پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 526,299
وێنە 106,526
پەرتوک PDF 19,796
فایلێن پەیوەندیدار 99,734
ڤیدیۆ 1,450
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,467
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,781
هەورامی 
65,762
عربي 
29,006
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,357
فارسی 
8,571
English 
7,175
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
پول
کرمانجی - کوردیی سەروو
ئەنفالکری 
5,250
کەسایەتی 
3,946
شەهیدان 
2,533
پەڕتووکخانە 
1,279
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
828
جهـ 
584
وێنە و پێناس 
365
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
64
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
نڤیسێن ئایینی 
29
شوینوار و جهێن کەڤنار 
28
پارت و رێکخراو 
26
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
12
پەند و ئیدیۆم 
10
ناڤێن کوردی 
8
کارا هونەری 
7
كلتوور - پێکەنین 
7
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
رێکەوت و رووداو 
2
لێنانگەها کوردی 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
311
PDF 
29,992
MP4 
2,354
IMG 
194,717
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
کامێرا ئامێرێک بۆ دەربڕین
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کامێرا ئامێرێک بۆ دەربڕین

کامێرا ئامێرێک بۆ دەربڕین
بابەت: هونەری
نووسین: بەیان سەلمان
ناونیشان: $کامێرا ئامێرێک، بۆ دەربڕین$
بەرلەوەی لایەکانی کامێرا تاوتوێ بکەین، لەسەر ڕۆڵی وێنە دەوەستین و کەمێک شی دەکەینەوە. لەپێشاندا با بپرسین: تەماشای چی دەکرێت؟ واتە ئەو بابەتەی سەیر دەکرێت بریتییە لە سرووشت؟ لە مرۆڤ؟ لە گیان لەبەرەکان؟ یاخود هەرچ بابەتێکی تر…؟ بێجگە لەوەی زۆر گرنگە بزانین شوینی ئەو وێنەیە کوێیە؟ کێ گرتویەتی؟ لە چ کاتێکدا گیراوە؟ لە کام سەردەمدا؟ قەبارەی وێنەکە چەندە و فۆرماکەی چەندە؟ هەموو ئەوانەش لە کۆنتێکستی زەمەندا دەگۆڕێن، هەمان بۆچوون و تەکنیکی بەکارهێنان نییە.و بێگومان هەمان ئامانجیشی لە دوادا نییە. دەیان پرسیاری تر لە دەوری وێنەیەکدا هانمان دەدەن بیانخەینەوە ژێر تیشکی پرسیار، پێش ئەوەی پلانێکی کامێرا هەڵوەشێنینەوە و لێکی بدەینەوە.
لەو سەرەتایەوە دێینە ناو ڕۆڵی کامێرا، کە هەتا ئەم سەردەمەی ئێمە ئامێرێکی بەهێزە و دەسەڵاتێکی بێ وێنەیە بە دەستی دەرهێنەرانی فیلم. دەکرێت بڵێین، پێنووسی دەرهێنەرانە. بێگومان باسەکەمان دەربارەی کامێرای سینەمایە. وێنەی سینەمایی بەزۆریی لە جووڵەدایە، دەرهێنەران هەست و سۆزی تەماشاکەرانیش بەپێی جووڵەی وێنەکان دەوروژێنن و چاویان لەگەڵ جووڵەکانی کامێراکە وێنەکان وەر دەگرن. هەرچ کاتێکیش وێنەیەک (ستاتیک/ وەستاو) بوو، ئەوە دەچێتە ناو پێناسەی “وێنەتابلۆ”، دەتوانین بڵێین، کە وێنەکان لەو دۆخەدا مامەڵەی دیمەنێکی وەستاو دەکرێن بۆ دەربڕینی مەبەستێکی تایبەت، کە ڕێی تێ دەچێت ئامانجێکی (جوانینسازی/ ئێستاتیکی) لەدوادا بێت، یاخود لەگەڵ ناوەرۆکی فیلمەکەدا دەگونجێت. بەڵام، بەر لە هەر جووڵەیەکیش، پێویستە دەرهێنەر دەسەڵاتی بەسەر بەشبەشکردنی پلانێکدا بشکێت و بزانێت لە کوێدا لەقتەکە پیویستی بە بڕینە.
