پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 525,437
وێنە 106,410
پەرتوک PDF 19,788
فایلێن پەیوەندیدار 99,576
ڤیدیۆ 1,449
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,266

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,742

عربي 
28,845

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,536

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
سیاسەت: مەعریفەت، مەهارەت یا ئەزموون؟
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاسەت: مەعریفەت، مەهارەت یا ئەزموون؟

سیاسەت: مەعریفەت، مەهارەت یا ئەزموون؟
$سیاسەت: مەعریفەت، مەهارەت یا ئەزموون؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
گیلبەرت ڕایل گەورە فەیلەسوفی ئینگلیزی لە ساڵی 1949 پەڕتووکێک دەنووسێت بەناوی:
کۆنسێپتی ژیری -Cncept of mind . بەبڕوای زۆرێک لە ڕەخنەگرانی پەڕتووکەکە ئارگیومێنتی سەرەکی باسەکە ئەوەیە ڕایڵ دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت کە کۆنسێپتی ژیری لە وەهمێکی فەلسەفی دیکارتی زیاتر نییە. لەو پەڕتووکەدا ڕایڵ دوا بزمار دەداێت لە کۆنسێپتی دوالیزمی نێوان ژیری و جەستە. بەدەر لەمە ئەوەی من مەبەستم بوو دووخاڵی گرنگ بوون کە ڕایڵ لەسەریان دەوەستێت و بەم شێوەیە ناویان لێدەنێت:
یەکەم/ Knowing that چی دەزانیت مەعریفە
دووەم/Knowing how چۆن دەزانیت هونەر، توانایی یان مەهارەت
ڕایڵ زۆر بەوردی لەسەر هەردوو کۆنسێپتەکە دەوەستێت و دەڵێت هەموو زانینەکان لە جنسی زانینی knowing that یا مەعریفی نین، بەوەی مەعریفە شتێکە لەدەرەوە دێتە نێو تۆوە، بەڵکوو بەشێکی زۆر لە زانین هەن لەم پلەبەندییەدا جێیان نابێتەوە و لە جنسی زانینی مەهارەتین. بۆنموونە من دەزانم زەوی خڕە، ساڵێک دوازدە مانگە، سەرمابوون دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتن، ئەم جۆرە لە زانین لینکی ڕاستەوخۆی بە هۆکارێکی دەرەکی هەیە بۆ فێربوون، واتە مەعلولێکی هەیە. بەڵام جۆری دووەم لە زانین زانینێکی مەهارەتییە، پەیوەندیدار نییە بە مەعلولێکەوە بەتەنیا، زانینی مەهارەتی بەقەولی ڕایڵ Knowing how ئەو جۆرەیە لە زانین کە لە گوزارەکاندا جێگای نابێتەوە، وشە توانایی ئەوەی نییە بگوازێتەوە بۆ کەسی بەرانبەر، بە زمانە دینییەکە قسەبکەین ئەم زانستە زەوقی حیسین زیاتر. مەعریفە بەتەنیا ناتوانێت ببێتە هۆکاری گواستنەوەی ئەم جۆرە لە زانین، چونکە زانینێکی مەهارەتین. نموونەی ئەم جۆرە لە زانین پێچەوانەی زانینی مەعریفی لە ناوەوە هەڵدەقوڵێت، کەسەکە خۆی پێیدەگات نەوەک ئەوەی سەرچاوەیەکی دەرەکی ببێتە هۆی ئەوەی پێی بگات، مەلەکردن، شۆفێری کردن، نەشتەرگەریکردن لە پزیشکیدا نموونەی ئەم جۆرەن لە زانین.
