پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتوک PDF 19,696
فایلێن پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پێوەندییەکانی نێوان عیراق و ئێران و گرفتی فەیلیەکان لە عیراقدا
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
د. #خەلیل ئیسماعیل محەمەد#

لەبەر ڕۆشنایی سەردان و هاتوچۆی ئەم دواییانەی نێوانی بەرپرسانی ئێراق و ئێران کە دوایەمینیان لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا خۆی دەدیتەوەو دوای ئەوەش سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی تەهرانی کردەوە، بە ئومێدی سەردانی زیاتری هەردوولا لەسەر ئاستی هەردوو سەرۆک کۆمار، بۆ ئەو مەبەستە ئەم لێکۆڵینەوەیەم نووسی تا تیشک بخەمە سەر تەوەرێکی بنەڕەتی کە تا ئێستاش ڕۆڵی هەیە لەسەر نەخشاندنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ ئەویش تەنگژەی کوردە فەیللیەکانی ئێراقە کە دیارترین پاشماوەی سیاسەتی چەوتی سەردەمانی حکومەتی پێشووە ..
دەسپێک:
کوردە فەیلیەکان لە بنەچەی مێژووییاندا دەچنەوە سەر گەلی للوڕی، زۆربەی کاتیش بە للوڕی ڕەسەن ناودێر دەکرێن، للوڕستانی ئێستا تا سەدەی شازدەیەمینی زایین بە للوڕستانی فەیلی یان وڵاتی فەیلیەکان ناوی هێنراوە، لە شەرەفنامەی بدلیسی للوڕ لکێکی سەرەکیی چوار لکە کە گەلی کوردیان پێکهێناوە: کورمانج، گۆران، کەلهوڕ، للوڕ..
سپایزەر وای دەبینێت کە للوڕ لە بنەچەدا دەچنەوە سەر لۆلۆیی، بە لای مینۆرسکیشەوە دەخرێنە پاڵ کاشییەکان، توێژینەوە مێژووییەکان ئاماژە بە پێوەندی توندو تۆڵی نێوان للوڕ و کاشییەکان دەدەن کە کەوتونەتە بەرزاییەکانی زاگرۆس ئەمەش واتا للوڕستانی ئێستا..
هەرێمی للوڕستان لە دوو گرووپگەل پێکدێن:
1 گرووپی للوڕی گچکە: ناوچەکانی پشتی کوە لە ئێراق و پێشی کوە لە ناو ئیراندایە..
2 - گرووپی للوڕی گەورە: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: بەختیاری، کۆهڵۆ، مامەسانس لە ئیران، واتە کوردانی فەیللی کەوتوونەتە ناوچەکانی قەسری شیرین و خانەقین و باکووری جەلەولا و خۆراوای شۆش. گورانی دەڵێت ناوچەکانیان لە باکووری کرمانشاوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشووری دیزفوول هەندێکی تر تا کەنارەکانی کەنداویان دەگەیەنن..
پێوەندییەکانی نێوان ئێراق و ئێران
بە درێژایی مێژوو هەردوو گەلانی ئێراق و ئێران جگە لە دراوسێیەتی کە پێویستی بە تەنسیق و کامڵبوونی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردە فەیللییەکاندا کۆمەڵێ پێوەندی دیکەی هاوبەشی ئایینی و نەتەوەیی و بازرگانیی ئەم گەلانە بە یەکەوە گرێدەداتەوە، دیواری شاخاوی بەرزاییەکانی زاگرۆس بەشێکە لە سنووری نێوان هەردوو دەوڵەت.
مێژوو شایەتحاڵی پێوەندییە بازرگانی و کشتوکاڵی و ئایینی و نەتەوەییەکانی سەر ئەم سنوورانەیە کە لێرەوە لەچاو شارەکانی ناوەوەی وڵاتیاندا زیاترن، وارێککەوتووە دانیشتووانی بەری ئێراق منداڵیان ناردووە بۆ گوندانی ئەودیو سنوور تا لەوێ پێگەییون و دواتر گەڕێنراونەوە بۆ ناو کەسوکاریان..
