پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 525,837
وێنە 106,495
پەرتوک PDF 19,791
فایلێن پەیوەندیدار 99,672
ڤیدیۆ 1,449
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,397
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757
هەورامی 
65,751
عربي 
28,867
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,308
فارسی 
8,548
English 
7,169
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
پول
کرمانجی - کوردیی سەروو
ئەنفالکری 
5,229
کەسایەتی 
3,919
شەهیدان 
2,533
پەڕتووکخانە 
1,279
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
828
جهـ 
584
وێنە و پێناس 
365
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
64
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
نڤیسێن ئایینی 
29
شوینوار و جهێن کەڤنار 
28
پارت و رێکخراو 
26
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
12
پەند و ئیدیۆم 
10
ناڤێن کوردی 
8
کارا هونەری 
7
كلتوور - پێکەنین 
7
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
رێکەوت و رووداو 
2
لێنانگەها کوردی 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
قانع و کوردایەتی
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قانع و کوردایەتی

قانع و کوردایەتی
قانع و کوردایەتی
هۆشیار جەمال

دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکوو منداڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی 15ی ئەیلولی ساڵی 1898ی زایینی لە گوندی ڕیشێنلە بناری شارەزوور لە دایکبووە، بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی 40 ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی کردووە.
دوای مردنی باوکی (ئاغا سەید حسێنی چۆڕ) بەخێوی کردووە کە لە ناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش ناویەتە بەر خوێندن. پاشان بە فەقێیەتی چووە بۆ سلێمانی و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە. هەر بە مەبەستی گەڕان بەشارەکانی کوردستان دا بۆ خوێندن چۆتە (سنە ، بانە ، مەریوان ، سابڵاخ ، بۆکان ، شنۆ، هەولێر، کۆیە، کەرکووک، پێنجوێن ، سلێمانی و بیارە) هەرچەندە قۆناغێکی زۆری خوێندنی فەقێیەتی بڕیوە، بەڵام حەزی لە مەلایەتی نەبووە، ئیجازەی دوانزە زانستەکەی ئایینی ئیسلامی وەرنەگرتوە.
هەژار موکریانی دەڵێت ” قانع هاتبووە ڕۆژهەڵات بۆ کار و هیچی دەست نەدەکەوت و زۆر هەژاربوو، چومە لای پێشەوا (قازی محمەد) بۆ ئەوەی کارێکی بدەینێ، هەر بۆیە قانع کرا بە مامۆستا لە گوندێکی سنووری بۆکان، کە هەتا کۆتایی شۆڕش لەوێ مایەوە، شیعرەکانی قانع زۆر بە زمانێکی سادە و شارەزووریانە بوو، زۆرترین کاریگەریی لەسەر چینی نەخوێندەوار کردووە و زۆر کوردپەرەوەر بووە، پتر لە هەر کەسێکی تر شیعری کوردایەتی هەبووە. کە زۆربەیان غەمبارانە بوو، زیاتر بۆ ئاخ و داخ بۆ ژێر دەستەی کوردستانە.
نازناوی “قانع”یش هەر بەهۆی هەژار و سەختی ژیانیەوە بووە، کە واتای قەناعەت یان ڕازی بوونە بەو دۆخە سەختەی ژیانی، کە نیشانەی بەرزی عیزەتی نەفسی ئەو کەسەبووە.

$شیعری قانع لە ڕووی ناوەرۆکەوە.$
ئاسۆی شیعری قانع فراوانە، گەلێ لایەنی گرنگی ژیانی ئادەمیزادی گرتۆتەوە، وەکوو شاعیرانی دیکە مەبەستی شیعری قانع دڵداری و کوردایەتی وێنەگرتنی ژیانی نالەباری زۆرینەی کۆمەڵگا، لەوە دەربازبووە بۆ هەندێک دیاردەی گەورە و بچووک وەک شاعیرێک توانیویەتی هونەری لێ درووست بکات، بایەخی بەلایەنی تراژیدی داوە، لایەنی کۆمیدیشی پشتگوێ نەخستووە، لە گاڵتە و گەپ بە دورنیە، زۆرترین گاڵتە کردنی بۆ دەرەبەگ و کاربەدەستان بەکارهێناوە، کە وای کردووە لەلایەن خەڵکەوە خۆشەویست بێت، هەر ئەمەش بووە وای کردووە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوی ببرێت، کە مەبەستەکانی شیعری بەم جۆرەی خوارەوەن.
1/ شیعری دڵداری.
2/کوردایەتی و نیشتمانپەروەری.
3/ ڕەخنە گرنتی کۆمەڵایەتی.
4/ گاڵتە و گەپ.
5/ بەرگری کردن لە جوتیاران.
قانع لەسەرەتای پەنجاکاندا بە ھاوکاری مامۆستایان (عەلادین سەجادی و شوکر مستەفا) توانی پێنج بەش لە شیعرەکانی بەشێوەی دیوانی جیاجیا و قەوارەی تایبەتی چاپ بکات، کە ئەم بەرھەمانەن (گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی ھەورامان، دەشتی گەرمیان) .
لەژیانیدا گەلێ کارو پیشەی کردووە لەوانە مامۆستای قوتابخانەو کرێکاری و مامۆستای مزگەوت و جوتیاری و ئاشەوانی و فەرمانبەرێتی.
لەکۆتایی پەنجاکاندا چەند جارێک خراوەتە بەندیخانە. لە ساڵی 1960دا لەبەندیخانەی سلێمانی چۆنیەتی نووسینی زمانی کوردی فێری زیندانییەکان کردووە.
لە دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولەوە لە ساڵی 1961 لە ترسی دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە دەچێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەوێش لە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیردەکرێت بەناوی بیری کوردایەتیەوە گیراوە و ماویەک لە بەندینخانەی قەسری قەجەر زیندانی کراوە، کە هەر لەو زیندانە سەرباری بوونی نەخۆشییەکی توندی شاعیر یەکێک لە شیعرە بەناوبانگەکانی دەنووسێت.
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە
بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵبڵە و لەرزانەیە
گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندام قوتابی خانەیە
بیری ئازادیم لەزیندانا فراوان تر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بەبەندی خانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکوو ئەفسانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆڕشگێری من نووسین و بیرو باوەرە
ڕاپەرینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
قانع لە ڕۆژی 7 مایسی ساڵی 1965 لە تەمەنی 67 ساڵیدا لە گوندی لەنگەردێ لە ناوچەی شلێر لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن کۆچی دوای کردووە.تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ ئەوڕەحمان کە گۆڕستانێکی بچووکە کەوتۆتە بەری ڕۆژاوای گوندەکەوە نێژراوە.


