چاوگی لێکدراو لە کاتی گەردانکردندا بەجیا دەنووسین
#دیاکۆ هاشمی#
چاوگی لێکدراو (چ تێپەڕ، چ تێنەپەڕ) کە پێک هاتبێت لە دوو بەش یان زیاتر، لە کاتی گەردانکردندا بەشی کۆتایییەکەی بەجیا دەنووسین.
پیشاندان چاوگێکی لێکدراوە چونکە لە دوو بەش پێک هاتووە: پیشان + دان = پیشاندان. ئەمە پێی دەوترێت چاوگی لێکدراو.
لە کاتی گەردانکردندا کە پێی دەوترێت دۆخی کار، بەشی کۆتاییەکەی بەجیا دەنووسرێت:
من پیشان دەدەم. (نەک: پیشاندەدەم) .
تۆ پیشان دەدەیت. (نەک: پیشاندەدەیت) .
ئەو پیشان دەدات. (نەک: پیشاندەدات) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,259 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!