#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لێکۆڵینەوە لە دەنگۆکانی درووستکردنی هێزی تایبەت لەلایەن #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکەی دەکات.
لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکێتی نیشتمانی لە ڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو وێنە و ڤیدیۆیانە کردووە.
تیمەکە بە دوو ئاڕاستە کار دەکات، یەکەم یەکلاکردنەوە و دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و درووستی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە، دووەمیش گەیشتن بە زانیاری تەواو لە هەوڵی درووستکردنی هێز لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە.
چەند ڕۆژێکە چەند وێنە و ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە باس لەوە دەکرێت ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە تایبەتن بەو هێزەی لاهور شێخ جەنگی بەنیازە لە داهاتوودا درووستی بکات و بۆ ئەوەش دەستی بە ئامادەکاری کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 655 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!