$قانع و کوردایەتی$
گیانی کوردایەتی لای قانع لەپێناو ی سەربەخۆیی کوردستان وەک بیرو ئەخلاق تێکەڵ بە ڕەگ و ڕیشەی و خوێنی بووە، لە پەیکەری مەتریاڵی شاعیر جوێ نابێتەوە و لەناوچوونی بۆ نیە، کۆمەڵێک شیعری بەم مانایە کەوتوونەتە ناو دیوانی شیعرەکەیەوە.

لە شیعرێکدا قانع دەڵێ:
من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد
ئا بەڵەد بن ئەو کەسانە موددەعین میزانی کورد
هەرکەسێ ئەسپی ئەزەل تاو دا لەسەر عەرسەی فەنا
پێ بنێتە بەزمگاﮪ و مەعرەکەی مەیدانی کورد
کێ دەڵێ نەم چەشتووە نووکی ڕمی کوردی نەژاد
ڕانی دەرخا تا ببینم داغمەیی شێرانی کورد
قوڕ بپێوێ دایکی ئەو شەخسە ئەڵێ من موددەعیم
چۆن خەلاسی بۆ لەبێ هەرگیز لە دەس مەردانی کورد
ئاشکرایە هەوڵی کورد ئەمڕۆ بە بانگی بەرز ئەڵێم
بێن تەماشاکەن عەزیزم مەکتەب و عیرفانی کورد
سەیری لوبنان و گەڕانی چین و ماچین بۆ بکەم
تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و کوێستانی کورد
مەزهەری لوتفی خودایە خاکی کوردان (قانع) !..
تۆ دەزانی چی بنووسی دەفتەر و دیوانی کورد
لەم شیعرەدا قانع سوورە لەسەر ئەوەی دەبێ لەسەر کورد بنووسێ، بۆ کورد بنووسێ. بەو شیعرە دەتوانێ بەرانبەر بەدوژمنانی کورد بوەستێ ، چونکە زانست و زانیاری و قوتابخانە گەیشتوونەتە پلەیەک بەهۆی ئەوانەوە کورد لەسەر خۆی بکاتەوە. سرووشتی جوانی کوردستان لە لوبنان و چین خۆشترە و ڕەنگی لە شیعرا داوەتەوە.

لە شیعرێکدا ڕوو دەکاتە نیشتمان و خۆی بەقوربانی دەکا:
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر هیتلەر نەما گاوانی تۆ خۆش
موخەییەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
هەموو حووری موبارەک بێ بەزاهید
لە بۆ من هەر کچ و غیلمانی تۆ خۆش
بەمن چی سەیری باغ و قەسری لوبنان
وەتەن سەحرا و کەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئەگەر دنیا نەما یەکسەر بەجارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تۆ خۆش
ئەگەر نەفعی خوسووسیت تیا نەمێنێ
موبارەک بێ وەتەن دەورانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ (قانعی) ئەمڕۆ نەمێنێ
وەت!.. ڕەببی وەتەن خواهانی تۆ خۆش
لەم شیعرەدا قانع هەموو گەردوون لە نیشتمانی کورد کۆدەکاتەوە، واتە ئەگەر گەردوون نەمێنێ پێویستە کوردستان بمێنێ، هەموو شتێکی سەر ڕووی زەوی باڵاگەردانی نیشتمان دەکا. دەکەوێتە بەراوورد هەندێ وێنەی مەتریاڵی وەردەگێڕێتە سەر وێنەی شیعری داهێنراو. هیتلەر بەقوربانی گاوانی کورد دەکا، سەیرانی کوردستان لە بەهەشت خۆشترە، کچ و کوڕی کورد خۆش بن، حۆری بەهەشت پیرۆزی سۆفی بن. لە سەرووی ئەم هەموو قوربانییانە ئەگەر قانعیش نەما نیشتمان خۆش بێ.