هەرچەندە ناکرێت ڕۆڵی مەعریفە تێیاندا نادیدە بگیردرێت، بەڵام هەرگیز بە مەعریفەی دەرەکی کەس نابێتە خاوەنی زانینێک لەجۆری زانینی مەهارەتی وەک ئەوەی ببێتە مەلەوان و شۆفێر و پزیشکی نەشتەرکار.
دکتۆر زیگمۆند فرۆید پێی وایە مرۆڤ وردەوردە و بە هەراشبوون و پێگەیشتنی فێری ئەوە دەبێت کە باوەڕ، متمانە، خۆشەویستیی و یەقین لەدەست بدات بەدەوروبەرەکەی، گومان لە هەموو کەسێک و هەموو شتێک بکات. کە ئەمەش ڕویدا ئیدی زۆر درەنگە بۆ گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا. منداڵێک کە لەدایک دەبێ بێ چەند و چۆن مەمکی دایکەکەی دەگرێت بێ ئەوەی پرسیارێک لە ماهیەت و چۆنێتی و چییەتی ئەو شیرە بکات کە دایکەکەی دەیداتێ، وردەوردە بەهەراش بوونی ئیدی ئەو تەوەکولەی بێ چەندوچونەی سەرەتای نامێنێت و دەکەوێتە پرسیار و گومانکردن. بەبڕوای من ئەوەی مرۆڤ ناوی تەجرەبە یا ئەزموونی لێدەنێت شتێکی لەمە زیاتر نییە. کاتێک مرۆڤ پەتی نێوان خۆی و زهین و دڵی دەبچڕێت و بە دونیایەک هەڵەی ئەنقەست و نا ئەنقەستدا دەڕوات ئەوسا پێی دەڵێن خاوەن ئەزموون.
گەر بمانەوێت لە بۆچوونەکەی دکتۆر فرۆید و دکتۆر ڕایڵەوە دۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی سۆسیۆپۆڵەتیکس، سایکۆپۆڵەتیکس خۆمان تەرجەمەکەین دەبینین ئەوەی ئێمە ناومان لێناوە ئەزموون نە ئەوەیە بەرهەمی مەعریفە و مەهارەت بێت، نە ئەوەشە گومانکردن و هەراشبوون و ویستی گەیشتن بێت بە داهاتوویەک. ئێمە لە بۆشایی و بازنەیەکدا بەردەوام بێ پەروا دەجوڵێین و دەدەین بەیەکدا بەبێ ئەوەی مەعریفەیەکی دەرەکی ئاڕاستەمان بکات، مەهارەتێکی ناوەکی بمانجوڵێنێت یاخود خاڵکێ هەبێت بمانەوێت لەئەنجامی دووبارەکردنەوەی چەند جوڵەیەکی هەڵە و گومانکردن لە ڕێگا کلاسیکییەکان پێی بگەین.
مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمە لەهەشتاساڵی ڕابردوودا خاڵییە لە مەعریفە و مەهارەت و ئەزموون. تووشی شکانی خەیاڵ دەبین کاتێک دێین چاوەڕوانییەکی زۆر لەسەر ئەو مێژووە هەڵچدنین، چونکە زۆر تاریکە و پڕێتی لە گرێ و ڕق و کینەی کەسیی و مێژوویی. ئەوەی لە هەشتا ساڵی ساڵی ڕابردووی شۆڕشی کوردیدا زاڵبووە خۆی لە بچڕاندنی پردی پەیوەندیی نێوان مەعریفە و مەهارەت لەلایەک و ئەزموون و گومان لەلایەکی دیکەوە دەبینێتەوە، لە ئەنجامی ئەم لێکترازانەشدا بێ شیرازەیی کۆمەڵایەتی و لێکدوورکەوتنەوەی دەسەڵاتدار و خەڵک و تێکدانی پردی پەیوەندیی پەیوەندی نێوان خەڵک و خەڵک زیاتر بەرهەمێکی دیکەمان نەبووە.