لێکۆڵینەوە مێژووییەکان شێوازی ئەم پێوەندییانەی نێوان شارو شارۆچکەکانی سەر هەردوو سنوور نیشان دەدەن، لە توێژینەوەیەکی عەبدولرەزاق ئەلحسێنی هاتووە: شاری خانەقین بە جموجوڵی بازرگانی و گەشتوگوزارییەوە ناسراوە کە تژییە بە بازاڕگەو شەقامی فراوان لەوانە ئۆتۆبانی خوراسان کە بەغدا دەبەستێتەوە بە تهرانەوە بە تایبەت هاتوچۆی گەشتیارانی ئێران بۆ کەربەلا و نەجەف و کازمییەو سامەڕا و لەمسەریشەوە گەشتیارانی ئێراق بۆ سەردانی قوم و مەشهەد، جگە لەمەش ناوچەی خانەقین دۆڵێکی قووڵی نەوتییە هەر لە چیاسوورخەوە تا نەفتخانە کە ئەمەش بایەخی خۆی هەیە لەرووی ئاوەدانی بۆ هەمووئێراق تا ڕادەی ئەوەی کێبەرکێ دەکات لەگەڵ شاری باقووبەدا.
مەندەلیش هەروەها بە دانیشتووان و کشتوکاڵ و بازرگانییەوە بە تایبەتیی بەروبوومی ئاژەڵدارییەوە دەوڵەمەندە چونکە پڕە لە سەرچاوەی ئاویی و بێستان و دارودرەختی میوەو خورما چاک و دانیشتووانێکی زۆر بەر لەوەی دیمۆگرافیای دانیشتووانی تێکبدرێت..
دانیشتووانی هەردوو پارێزگای کوت و عەمارەش کە تێکەڵەیەکن لە عەجەمی و عەرەبی شارۆچکەی سەرەکییان بەناوی حەی پڕی کوردی ئێران و عەرەبی ئێراقییە، هەموو دانیشتووانی عەلی غەربی لە کوردی فەیللی پێکهاتوون. لە پارێزگای مەیسان ناوی شارۆچکەی کەرادی بۆ ڕەفاعی گۆڕدرا، لە لێتوێژینەوەکەی ئەنترۆپۆلۆژیکی ئەمریکی هەنری فیڵد کە لەسەر دانیشتووانی ئێراقە هاتووە ( (کوردانی فەیللی لە بەشێکی فراوانی عەلی غەربیدان، بەلەمیان هەیە بۆ گواستنەوەی خەڵووز، دانیشتووانی کەرادی) ش کە کراوەتە ڕەفاعی بە کشتوکاڵەوە خەریکن، سێ بەشی دانیشتووانی قەلعەی سوکەر لە کوردانی فەیللین) ) ..
ئێراق و گرفتی کوردە فەیللییەکان
بەر لە درووست بوونی دەوڵەتی ئێراقی لە ساڵی 1921 کوردانی فەیللی چ گرفتێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییان نەبوو، وێرای بەربەستی سرووشتی و لەمپەڕی ئەمنی، کەچی دۆستایەتی لەسەر هەموو ئاستەکان لەنێوان خەڵکانی هەردوو دیوی سنووردا هەبوون، بەپێی یاساکانی باری کەسێتی ئێراقی کە لە ساڵی 1925 دەرچووێنراون کوردانی فەیلی لە ڕووی تیۆرییەوە کەوتنە سەر کۆمەڵگەی ئێراقی چونکە شوێنی نیشتەجێیان دەکەوتنە سەر خاکی ئێراق بەڵام لەرووی کردارەکییەوە و لە تێڕوانینی دەسەڵاتدارانی ئەوسای ئێراق بە تەنۆچکە و لەشێکی نامۆیان دەژماردن..
نەخشاندنی سنووری خۆرهەڵاتی ئێراق بە پێی ڕێکەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە مێژوودا هەنگاوی زۆری بۆ نرابوو تا بەم ئەنجامەی ئێستا گەیشتبوو:
1 سنوورەکە لە ناوچەی کوردانی فەیللی چڕ بۆتەوە هەر لە باشووری هەڵەبجەوە تا نزیک شارۆچکەی بەدرە لە پارێزگای واست لەم شوێنانەوە سنوور لە پایتەختی ئێراق نزیکە و بە ناوچەکانی چەقبەستووی سنووریی دەناسرێن
2 ئێران لە بەرزاییەکانی سەر سنووری ناوچەکانی کوردانی فەیللیەوە زاڵە بەسەر دەشتاییەکانی نزیک بەغداا ئەمەش بۆ ئێران بایەخێکی جیۆستراتیژی گرنگی هەیە کە دەڕوانێتە سەر ڕێگای گشتی بەغدا تەهران..
3 حەوزی نەوتینەیی نەفتخانە ئێراقی و نەفتشای ئێرانی دەکەوننە سەر سنوورەکان..
