هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای #دیالە# دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەکەی #خانەقین# دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #05-01-2023# دەزگای ئاساییشی نیشتمانیی ئێڕاق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی، توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە #فەتاح دەلۆ#ییان کوشتووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە دەستگیرکراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
ڕۆژی 1ی ئەم مانگە تەرمی فەتاح دەلۆیی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە کە پیشەی بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەکی حکوومی بوو لە خانەقین.
دواتر ڕاگەیەندرا کە شوێنەواری گوللە بە جەستەی قوربانییەکەوە بووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 652 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!