پلانێکی گشتیی هەیە کە ڕەهەندێکی جیاواز بە وێنەکە دەدات. هەروەها پلانی گەورەی تەواو بۆ هەموو بابەتەکە هەیە. بۆ نموونە لەسەرەوە تاکو پێی کەسایەتیەک دەگرێت بۆ ئەوەی چی هەست و دەربڕینەکانێتی لە کاتی قسەکردن و هەڵسوکەوتی نیشان بدات. پلانیش هەیە بەشێکی تەنیا جەغتکردنەسەر جێیەکی تایبەتی کەسایەتیەکەیە کە بایەخێکی ڕەمزی دەکاتە سەر وێنەی گشتی پێشنیارکراو، وەکوو دەموچاوی و دەکرێ لەناو ئەم پلانەیشدا تەنیا مەبەستی لە دەربڕینی چاوی بێت، ئەوە پێی دەگوترێت پلانی بچووک، بەڵام هەمان پلان کاتێک پڕ بە شاشەکەیە، واتە چاوێکی زەقی ئێجگار گەورە نێشان دەدات، لێرەدا پلەبەندی پلانەکە دەبێتە پلانێکی هەرە گەورە. ئەم جۆرە پلانە زۆر کورتە، بۆ چنێنی واتایەکی تایبەتە و تەنیا بۆ سەرنجڕاکێشانە بەلای وردەکارییەک کە لە پلانی گشتیدا بەچاو نابیندرێت یان لەسەری ناوەستین. بەو شێوەیە، بۆ بایەخدان بەو دەربڕینە پلانەکە وەها دابەش دەکرێت.
هەروەها پلانی مامناوەندی هەیە کە بایەخ بە چرکەی جووڵەکردن دەدات، زۆربەی کات بە (پلانی ئەمریکی) ناودەنرێت، لەبەر ئەوەی کامێراکە جووڵەی کەسەکە دەگرێت کاتێ ڕادەکات یان لەناو ئۆتۆمبێلە. لەناو سەرجەمی ئەو پلانانەش، پلانی تر هەیە بەسوودە و پاڵپشتە بۆ ئەو دۆخەی ڕووداوەکە، ئیدی کامێرا دەچێتە سەری بۆ زیاتر جەغتکردنەسەر دۆخەکە. زۆربەی کات لە فیلمی پۆلیسی و دەڕوونیی تێبینی ئەوە دەکرێت، وەک پلانی قوڵبوونەوە لە پیتەکانی ئامێرێکی چاپکردن، یاخود نزیککردنەوەی چەقۆیەک، یان نیشاندانی شوێن پێیەک…
هەروەها دەرهێنەر دەتوانێت دەیان جۆر پلانی تر بخاتە سەر پلانە سەرەکیەکانی و بەرکاریش پلانی تر دا بهێنێت کە لە خزمەتی فیلمەکەدا بێت. بێ ئەوەی ئەو جۆرە پلانەشمان لەبیر بچێت کە بابەتەکە نزیک یان دووری دەکاتەوە، یاخود لە پێشەوە و لە دواوە و لەسەرەوە و خوارەوە وێنەی گیراوە. بێگومان لەم دۆخانەدا نابێت گەشتکردنمان لەبیر بچێت، ئەوەی لە فەرهەنگی زاراوەی سینەماییدا بە (تڕاڤلینگ) travelling ناسراوە. واتە کامێراکە لەسەر سکەیەکە و دوای ئامرازەکە دەکەوێت بۆ وێنەگرتنی. هەر وەک ڕاکردن، هێنانەپێشەوەی وێنە و دوورخستنەوەی، یاخود کاتێ کامێرا لە بەرزاییەوە وێنەکان دەگرێت. هەروەها کارێکی تر هەیە بە (دۆڵی) ناسراوە کە دەکرێ بە (بووکی گەمەکردن) ناوی بەرین؛ ئەم وشەیە dolly لەبنەڕەتدا لە شەڕی جیهانی دووهەم (1939-1945) بۆ گواستنەوەی بۆمب بۆ ناو فڕۆکەکان بەکار هێندراوە؛ دوایی بۆ ئامانجێکی سینەماتۆگرافی ئەمریکیەکان هێنایانە ناو تەکنیکی وێنەگرتن و لەوساوە