئەوەندە نزیک نییە بە ئیسرائیل و جوو.
بەسر پێرێکە، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی هتلەر ڕەگێکی جوولەکەی بووە ڕقی لە ڕوسیا بوو، زیلینسکیش جوولەکەیە و ڕقی لە ڕوسیایە. ئیسرائیل بەم قسانە ئاوری تێ بەربوو بەڵام من لێرەدا ناچمە سەر ئەو ئاگر تێبەربوونەی ئیسرائیل و کێشە لێدوانیەکانیان لەگەڵ ڕوسیادا. ئەوەی گرنگە بۆ من سەرچاوەی ئەوەی هیتلەر ڕەگێکی یەهودیهەبووە و بۆچی ئەوەند ڕقی لە جوولەکە بووە. لە ڕۆژاوا دەیانەوی ڕەتی بکەنەوە و ئەم ڕاستیە بە تیئۆری موئامەرە ناوببەن بەڵام سەرجاوەی ئەسڵ لای هیتلەر خۆیەوە بووە. چۆن؟ پارێزگارە تایبەتەکەی هتلەر کە ناوی هانز فرانک بووە لە یادەوەریەکانی خۆیدا نووسیویەتی کە دەنگۆیەکی ئاوها لە ناو خەڵکدا بڵاو بوو گوایە پاشخانی هتلەر بە ئایین جووە. دەڵێ هتلەر بەتایبەت ڕایسپاردم کە بە دوای ئەو بابەتەدا بچم. دەڵێ دوای ئەوەی لێکۆلێنەوەم لەسەر کرد وادەرچوو کە نەنکی هتلەر لە باوکیەوە جوولەکە بووە و ئەمەشی بێ سڵەمینەوە بە هیتلەر وتووە. بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیار و تێڕامانە بۆچی هیتلەر ئەوەندە ڕق ئەستوور و نائینسان بووە بەرانبەر بە جوولەکە.
هەموو ئەو حاڵەتە سایکۆلۆجی و مەسەلی دایکی و دەمانی گەنجێتی هتلەر گوایە وای لێکردووە ڕقی لە جوولەکە بێت بنەمایەکی ئەوتۆی بابەتی نییە و شاردنەوەی ڕاستیەکانە. ئەو ڕاستیانەی کە پرە لە مێژووی مرۆڤایەتی. ئەو مێژووەی پڕە لە کێشە و ململانێ و دوژمنکاری و سەرکەوتن بەسەر یەکدیدا لە پێناو دەسەڵات و خۆڕادان و سەردارێتیدا. ئەو ڕق و دوژمنکارێتیەی لەنێوان کەسە نزیکەکاندا هەیە لە نیوان خەڵکانی دووردەستدا نیە. مەسەلەیەکی ئەڵمانی هەیە دەڵێت لە ڕقی ئەو کەسە بترسە کە پێشتر ئازیزت بووە. ژیانی کۆمەڵایەتیمان چ لە چوارچێوە خیزانیەکانی وەک برایەتی و هاوڕێیەتی و هاوسەری و خزمایەتی و چ لە چوارچێوەی سیاسی و ماڵی دا پڕە لە ڕق و ناحەزێتی بەامبەر بە یەکتر تارادەی بەیەکدادان و یەکتر شکاندن و تەنانەت کوشتنی یەکتریش؛ کەجی بەرانبەر خەڵکانی دوور ئەم ڕەوشە بەو پلەیە بوونی نییە و هۆکارەکەش ئەو ئەرزەیەتە نزیکایەتیەیە کە ململانێکانی تێدا دەڕواتە پێشەوە. شەڕی مێژووی براکان لە هابیل و قابیلەوە دەستی پێکرد. پەیوەندیە خزمایەتیەکان خراپترین پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانن، هاوسەرگیری زۆر جار وەک دانووستان و دامرکاندنەوەی شەڕ و دوژمنکاری ئەژمارکراوە. ژن لە تۆڵەی خوێن لێرەوە سەرچاوە دەگرێ. ئەمە ڕۆدەجێتە ناو سیاسەت و پاشقوکگرتن و کوشتنی هاوڕێ و خزم و تەنانەت کەس و کاری خوێنیش وەک برا و ئامۆزا حاڵەتێکی ئاساییە و مێژووی سیاسی دەسەڵاتدارەکان پڕیەتی