بەپێی بڕیارێکی کۆمیتەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ئەو ئەندامانەی مەکتەبی سیاسی پارتی کە پۆستی باڵای حکومی و پەڕڵەمانیان هەیە، دەبێت دەست لەکاربکێشنەوە و خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ کاری حیزبی.
بەپێی بڕیارەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، هەر یەک لە #پشتیوان سادق# وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، #هێمن هەورامی# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، #سەربەست لەزگین# بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و زاگرۆس فەتاح کەمال بریکاری وەزارەتی پلاندانان، #فوئاد حسێن#، وەزیری دەرەوەی ئێراق، دەبێت دەست لە پۆستەکانیان بکێشنەوە و جێگرەوەیان بۆ دیار بکرێت. هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان هەر یەک لە #لیزا فەلەکەددین کاکەیی# و جوان ڕۆژبەیانیش لەپەڕڵەمانی کوردستان دەکشێنێتەوە و لە شوێنی ئەوان دوو کەسی دیکە دەبێت سوێندی یاسایی بخۆن.
بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی پارتی و یەکێتی سەرجەم ئاڵوگۆڕی پۆستەکان وەستێنراون. بەو پێیەی دەست بەکاربوونی شوێنگرەوەی ئەو بەرپرسانەی پارتی پێویستی بە کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی کوردستان هەیە و دەبێت بەرپرسە نوێییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە پەڕڵەمانەوە متمانەیان پێبدرێت.
کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تەنیا دەست بەکار بوونی ئەو بەرپرسانەی پارتی نەوەستاندووە، بەڵکوو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یش کە بەنیازە لەجێی #شۆڕش ئیسماعیل#، ڕێباز بێرکۆتی بکاتە وەزیری پێشمەرگە و ئەحمەد عەسکەری لە جێی خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کارباری دانووستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، دابنێت. ئەو ئاڵوگۆڕانەش ڕاگیراون و هەمووی کراوەتە یەک پاکێج. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 590 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!