بەکار دەهێندرێت. لەلای (هیتشکۆک) لە فیلمی (ڤێرتیگۆ) Vertigo بەکاریهێناوە بۆ نیشاندانی ترسی کەسایەتیەکە لە بەرزاییدا و سەرگێژبوونی. دۆڵی بریتییە لە ئامرازێک شێوەی دروشکەیەکی بچووکی هەیە کە توانای بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی هەیە، بۆ نزیکبوونەوە لەو ئامرازەی بابەتی وێنەگرتنەکەیە. بۆ نموونە، لە فیلمێکدا دوو دکتۆر لەناو ڕێڕەوێکی نەخۆشخانەدا بە ڕۆیشتنەوە قسە دەکەن، ئیدی لێرەدا کامێرا بە نێوەندی تراڤلینگ لە پێشەوە یان لە دواوە وێنەیان دەگرێت. بۆ کاری وردتر و گرنگتر دۆڵی دەخرێتە سەر سکە و لەگەڵ تراڤلینگ پێکەوە بەکار دێت. لەم سەردەمەی ئێمە، کاریگەریی وێنەی دیجیتالیش بەکار دەبرێت بۆ ئەو بەشانەی فیلمێک کە لایەنی (ناواقیعیان) (فانتاستیکیان) تێدایە. کەسایەتیەک دە مەتر بەرز دەبێتەوە، بەشێکی کامێرایە، بەشێکیشی بە پشتگیری وێنەی دیجیتاڵ ئەنجام دەدرێت، باشترین نموونە وێنەکانی ناو فیلمی (ماتریکس) ە Matrix.
چۆن کامێرا ڕۆڵێک لە گەیاندنی واتا دەبینێت؟
وێنەکان لە سینەما و زنجیرەی تەلەفیزیۆنیدا بەخۆڕایی لێرە نین. کامێرا و ئەو تەکنیکە گرنگانەی بۆ وێنەگرتن بەکار دەبرێت زۆر پێویستن بۆ گەیاندنی واتا. وێنە تەنیا دابەشکردنی یەکەکانی فیلمێک نییە. بەڵکوو لەناو هەر یەکەدا چۆن وێنە پێشنیار کراوە. کامێرا یان بە شێوەیەکی بینینی گشتگیر (پانۆرامیک) کاری پێ دەکرێت، واتە زوومی کامێرا دوای کردار و جووڵەکە دەکەوێت لە هەرچ کوێ بێت، یاخود ڕێنمایی ڕووەو ئامانجەکە دەکرێت. زۆربەی کات بۆ بەرنامەکان و فیلمی کۆن کامێرایەک یان چەند کامێرایەک لە چەند ڕەهەندێکەوە جەسپێندراون و ڕووەو کردار و کەسەکە ڕێک خراون. پاشان لە کاتی مۆنتاجکردنیان وێنەکان ڕێک دەخرێنەوە و پاکژ دەکرێن. کارەکەی تری کامێرا، وەکوو پێشتر لەسەری وەستاین، دۆخی (تڕاڤلینگ) ە کە کامێراکە لەگەڵ جووڵەکەدا هاوکات ئەویش دەکەوێتە جووڵە، بۆ نموونە کەسایەتییەک دەڕوات، یان ڕادەکات، کامێراکە لەگەڵ جوولەکەیدا دوای دەکەوێت، ساتێ دەشوەستێت وێنەکەش لەسەری دەوستێت… لەم سەردەمەیشدا تەکنیکی سینەمایی زۆر پێشکەوتوو داهێنراوە، وەک (کامێرای سەقامگیر) steady cam کە کامێرامانێک بە دەستەوە دەیگرێت و هەموو جووڵەیەکی پێ دەکرێت. دەکرێ بڵێین، دەبێتە نیوچەجێگیری تڕاڤلینگ و ڕۆڵی ئەوی پێ دەبیندرێت لە دواکەوتنی جووڵەی کەسەکە یان هەرچ ئامرازێک بێت. هەست دەکەین لەم حاڵەدا کامێراکە زۆر بە نەرمی وێنەکان دەگرێت. بێ گومان هەموو ئەو تەکنیکانە بۆ مەبەستی تایبەتی دەرهێنان بەکار دەبرێن.