لەم نموونانە و لای خۆشمان هەن کە لە پێناو دەسەڵات و سەردارێتیدا چۆن باو و کوڕ و برا و ئامۆزا و خزم و کەس و دۆست و هاوڕێی ئازیزی یەکتریان کوشت و دەشیکەن. داخەکە لیرەدایە کە بۆ نیوەندە سیاسیەکە ئاساییە واتە خەڵک بە ئاسایی وەری دەگرن سەرکردەیەک کەس و کاری خۆی بکوژێ یاخود وڵات تاڵان بکات کەچی لێی خۆش دەبن و بگرە چەپڵەی بۆ لیدەدەن و دەنگی بۆ دەدەن و لە هەموو شوێنیکش داکۆکی لێدەکەن لە کاتێکدا گەر ئەوە لە ائستێکی کۆمەڵایەتیدا بچێتە پێش ئەوا ئیتر بە چاوی خراپ و عەیب و عارەوە سەیر دەکرێ و کۆمەڵەگەی ئێمە پڕە لە حاڵەتی ئاوها. بەهەرحاڵ،
ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە ئەو ڕق و دوژمنکارییەی هتلەر لە چەوە هاتبوو بە ڕامبەر بە جوو لە کاتێکدا خۆی جوو بووە. ئایینەکان هەمان ڕەنگدانەوەی ئەو حاڵەتە کۆمەڵایەتی و نزیکایەتیەیان هەیە کە پێشتر ئاماژەم پێدا. وەک دەزانین ئایینەکان ئاوها هاتوون: جوداییزم (ئایینی جوولەکە)، کرسیتیانێتی (کریستیانەت)، ئینجا ئیسلام. هەرسێ دیانەتەکەش لە یەک شوێن و یەک سەرچآویوە هاتوون و بگرە تێکستەکانیش ئەوەندە لە یەکەوە نزیکن هەر بە برا و ئامۆزای یەکتر دەچن. تەنانەت وەکو قەومیش موسا جوو بووە، عیسی جوو بووە، تاکو ئێستا بە تەواویش دیار نییە پێغەمبەری ئیسلام سەر بە کام قەوم بووە بەڵکوو تەنیا ئەوە زانراوە وەک لە سەرجاوە مێژووییەکانی خۆیاندا هاتووە کە یەکەم هاوسەری محمەد کە ناوی خەدیجە بووە جوولەکە بووە و نزیکتری کەسیش لە محمەدەوە ئامۆزاکەی خەدیجە بووە بە ناوی وەرەقە بن نەوفەل.
جوداییزم هەردووکیان، کریستیانەت و ئیسلام، ڕەت دەکاتەوە و دانیان پیدانانێ و ئەوانیش ڕقێکی مێژووییان لێ هەلگرتووە. سەرباری پێکەوەژیانی جودایزم لەگەڵ هەر دوو ئایینەکەی تردا، بەڵام جووەکان هەمیشە بە نەفرەتکراون لە لایەن مەسحیەت و ئیسلامەوە. مێژووی پەلاماردانی جوولەکە لە لایەن مەسحیحەتەوە پێش هتلەریش ڕووی داوە و چەندان جار جووەکان تووشی کۆمەڵکوژی هاتوون و ئەو کین و ڕقەی ئیسلام و کریستیانەت لە جوو هەیانە یەکێکە لە ڕقە مێژووییە ترسناکەکان و لەهەر شلەقانێکدا جووەکان پەلامار دەدرێن بەڵام ئەم جارە جووەکان، ئیسرائیل، بوون بە بەشێک لە بەرەیەک کە نەدەبوو ببن. قفڵکردنی ئایینی جوو و داخستنی بە ڕووی ئەوانی تردا هەم جووەکانی وەک ژمارە بە کەمی هێشتەوە و هەم ڕێگەی خۆشکرد بۆ دوو دینەکەی تر ئاسان پەلاماریان بدەن و ئەزیەتیان بدەن و نابودیان بکەن و ماڵ و حاڵیان تاڵان بکەن و بێکەس کوژیان بکەن. ئەم پەلاماردانانە هیچ بنەمایەکی ئینسانی و ویژدانی و ئەخلاقی و بگرە خوداییشی نییە بەو مانایەی خودا هیم هەموانە بەڵام بۆ ئەوەی دەسەلاتێک جیگیر بکەیت و سیاسەتێک