#فریاڵ عەبدوڵڵا#، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند لەدوای ڕووداوی کوشتنی کچێکی 16 ساڵ لە گەڕەکی موفتی شاری #هەولێر#، من بم لەجیاتی بەڕێوەبەری ئاساییش و پۆلیسی هەولێر دەستلەکار دەکێشمەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: لەدوای شەهیدکردنی هاوکار جاف، لە ماوەی سێ ڕۆژدا بە سیناریۆیەکی بۆڵییودی وترا بکوژان و تاوانباران دۆزرانەوە، ئەی خێرە تاوانبارێک کە لە هەرچی بنکەی پۆلیسی شاری هەولێر هەیە ئەمری گرتنی هەیە و ناگیرێ، بەڵکوو بە چەکەوە و بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێت و دەستگیر ناکرێت و تەراتێنییەتی لەنێو شاردا.
باس لەوەشدەکات، بە قسەی برای تاوانبارەکە و برای بکوژەکەبێت، چەندین جار سکاڵایان تۆمارکردووە بەڵام لەوە ناچێ لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ دەربەستی ئەو توندوتیژی و هەڕەشانە نەبووبێتن کە دژی ئەو بنەماڵەیە کراوە.
فریاڵ عەبدوڵڵا دەشڵێت: پێویستە سەرۆکی حکومەت لێپێچینەوە و بەدواداچوون بکات لەسەر ئەم کەیسە، چونکە دەستگیر نەکردنی ئەو باوکە بوویە هۆی ئەشکەنجەدانی زیاتری کچەکەی کەتەنیا 16 ساڵ بووە لە کۆتایدا ژیانی لەدەس بدات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 541 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!