4 کۆنترۆڵی ئێران بەسەر سەرچاوەکانی ڕووبارو لکەکانی ئاو بۆ ناوچەی کوردانی فەیللی زاڵبوونی ئێران بەسەر ناوچەکەدا نیشان دەدات.
لەمیانەی ئەمانەوە پێگەی جیۆگرافییانەی ناوچە فەیللی نشینەکان لەژێر سایەی نەخشاندنی سنووری خۆرهەڵاتی ئێراقیدا ترس وسامناکی بۆ دەسەڵاتە پێوەندیدارەکان خوڵقاندووە، لەگەڵ گرژبوونە سیاسی و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا ئەم ترسەی نێوان ئێراق و ئێران لە هەڵکشاندایەو زیاتر دەبن بە تایبەتیی لە نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو لە دوای درووستبوونی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1958ی زایینی و دوای درووستبوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979ی زایین ناوچە فەیللی نشینەکان گرژی زیاتریان بە خۆوە بینی و دەروازەبوون بۆ جەنگی نێوان هەردوو وڵات کە لە ساڵانی 19801988ی زایینی هەڵگیرسا.
حکوماتەکانی ئێراقی بەردەوام لە هەوڵی دابەشکردنەوەی دانیشتوواندا بوون، لە پارێزگاکانی دیالا و واست و مەیسان و بە بەغداوەش سیاسەتی ئاشکرای بەعەرەبکردن بەرانبەر کوردان پیادە دەکرا بەم شێوەیە
1 هەڵمەتەکانی دەرکردنی فەیللیەکان بۆ ئەودیوی سنوور هەزاران خێزانیی فەیللی گرتەوە و لە بری ئەوان هۆزە عەرەبییەکان دادەنران..
2 فەرامۆشکردنی بە ئەنقەستی ژێرخانی ئابووری، زیاترکردنی گرفتی ئاو تا ڕەز و باخەکان وشک ببن، ئەمەش ببێتە پاڵنەرێک بۆ ڕەوکردنی خەڵکی لەسەر زێدی خۆیان.
ئەمەش لە ئەنجامی سەرژمێرییەکاندا دەردەکەوت کاتێ فەیللیەکان ژمارەیان کەم دەبووەوە لە ناوچەکانی خۆیاندا بە نموونە دانیشتووانی خانەقین بە ڕێژەی %2، 1 ساڵانە لە 1970 تا 1987 کەم دەبوونەوەو لە مەندەلیش ساڵانە%5لە کاتێکدا لەنێوانی ساڵانی 1947تا1970 ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارانە لە زیادبووندا بوون بە ڕێژەی %7، 7بۆ خانەقین و %1، 5 بۆ مەندەلی، ئەمەش ڕەنگی داوەتەوە لەسەر پێکهاتەی نەتەوەیی لەبەرژەوەندی عەرەبە هاوردەکاندا..
ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە
1 گشت گرفتەکانی لەنێوان ئێراق و ئێراندان لە ناوچەکانی جێنشینی کوردی فەیللیدا خەست دەبنەوە لەبری ئەوەی سنوور ببێتە ئامڕازێک بۆ هاوکاری و کامڵبوونی نێوانیان کەچی هەمیشە بنکەی گرژیی و ململانێ بوون
2 بەهۆی بایەخی ستراتیژیانەی ئەو ناوچانەوە بە تایبەت ئەوانەی لە بەغداوە نزیکن ناوچەکانی کوردی فەیللی بوونەتە گەرمی پێوێک بۆ ئاستی پێوەندییەکانی نێوان ئێراق و ئێران
3بەهۆی گرنگی ناوچەکانی جێنشینی کوردانی فەیللی بە درێژایی ماوەی حوکمی حکوماتەکانی ئێراقی سیاسەتی بەعەرەبکردن و هێنانی عەرەبی هاوردە لە بری بنەچەی ڕەسەنی ناوچەکە پیادەکراوە
4 ڕووخانی ڕژێمی ئێراقی ساڵی 2003 دەرفەتێک بوو بۆ هەڵدانەوەی پەڕەیەکی سپی لە پێوەندییەکان بە تایبەتیی لە بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە دەکرێت ئەم ناوچانە بکرێنە پردی پێوەندی بۆ پەرەپێدانی پێوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 514 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 14-02-2011 (13 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: ئێران
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مافی مرۆڤ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 17-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 18-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 24-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 514 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتوک PDF 19,696
فایلێن پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!