سپییە نە کەسکە
گووەبەلە نە مشکە
بەهاران تەڕە و هاوینان وشکە
مەبەست لە هێلکە شەیتانۆکەیە، (هێلکە شەیتانۆکە: کرمۆکەیەکی بچووکی توێکڵدارە، لە وەرزی بەهاراندا لە کوردستان دەردەکەوێ) سپییە نەکەسکە، (کەسک: سەوز) واتە: ڕەنگی سپییە نەک سەوز، گووەبەلەیە نە مشکە، (بەل: قوت) شێوەی قوت و کەمێک بەرزە، بەهاران تەر و هاوینان وشکە، واتە: لە وەرزی بەهاردا دەژیی و لە وەرزی هاویندا دەمرێ. وەڵام (هێلکە شەیتانۆکە) .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 198 جار هاتیە دیتن