#یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لەبەرانبەر ڕێککەوتن لەگەڵ #پارتى دیموکراتی کوردستان# و گەڕانەوەیان بۆ ئەنجومەنى وەزیران داواى پەسەندکردنى بودجەى هەرێمى کوردستان دەکات.
یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لە چوارچێوەى ئەو پاکێجى ڕێککەوتنەى کە ئامادەی کردووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان مەرجى سەرەکی نووسینەوە و پەسەندکردنى بودجەى 2023ى هەرێمى کوردستانە و کە تیایدا پشکى پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە#ى تێدا دیاریکرابێت.
داواکارى دیاریکردنى پشکى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە لە بودجەى 2023 لە لایەن یەکێتیەوە بۆ ئەوەیە کە داهات بەشێوەیەکى یەکسان دابەش بکرێت و هیچى دیکە کورتهێنان لە مووچەى فەرمانبەرانى زۆنى سەوز ڕوونەدات.
هەردوولایەن بەر لەسەرى ساڵ ڕێککەوتنیان کردووە کە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو لەسەر بەشێک لە وردەکارى کێشەکانى نێوانیان ڕێککەوتنێکى نوێ واژوو بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 435 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!