نەوەک هەر شۆڕشی کوردیی مێژووی زۆرینەی شۆڕشەکانی دونیا دەڵێن شۆڕشەکان گوێ بۆ مەرعریفە و مەهارەت و ئەزموونە تاقیکراوەکان ناگرن، ئەوەی ئەوان مەبەستیانە مشتێ توڕەیی و کەفوکوڵی عاتیفییە لەپێناو پایەماڵ کردنی ئەوەیە کە هەیە، دواتر زۆر درەنگ بە ئاگا دێنەوە لەو وێرانەیەی کە عاتیفە و کەفوکوڵەکە وێرانکەرەکەی درووستیدەکەن. هەندێکجار ئەو وێرانەیەی عاتیفەیەکی دوور لە مەعریفە و مەهارەت درووستیدەکات بە ژیری و زانینی سەد فەیلەسوف نایەتەوە جێی خۆی. لە مێژوودا هیچ سیستمێکی دیموکراسیی ماف سەنتەر نییە لە ئەنجامی شۆڕشێکەوە درووستبووبێت کە چاوی لە درووستکردنی ئەزموونی خۆی بووبێت.
گەر بە گشتی قسە بکەین و زۆر خاتری بگرین لە باشترین حاڵەتدا مەنزومەی شۆڕشی کوردیی لە شێخ مەحمودەوە تا ئەمڕۆ مەنزومەیەکە زیاتر پشتی بە ئەزموون لە جۆرە فرۆیدییەکەی بەستووە نەوەک مەعریفە و مەهارەتی دەستەجەمعی. دیارە ئەوەشی کە ئەمڕۆ بەرهەمی شۆڕشێکە و ناوی ئەزموونی لێدەندرێت بە دیدە فرۆیدییەکە لە تێکدان و بێباوەڕی و کوشتنی متمانە شتێکی زیاتری پێ نییە بۆ ژیان. چونکە ئەم ئەزموونە نەخشەڕێگایەکی زانستی نە لە مەعریفە و نە لە مەهارەتی شەخسی و دەستەجەمعی لەبەردەست نەبووە تا بزانێت لە کوێدا هەڵەدەکات بۆئەوەی ڕەخنەی خۆی بکات و خۆی پێ بخوێنێتەوە. بەردەوام فیدباکی لەخۆی و ماستاوچی و دەربار و تەمەلوقچییەکانی دەوری خۆی وەرگرتووەتەوە نەوەک بە پێوەری زانستی خۆی هەڵسەنگاندبێت. چاڕڵز داروین دەڵێت: جەهل و نەزانی زۆر زیاتر لە زانست و ئاگایی سیقە بەخۆبوون درووستدەکات، هەمیشە وایە نادان و نائاگاکان زۆر زیاتر لە زاناکان سیقەیان بەخۆیان و ئاکتەکانیانە.
نادیدە گرتنی زانین بەهەردوو جۆرە مەعریفی و مەهارەتییەکەی لە سیاسەتی هەشتا ساڵەی ڕابردووماندا نەرم نەرم خۆشی و خەڵکەکەشی زیاتر بە بەدگومانیی و تێکدان و نەهێشتنی متمانە گۆشکردووە تا دەگاتە ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، ئەم دۆخە سیاسییە بوەتە هەوێنی مەیینی دۆخێکی کۆمەڵایەتی دوجەمسەری دۆگمای ئەویتر قەبوڵنەکەر، ئەمڕۆ ئێمە لە کۆمەڵگایەکا دەژیین کەس دانوی لەگەڵ ئەوی دیکە ناکوڵێت، زانستیترین و یەقینیترین دیاردەکانیش بەسەر دووبەرەی نەیار و پرۆ-دا دابەش دەبن، چونکە کۆمەڵگاکە بەتەواوی دابەش بووە، بەدیهیترین فاکت ناکاتە ئەوەی ئەم دووبەرەیە بەگژ یەکدیدا نەچنەوە و گرێ سایکۆلۆژییەکانی خۆیان بەیەک نەڕژن، هەر لەبەر ئەم هۆیە لە ئێستادا ڕێگای گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر و سەرەتاش زۆر ئەستەمە و مەحاڵە جارێکی دیکە ئەم شەرابە ببێتەوە بە بەرسیلە.
لە مەعریفە و مەهارەت گەڕێ کە هێشتا لەنێو ئێمەدا چەکەرەیەکی تەندرووستیان نەکردووە، ئەزموونیش بۆخۆی کێشەی جیددی هەیە لەناوماندا. پێچەوانەی هەموو تاقیکردنەوە باوەکانی دونیا، ئەزموون زۆر غەددارە، سەرەتا تاقیتدەکاتەوە ئەوجا فێرت دەکات، ئێمە فێر دەبین ئەوسا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەین، ئەزموون داقیق پێچەوانەیە. مرۆڤی ئێمە ئەمڕۆ لە بەردەم ئەزموونێکی تەواو تاقیکراوەی تۆکمەی مەعریفی و