بە دڵنیاییەوە تێڕوانین و ڕوانگە و گۆشەنیگای دەرهێنەرێک زۆر گرنگن لە چۆنێتی دابەشکردنی پلانەکانی فیلمێک، دیارە کامێرا ئەو ڕۆڵە گرنگە دەبینێت بۆ دەستنیشانکردن و دەرخستنی جۆر و شێوەی لەقتەکە، بەڵام دواجار ئەوە ڕوانگەی دەرهێنەرە کە چۆن ئەو پلانە دەبینێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر چەسپاندنی وێنەکە دەدات. هەر بۆیە لە فیلمێکدا لەقتەکان لەوانەیە دەیان جار دووبارەی بکەنەوە تاکو دەگەنە ئەو ئاستەی پێویستە لە نواندنی ئەکتەرەکان. لێرەشدا وێنەکان دەدوێن لەو دۆزەی خراوەتە سەر شاشەیەکی مۆنیتۆر تاکو بە چاکی لقتەکە ببینرێت وەکوو ئەو ساتەی لەسەر شاشەی سینەما یان تەلەفیزیۆن دەرەکەوێت.
لەو سونگەیەوە، گرنگە باس لە واتای وێنەکان بکەین و چۆن هەر بەشێکی گوزارشت لە مەبەست و ئامانجی کارەکە دەکات و لەوانەیە تاقە وێنەیەک کۆمەڵەسیمبولێک لەخۆ هەڵگرێت. کاتێ کامێرا وێنەی دابڕانی دوو ئاشق دەگرێت کامێرا ڕۆڵی دوو چاوی ئێمە دەگێڕێت بە نیشاندانی دوورکەوتنەوەی هەردووکیان لەیەک؛ گۆشەنیگای وێنەگیرانەکە بۆ نموونە وەهایە کە هەر یەکەیان بەلایەکدا دەڕوات. لە دوا فیلمی (جۆکەر) Joker لە نواندنی (ژواکین فوێنیکس) کە ڕۆڵی (ئارتەر فلیک) دەبینێت، بە هەڵسەنگاندنی ئەم کەسایەتیە لەگەڵ سەرەتای فیلمەکە و هەتا کۆتایی، لە چەند گۆشەنیگایەکەوە وێنەی گیراوە بۆ ئەوەی گوزارشت لە باری دەروونی و ئەقڵی بکات. لە زاراوەی سینەماییدا دوو وشەی تەکنیکی بەکار دەبرێت بۆ گوزارشتکردن لە دۆخێک یان ئامرازێک کە لە گوشەیەکەوە وەرگیراوە. دەکرێ پێیان بگوترێت قوڵبوونەوە (plongée) و دژەقوڵبوونەوە (contre-plongée) ئەوەی یەکەم، کامێراکە لە گۆشەیەکەوە لەسەرەوە ئامرازەکە دەگرێت، وا هەست دەکەین کە بابەتەکەی وێنەی گیراوە لە قەبارەی خۆی بچووکترە یان کەم کراوەتەوە. لە کاتێکدا لە دۆخی دژەقوڵبوونەوەدا بابەتەکە لە گۆشەیەکەوە گیراوە کە لە قەبارەی خۆی گەورەتر دەری دەخات. بە پێچەوانەی ئەوەی تر، گۆشەکە هەستێکی زێدەڕەوی و