بەریتە پێشەوە تۆ دەبێ حیلەیەکت هەبێت یان بیانوویەکت هەبێ و شتەکانی خۆتی لەسەر کەڵەکە بکەی. لە دەورانی حوکمی ئایینی و ڕاسیستی و فاشیەتبووندا ئاسانترین و باشترین ئامانج ئەو کەمایەتیە ئایینی و نەتەوەییانەن کە لە پەنا دەستی خۆتدا دەژین. پەلاماری هیتلەر بۆ گیان جووەکان لێرەوە هەنگاو هەلدەهێنێ ئەگەرنا هیتلەر لە هەموو کەس باشتر دەیزانی ڕەگێکی جوولەکەیە و ئەفسەرە پلە بەرزە دڵسۆزەکەی لە دەمانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا جوولەکە بوو، بگرە لە سەرەتاوە ژمارەیەکی زۆر لە جووەکان چوونە ناو پارتەکەیەوە و هەندێکیان هەر مانەوە لەگەڵ ئەوەی بە ڕوالەت ئایینی خۆیان گۆڕی بەڵام لە ناوەخندا هەر جوو بوون و نزایەانیش ئەمەیان ابش دەزانی. بۆ نموونە ئێلی وایزەڵ گەنجێکی جووی هەرزەرکار لە کامپی ئەشڤیتز دەڵێ ئەو دکتۆری ددانەی کە دەهات دگانە ئاڵتونی و زیویەکانی لە دەم دەرهێناین جوولەکە بوو. بەهەرحاڵ،
مەبەستم لەوەیە کە بڵێم گەر جوو لە ئەڵمانیادا نەبوونایە و هەر کەمینەیەکی تری ئایینی و نەتەوەیی هەبوونایە هیتلەر هەمان شتی دەکرد؛ چونکە هەر کۆمەڵێک کەم بن ئامانجەکەی ئاسانتر و باشتر دەپێکی و هەرچی ئاستە سیاسی و فکریەکانیشت کە مەبەستت لێی هەیە شتێکی پێ بکەی لەوێدا لە مەودایەکی دیاریکراودا تاقی دەکەیتەوە و هەڵخراندنی خەڵکیش بە دەوریدا ئاسانە و هەدەفەکە زووتر دەپێکێنرێ. جا لەو ڕوانگەیەوەی کە کریستیانەت و مێژووە دژ بە جولەکیەکەی وەک مادەیەکی خاو لە بەردەستدا هەبوو هیتلەر ئەو مادە خاوەی بەکارهێنا بۆ مەرامی سیاسی فاشستانەی خۆی. کەسی سیاسی لەو جۆرەی هیتلەریش، هەر وەک چۆن لە هەموو شوێنێکی دنیا هەیە، گرنگ بۆیان مانەوە و دەسەڵاتدارێتی و سەردارێتیە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و سامانە و گرنگ نییە کێ دەبێتە ژێر پاوە گرنگ ئەوەیە بەسەر لاشەکاندا بڕۆم و بگەمە دەسەڵات جا ئەو لاشانە هی خزم و کەس و دراوسێ و هاوڕێ و دۆست بێت فەرقی نییە و ئەوە چارەنووسەکەیانە. فاشستەکان و ڕەگەزپەرستەکان، هەر وەک چۆن عەلی حەسەن مەجید دەیگوت قەیچێکە با نیوەی گەلی ئێڕاق بکوژرێ لە پێناو سەرۆکی فەرماندە سەدام حسێن، ئاوهاش هیتلەر چەندە بە سەر لاشەی جووەکاندا ڕۆیشت بیست ئەوەندە گیانی هاووڵاتیە ئەڵمانیە کریستیانەکانی خۆی کردە قوربانی دەست بەرزکردنەوەیکی خۆی. دیارە لەو تاوانە گەورەتر نییە تەنیا لەبەر خاتری ناسنامەیەکی ئایینی یان ڕەگەزی یاجو یەم ناسنامەی ئایینی یا ڕەگەزی بکەی بە بیانویەک یا دەسکەلایەک بۆ کۆمەڵکوژی مرۆڤ، هیتلەر ئەمەی کرد دژ بە جووەکان بۆیە بە یەکێک لە تاوانبارترین کەسی ناو مێژوو لە قەلەم دەدرێت و هەرگیزیش لە بیری مرۆڤایەتی ناچێتەوە.
