بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی #سلێمانی# بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 7:30 ی ئەمشەو #06-01-2023# گەنجێک بە ناوی #ڕێبین خالید# لە کافتریایەکی نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم کە کارمەندی کافتریاکە بووە لە لایەن کەسێکەوە بە چەکی جۆری ( دەمانچە ) تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات.
ئەوەش هاتووە، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە و دەستکەوتنی سەرەداو لەسەر هەڵاتنی بکوژەکە بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی .
ئاساییشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: هێزەکانمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی #گەرمیان# توانیان کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە، بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 616 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!