مۆزەخانە: مۆزەخانەی سلێمانی
بابەت: ئاماری سەردانیکەران لە ساڵی 2022
$ئاماری میوانانی سەردانیکەرانی مۆزەخانەی سلێمانی بۆ ساڵی 2022$
بە پێی ڕاگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 05-01-2023 بڵاوکراەتەوە، لە ساڵی 2022 ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان سەردانی #مۆزەخانەی سلێمانی#ان کردووە، بەبەراورد بەساڵانی پێشوو لەم ساڵدا ژمارەکە زۆر زیادی کردووە، کە 24283 کەس، لەسەرجەم چین و توێژەکان و میوانانی بیانی ئەوەی جێی ئاماژەیە زۆرترین ژمارە خوێندکارانن بەزۆری لە مانگەکانی 11 و 12 بەمەبەستی گەشتی زانستی و وەرگرتنی زانیاری مێژووی و شوێنەواریی سەردانی مۆزەخانەیان کردووە. جێی ئاماژەیە دەرگای مۆزەخانەی سلێمانی بەردەوام لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە بەڕووی میواناندا ئاوەڵایە. بەھیوای ساڵێکی پڕ بەرھەم و خزمەت بۆ ھەموولایەک. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 650 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!