باڵادەستبوون بە بابەتەکە دەدات. هەر بۆیە ئەم تەکنیکە لە هەمان ئەو فیلمەی (جۆکەر) ئەنجام دراوە، کاتێ لەسەرەتاکانی فیلمەکەداین، گوشەی کامێراکە لەسەر ڕوخساری کەسایەتی جۆکەرە، دەربڕینەکانی دەموچاوی و جگەرەکێشانەکانی و ڕۆیشتنی بە گرنگیی نیشان دەدات و بۆ کەسێکی بێدەسەڵات کەمی دەکاتەوە؛ پاشان، لە کۆتاییدا، کاتێ هەست بە سەرکەوتن و ئازادییش دەکات، گوشەی کامێراکە سەرتاپای جەستەی لەسەر پێپلیکانەکاندا نیشان دەدات؛ بەجەغتکردن لەسەر جووڵەی کامێرا، لە هەردوو پێی کەسایەتیەکەوە بە شێوەیەکی ستوونی بەرەو سەرەوەی نیشانی دەدات. بێگومان ئەم جۆرە وێنەیە لە بۆچوونی دەرهێنەرەوە بەرهەم هاتووە. بەو شێوەیە بەها دەخاتە سەر گەڕانەوەی ماف بۆ کۆمەڵە کەسێکی زۆر، لە ڕێگای یەک کەسێک (ئارتەر فلیک) کە هەموو مافێکیان لێ زەوت کردووە. بە کورتیی، دەتوانین گۆشەی وێنەی قوڵبوونەوە و دژەقوڵبوونە لەو فیلمەدا بەو شێوەیە وەربگرین، کە کەسایەتی (ئارتەر فلیک) لە هەلومەرجی دژەپاڵەوانەوە دەگۆڕێت بۆ پلەی پاڵەوان. ئەم جۆرە هەلومەرجەی لە فیلمێکدا بەکار دەبرێت، لە ژیانی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی وەرگرتووە. بە باشی دەبینین کە کەسێک دەسەڵاتدارە چۆن تەماشایەکی دەستەباڵایی خۆی بەسەر کەسانی خوارووی خۆی دەبینێت. ئەوە دۆخی نمایشکردنی هێزە لە ئاستی کەسی لاواز. کامێرایش ئەو دەسەڵاتە گەورەییەی هەیە خواروو و سەروو بە ئاسانی درکی پێ بکرێت. هەر بۆیە لە فیلمەکانی سوپەر پاڵەوانەکان، وەک (سوپەرمان) و (باتمان) و (سپایدەرمان) و (کات ومن) و (هانکۆک) ئەو سوپەر پاڵەوانانە هەمیشە کامێرا لە خوارەوە بەرەو سەرەوە دەیانگرێت بۆ ئەوەی ئەو دەستەباڵاییەیان پێ ببەخشێت. دەکرێت ئەو بابەتەی وێنەی دەگیرێت بورجێک بێت، یان باڵەخانەکانی ئەمریکابن، کاتێک لە خوارەوە وێنەیان دەگیرێت فرە گەورەتر و بەرزتر لە قەبارەی خۆیان دەرەکەون. بە پێچەوانیشەوە کە لەسەرەوە وێنەکە دەگیرێت وەک ئەوەیە چاوی یەزدان زاڵترە بەسەر وێنەکەدا.