کێشە و ململانێی نێوان جووەکان وەک هەر گرۆپ و خەڵکێکی ئایینی تر جیاوازی بیر و کردار و تێزی ئایینی و سیاسی و ئینسانیان هەیە و بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتێکیش گرووپێک یا کەسێک ئامادەیە هەموو ئەوانی تر بکاتە قوربانی خۆی وەک هیتلەر کە خۆی جوو بووە و نەیهێشتووە کەس بزانێ تاکو زانراوە و بە ڕەسمیش پارێزەرەکەی پێی گوتووە نموونەیەکی بەرجەستەی ئەم خاڵەیە و نموونەی تری زۆریش هەن لە شوێنە جیاوازەکانی تری ئەم دنیایەی ئێمە.
من وەک خۆم بەو پێودانگەی مێژوو دەبینم هیچ بۆم سەیر نییە و سەرسام نابم بەوەی کە هیتلەر گەر خۆی ڕەگێکی جوولەکەی هەبێ و جوولەکەی قەتڵوعام کردبێ. یەکەم شت جوولەکەیی بوون ئایینە نەک نەتەوە و پاشان لە مێژوودا ئەوانەی کۆمەڵکوژی یەکتریان کردووە زۆرتر لە قەوم و تیرەی یەکتر بوون. مێژووە ئایینەکان پیشانی دەدا کە هەموان یەک زمان بوون کەچی باوەڕ و خوداپەرستیەکەی جیاواز بووە بەڵام ئەو کوشت و کوشتارەی بە یەک کردوویانە هیچ پەلاماردانێکی مێژوویی ئەوەی تێدا نەکراوە. هەر بۆ نموونە کوردی خۆمان ئەوەی لە دەستیان هات دژ بە کوشتنی یەکتر لە دەستیان هات. بۆ نموونە، ئیبراهیم پاشای بابان کە بە دامەزرێنەری شاری سلێمانی دادەنرێ و پەیکەرێکی گەورەی لە ناو شاری سلێمانیدا بۆ کراوە و زۆر کوردی خۆشمان بە ڕەمزی نەتەوەیی دادەنێن لە شەڕی کۆمەڵکوژی نەتەوەکەی خۆیدا کوژراوە. ئیبراهیم پاشا جاشی عوسمانیەکان بووە و چەندان جار شەڕی یەزیدیەکانی کردووە لە ناوجەی موسڵ و شەنگار و لە دوایین جاریشدا هەر لەوێ دەکوژرێ و مەیتەکەشی لەوێ دەنێژرێ.
ئەوەی ئێستا جووەکانی ئۆکراین دەیکەن بە هاوکاری و یارمەتیدانی ماڵی گەورە بۆ نازیەکانی ئۆکراین شتێکە لەم جیرۆک و باسە مێژووییە کۆمەلایتیە سیاسیە ئەگەرنا چۆن دەبێ بلیۆنێرێکی جوو، سەرۆکێکی جوو، یاخود دەولەتێکی جووی وەک ئیسرائیل نەک هەر بچێتە بەرەی نازیزمی ئۆکراینی و ناتۆ و غەربەوە بەڵکوو پشتیوانی دارایی و سەربازی و لۆجستی هێزێک و قەوارەیەکی نازی هیتلەری بکات. ئەو پڕوپاگەندانەی لە غەرب دەکران وەک هۆکارێک باس دەکرا گوایە بۆچی هیتلەر ڕقی لە جوولەکەیە و مەسەلەکەیان بۆ شتێکی شەخسی دەگێڕایەوە ئەوا نەک هەر ڕاست نەبوو بەڵکوو درۆیەکی شاخدار بوو کە خودی هەڵوێستی ئێستای ئەوروپا بە پشتیوانی کردنیان لە نازیەکانی ئۆکراین ئەو درۆیە دەسەلمێنێ. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 433 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کەنەدا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 23-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 24-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 433 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,375
وێنە 105,305
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,478
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
فۆڵدەر
ئەنفالکری - ئۆل و ئایین - مسڵمان - سوننە ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دوکان ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 4 (زێودەر و دۆڵا زێیێ بچیک) ئەنفالکری - گرتیخانە - نوگرە سەلمان ئەنفالکری - هۆز - جاف ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.141 چرکە!