ناونیشانی بابەت: لێکۆڵینەوە لە دوو ئەشکەوتی شوێنەواری دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوور لە #وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار#ى حکوومەتى هەرێمى #کوردستان#، گرێبەستێکى پێنج ساڵە لەگەڵ زانکۆیەکى بەڕیتانى دەکات بۆ کۆڵینەوە لە دوو ئەشکەوتى مێژوویى و بەهۆیەوە دەیان هەلى کار بۆ دەرچوانى شوێنەوار دەڕەخسێندرێت.
حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سلێمانى بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: ئەو گرێبەستە بۆ ماوەى پێنج ساڵە کە لەگەڵ زانکۆی لێڤەرپۆلی بەریتانی واژۆ کراوە بۆ ئەوەى کاری کنەوپشکنین و ڕووپێوی لە هەردوو ناوچەی ئەشکەوتە ڕەش و خرابە چێوار لە سنووری #پارێزگای سلێمانی# بکەن.''
وتیشى: کارى ئەو تیمەى زانکۆى لیڤەرپۆل دەگمەن و ناوازە دەبێت، بەتایبەت کە کار لەسەر چاخى بەردینى کۆن لە ئەشکەوتەکە دەکەن و شێوازى ژیان و کەلوپەلى ئەو سەردەمە دەردەخەن .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 606 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!