ئەم خاڵەی داهاتوو دەکرێت تەواوکەری خاڵەکەی پێشوو بێت، دەمانبات بۆ تێگەیشتن لە هەلومەرجی وێنەگرتنێکی تر، هەر وەکوو گێڕانەوەی نێو ڕۆمانێک، کە لە زارەوەی سینەماتۆگرافیدا بە کامێرای سوبژێکتیڤ caméra subjective یان پلانی سوبژێکتڤ plans subjectifs ناسراوە. لێرەدا چاوی کەسایەتیەک جێی گوشەی کامێرا دەگرێتەوە. ئەوەی چاوی کامێرا دەیبینێت بۆ تەماشاکەرانی دەگوازێتەوە. ئەم جۆرە وێنەیە بە نێوەندی کردارێک یان کۆمەڵە کردارێک ئەنجام دەدرێت کە لە گۆشەنیگای یەکێک لە کەسایەتیەکان وەرگیراوە. ئیدی تەماشاکەران بە شێوەیەکی کاتیی خۆیان لەگەڵ گۆشەنیگای ئەو کەسایەتیە بە شووناس دەکەن. دەبنە وەرگری ئەو وێنانەی کە ئەو تەماشایان دەکات. باشترین نموونە، بۆ یەکەم جار لە فیلمی (چاوێلکەکەی خوێننەوەی داپیرە) Grandma’s reading glass دەرهێنەری بڕیتانی (جۆرج ئەلبێرت سمیت) George Albert Smith لە 1900 هەستی کرد کە پلانی گەشتی ئامانجی لە نیشاندانی هەموو لایەنێکی فیلمەکەی ناپێکێ؛ ئیدی پەنای بۆ پلانی زۆر گەورە برد، بە پێشاندانی ئەوەی منداڵەکە لەژێر عەدەسەکەوە گەورەی دەکردەوە، وەکوو پارچە ڕۆژنامەیەک، باڵندەیەکی کەناری لەناو قەفەسەکەی… وەک تەماشاکەرانیش ئێمە تەنیا ئەوە دەبینین کە مداڵەکە دەیبینێت.
لە کۆتاییدا، گرنگە ئاماژەش بەوە بکەین، هەموو فیلمێک بریتییە لە کۆمەڵێک پێکهاتەی گرنگ؛ هەر هەموویشی کاریگەرن لەسەرکەوتنی فیلمێک. بەو واتایە، فیلمێک لە تەنیا وێنە و جووڵە و دەرهێنەرێکی باش و ئەکتەرێکی لێهاتوو کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو لە تەک ئەوانەدا، دەقێکی سیناریۆیەکی باش نووسراوە، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش داڕێژراوە، ئیکسیسواری گونجاو، دیکۆری سەردەم، دەنگ و کاریگەری تری دەنگ و غەڵبە، ڕەنگ، مۆسیقا، جلوبەرگ، ڕووناکی و سێبەر، ئارایشت… هەر خودی ئارایشت بەشێکی تەواوکەرە لەو پڕۆسەی داهێنانی فیلمە، لەوانەیشە بۆ مەبەستێکی چیرۆکەکە ئەوەش لابدرێت. باشترین نموونە بیهێنینەوە، فیلمی “پیاوی سێهەم” The Third Man لە دەرهێنانی Carol Reed تێبینی دەکەین کە ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراو (ئۆرسن وێلز) Orson Welles لەو فیلمەدا، کە تاقە فیلمێکیشە ئورسن وێلز بە بێ هیچ ئارایشتێک دەرەکەوێت، ئەوەش وەک پیویستییەکی دەقی سیناریۆی فیلمەکەیە. بۆ هەندێ فیلمی ناوەرۆک فانتاستیکی پێویستە فێلی سینەماییش بەکارببرێت، یان کۆمپیوتەر و دەیان جۆر ئامراز، بێجگە لە ڕۆڵی دەیان، و بگرە هەندێ جار سەدان، ئەکتەر و کارمەند و کارگێڕی تایبەتی لە بواری تەکنیک و سینەمادا کە دەبێ هەموو ئەو تیمە لەلایەن شارەزایانەوە هەڵبژێردرێن.
