دەستەى کارگێرى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە سێ ئەندامى سەرکردایەتى حزبەکەى کە لە #بەغدا# لە بەرژەوەندى #لاهور شێخ جەنگى# شایەتیان داوە.
بەپێى بڕیارێکى #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى یەکێتیى، لیژنەیەکى سێ کەسى کە پێکهاتوون لە هەریەک لە #ئاسۆ مامەند#، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی لیژنە و #سەرکەوت زەکی#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێکهێنا بە مەبەستى لێکۆڵینەوە لە هەریەک #چەتۆ ساڵح#، #پەروین کاکە حەمە#، سەردار هەرکی، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی، کە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێڕاق لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتی لە بەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی شایەتیانداوە و گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتیان بە ناپەیڕەوی ناوبردووە.
دواى تەواوبوونى لێکۆڵینەوەى لیژنەکەى مەکتەبى سیاسى ئەگەرى زۆرە هەرسێکیان لە حزب دەربکرێن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 670 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!