مەهاریشدایە هێشتا هەر ملەجەڕێ دەکات و گوێناگرێت. مەحاڵە لە دونیای نوێدا مرۆڤ بتوانێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو زانینە هەنگاوێک بچێتە پێشەوە و هەر ملەجەڕێ بکات و بڵێت من ئەزموونی خۆم دەوێت، لە دیدی بەندەدا ئەمە سامناکترین دۆخێکە کۆمەڵگایەک لەسەروبەندی شەڕێکی جیهانیدا تێیبکەوێت و ئەوەندەش بێباک و بێ پلان و بێ زانین و مەعریفە و مەهارەتی کەسی و دەستەجەمعی بێت.
زانست بەگشتیی و زانستی سیاسیی و کۆمەڵایەتی بە تایبەتیش سەر بەدونیای مەعریفە و مەهارەتە زیاتر نەوەک ئەزموون. تەنیا لە ڕێگەی مەعریفە و مەهارەتەوە سیاسی دەتوانێت داهاتوو ببینێت، هەرچی ئەزموونی کەسی و نازانستی هەیە چاوەکانی سیاسی دەباتەوەبۆ ڕابردوو، لیاقەتی ئەوەی پێنابەخشێت کە داهاتوو ببینێت. مەعریفە بە مرۆڤ دەڵێت لە کوێدا دەبێت چ جۆرە ڕوانین و ئاکتێک سەرڕێ بخات بۆ داهاتووی و مەهارەتیش بە پراکتیکی دەستی دەگرێت. کاتێک سیاسەت و کەسایەتی سیاسیی لە دونیایەکدا کە بە مەعریفە و مەهارەت ڕێکخراوە دەیانەوێت هەروەک سەردەمی ئەزموونی ئاڵم و ساتمی گەنم بە مێوژ سیاسەت بکەن و بیر بکەنەوە وژیانی خەڵکی ڕێکبخەن، ئەوا جگە لە بەدەستهێنانی ئەزموونێکی دیکە لە فەوزا و شڵەژاویی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و دەروونیی هیچی دیکەیان لێیدەست ناکەوێت بۆ خەڵکەکەیان. هەموو ساتێک دەبێت لە ئامادەباشییدا بن بۆ تەقینەوەی توڕەیی جەماوەرەکەیان. هەر ڕۆژەی دەبێ وێڵی بیانوویەک بن بۆ ئەو شەبەقانەی کە لە ژیانی گشتی دەکەونەوە، نەوەک چارەسەریان بکەن. ئەم ئەزموونە خراپەش لە باشترین حاڵەتدا دەبێت توڕهەڵبدرێت نەوەک هەوڵبدرێت بە ماکیاجکردنی ماشێنی ئیعلامیی زەبەلاح و ڕاوێژکار و نووسەری پترۆقەڵەم بیانووی ساوابوون و باڵغ نەبوونی بۆ بهێندرێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە سەرەڕۆییە نازانستی و دیراسەنەکراوەکانی بدات و ڕۆژ دوای ڕۆژ ژیانی گشتی وێرانتر و ئالودەتر بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 667 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-10-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 21-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 21-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 667 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 525,437
وێنە 106,410
پەرتوک PDF 19,788
فایلێن پەیوەندیدار 99,576
ڤیدیۆ 1,449
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,266

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,742

عربي 
28,845

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,536

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.031 چرکە!