دیمەنێک کە لەناو فیلمێکە بێگومان بەخۆڕایی دەستنیشانی ئەو شوێنە نەکراوە! کاتێ لە فیلمێکی ترسناک دەچینە ناو یەکێک لە گەڕەکە کۆن و تاریکەکانی شارێکی چۆڵ، یان ڕووبارێک لاشەیەکی تێدا فڕێدراوە، یاخود جیڕەی دەرگایەکی کۆن و زۆر وردەکاری ڕاستەقینەی تر، هەمووی پشتگیری فیلمەکە دەکەن کە دەبێ داڕشتنەوەی ئەو کەشوهەوایە لە پەیوەندیەکی توندتۆڵ بێت و نزیک بن بە بابەتی فیلمەکە. فیلمێک بابەتەکەی سامناک بێت باشترە ڕووداوەکانی لە نوێژی نیوەڕۆدا نەبن! ئەوە دەمانبات بۆ پرسی گڕنگی ڕووناکییش کاتێ ئاڕاستەی ئەو ئەکتەرە یان ئامانجەکەی دەکەین و کامێرا جەغت لەسەر ئەو بەشەیان دەکات کە ڕووباکییەکە خراوەتە سەری. نموونەیەکی گرنگی وەبەرچاو لە فیلمی (باوکی ڕووحی) the godfather دەرهێنەر (فرانسیس فۆرد کۆپۆلا) Francis Ford Coppola، کە لە زۆربەی بەشەکانی ئەو فیلمە، بە تایبەتی لە بەشی دووهەمدا، ڕووناکی و ئاڕاستەی کامێرا لەسەر هونەرمەند (ماڕلۆن براندۆ) یە، لە ڕۆڵی (دۆن ڤیتۆ کۆڕلیۆنێ) ، سەرۆکی یەکێکە لە بنەماڵەکانی مافیاکان، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پیاوێکیدا، تێبینی دەکەین چۆن ڕووناکی و گۆشەی کامێراکە ئاڕاستەی ئەو کراوە بۆ بایەخدان بەو ڕۆڵەی دەیگێڕێت. دۆن ڤیتۆ کۆڕلیۆنی دانیشتووە و دەست بەسەر پشیلەیەکدا دەهێنێت، پیاوەکانی تریش بە پێوەن و پشتیان لێمانە، یاخود لابەلا گیراون. بەو واتایە، ڕووناکی و کامێرا لەوێدا ڕۆڵی یەکگرتنەوەیان هەیە لەپێناو تیشکخستنەسەر کارائەکتەرەکە و پلەی دەسەڵاتی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 657 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ترانسکولتوور
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 28-11-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: کەرکووک
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 11-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 12-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 657 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 526,299
وێنە 106,526
پەرتوک PDF 19,796
فایلێن پەیوەندیدار 99,734
ڤیدیۆ 1,450
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,467
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,781
هەورامی 
65,762
عربي 
29,006
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,357
فارسی 
8,571
English 
7,175
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
پول
کرمانجی - کوردیی سەروو
ئەنفالکری 
5,250
کەسایەتی 
3,946
شەهیدان 
2,533
پەڕتووکخانە 
1,279
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
828
جهـ 
584
وێنە و پێناس 
365
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
64
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
نڤیسێن ئایینی 
29
شوینوار و جهێن کەڤنار 
28
پارت و رێکخراو 
26
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
12
پەند و ئیدیۆم 
10
ناڤێن کوردی 
8
کارا هونەری 
7
كلتوور - پێکەنین 
7
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
رێکەوت و رووداو 
2
لێنانگەها کوردی 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
311
PDF 
29,992
MP4 
2,354
IMG 
194,717
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - بەلێ ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ق. کیمیایی ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - زاخۆ ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - زاخۆ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 8 (بادینان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.234 چرکە!