$خوێنەر$
#ئیدریس مستەفا#
خوێنەر. . . . .
لەگەڵ ئەوەی چاپەمەنی زۆر و بڵاوکردنەوەی پەڕتووک وادێتە بەرچاو کە نیشانەی دڵخۆشی دونیای ڕۆشنبیری بن بەڵام گرفتی سەرەکی هەر ڕۆشنبیریەک لە زۆری چاپەمەنی و زۆری پەڕتووک و ژمارە زۆری نووسەردایە. بۆ؟ چونکی لەو نێوەدا خوێنەر بوونی نییە یاخود خوێنەر دەمرێ لە کاتێکدا کۆڵەکەی دونیای هەر ڕۆشنبیریەک خوێنەرە. لە وڵاتی ئێمەدا چیدی کەس نییە بخوێنێتەوە بەڵکوو هەمووان دەنووسن و بڵاودەکەنەوە. لە کوردستان ئەوەندەی نووسەر و پەڕتووکەکانیان هەن ئەوەندە خوێنەرمان نییە. خوێنەری هۆشیار و بە ئاگا و شەیدا بۆ پەڕتووک هێندە کەمە مەگەر بە پەنجەی دەست بژمیردرێن لە کاتێکدا هەر ئەوانیش ڕوحی ئەو جوڵەیەی دونیای نووسین و ئەدەبیاتی ئێمەن. دونیای نووسینی ئێمە دونیای کوشتنی خوێنەرە چونکە کاتێک نووسەرێک لە ساڵیکدا ڕۆمانێک بنووسێ، پەڕتووکێکی شعری بڵاوبکاتەوە، چەندان وتاری سیاسی و فکری و فەرهەنگی بنووسێ ئاخۆ چ جۆرە خوێنەرێک لە دایک دەبێ لەو دونیای ڕۆشنبیریەدا. خوێنەری بابەتی دووردودرێژ هەر نەماوە بەڵکوو خوێنەری بابەتی کورتی یەک دوو پەرەگرافی پەیدابوونە کە ئەمە کارەساتێکە بۆخۆی. گرفتەکە هەر لە خوێنەری عامدا نییە بەڵکوو خودی نوخبەی نووسەر و ڕۆشنبیریش شتی یەکدی زۆر ناخوێننەوە مەگەر ئەوانەی هەواداری یەکترن یاخود ئەوانەی بڕیاریان داوە پەڕتووکی یەک دوو نووسەر بخوێننەوە چونکە ئینتیماکە و عەقڵیەتەکە سیاسی و حزبیە لە قاوغی ڕۆشنبیریدا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 521 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!