کەناڵی سۆمەرییە نیوزی ئێڕاقی، لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری کادرێکی پێشکەوتووی پارتییەوە ئاشکرای کردووە لە سەرەتای ئەمساڵەوە #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. زیاتر لە 40 جار سەردانی #بەغدا#ی کردووە. کە ئەمە زۆرترین سەردانی بەرپرسێکی کوردە بۆ بەغدا لە ساڵێکدا کە هیچ پلە و پۆستێکی لە بەغدا نییە.
وەفا مەحەمەد کەریم، کادری پێشکەوتووی پارتی بە سۆمەریەی ڕاگەیاندووە: (سەردانەکانی بافڵ تاڵەبانی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا نەبووە و هیچ ڕۆڵێکی ئەرێنی یان نەرێنی نەبووە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا).
کادرەکەی پارتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە (تەنیا وەفدی حکومەتی هەرێم توانیویانە ئەنجامی باش بەدەست بهێنن لە سەردانەکانیان بۆ بەغدا). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 474 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!