لە شیعرێکدا دەڵێ:
کە من بۆم دەس نەدا ڕەندی دەسا تەقوا نەکەم چبکەم
ئەسیری زولفی تاتانم کە واوەیلا نەکەم چبکەم
لە کونجی سەومەعەی زوهدم هەزاران شێخ شاگردە
لە شێخ بەدتر هەموو سەرفی قەدی تەرسا نەکەم چبکەم
ئەڵێن مەجنوونی زوو شەیدا بەباڵای سەوڵی لەیلا بوو
منی شەیدا فیدای باڵات ئەگەر لەیلانەکەم چبکەم
نە مەحوویم تاکو مەحۆو بم نە نالیم تا بناڵێنم
بەشۆری شیعری شیرینم فەلەک شەیدا نەکەم چبکەم
لە ئەوسافی سەڵاحەددین قەڵەم ماندوو بووە ئەمجا
ئەگەر وەسفی خورافاتی کوڕی کیسرا نەکەم چبکەم
خەیاڵم وایە بیری دڵ لە عوودی سینەما دەرخەم
لە بۆ لەم هۆزە جێماوە دەنگێ بەرپا نەکەم چبکەم
لە گۆشەی باغی کوردستان هەزار (قانع) بە بولبول بوو
لەباتی باغەوان ئەمڕۆ کە خۆم ڕیسوانەکەم چبکەم

دیباجەی ئەم شیعرە ئەوە دەگەیەنێ قانع دەیەوێ خۆی وەکوو دڵدارێکی گێتیی سۆفیزن بخاتە ڕوو. هەندێ وشە و زاراوەی ئەدەبی سۆفیزم بەکار دێنێ. بەڵام خۆی پێ ناگیرێ و گورج باز دەداتە ناو سامانی نەتەوەیی کورد. دەڵێ من شاعیری کورد مەحوی نیم تا مەحوو ببم، واتە لە ناو بچم. هەروەها نالیش نیم بۆ ئەوەی بناڵێنم. ئەوجا یادی سەڵاحەدین دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە پاشانا بڵێ ئەگەر شیعر بۆ دواکەوتووی کورد نەڵێم چبک!.. بەوێنەی هونەری ڕەنگین کۆتای بە شیعرەکەی دێنێ کە دەڵێ، لەباغی کوردستانادا ئەگەر قانع بولبول بێ باغەوان ئەگەر خۆی ڕیسوا نەکا بۆ دواکەوتووی کورد چب!..

قانع کە ئەم شیعرەی بۆ هاتووە، شیعرە بە ناوبانگەکەی مەحووی لە خەیاڵیدا بووە، ئەوەی ئەم دێڕە سەرەتاکەیەتی:
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چبکەم
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم چبکەم

لە شیعرێکیدا قانع دەڵێ:
کوردە چۆن نەگریم هەمیشە بۆ کزی و داماوی تۆ
چۆن قوڕی عالەم بەسەر خۆدا نەکەم بۆ ناوی تۆ
ڕەنگی زەردی جەرگی تۆیە من ئەسووتێنێ تەواو
شیعری من دەرمانی دەردە بۆ دڵەی زاماری تۆ
خوێنی تۆیە شەربەتی ڕۆژی جولووسی ئەجنەبی
سەیری دوژمن کە لە شار و کوچە و بازاڕی تۆ
سەوزە گیای کارێزی پاشا مێشکی باپیری منە
ئێستە وا فەرشە لەژێر پێی دوژمنی خوێنخواری تۆ
ڕووحی بابانە لە گرد و مەقبەرەی سەیوان ئەڵێت
ڕۆڵەکا!.. کێیە ئەو خەیمە لە ژووری شاری تۆ
لاوی کور!.. مردنت زۆر چاترە تا ژینی وا
ئەجنەبی بێت و لە گۆیژە بێت بە فەرمانداری تۆ
خوێنی هاوخوێنت ئەڕێژێ نۆکەری ئەگرێتە دەس
هەی سەگم بەردایە زێڕ و لیرە و دیناری تۆ
یادگاری هۆزی مادە داوەشێی بۆ مامەڵەت
لاپەڕەی مێژوو ئەنووسێ لەعنەت و ڕەفتاری تۆ
(قانع) گوفتاری تۆ شیرینە یا شەکر و نەبات
کەتمی ناحەق بۆ بکەم شیرینترە گوفتاری تۆ
لەم شیعرەدا قانع ڕوو دەکاتە کورد و بە جۆرێک بۆی دەلاوێتەوە وەک لە سەرە مەرگدا بێت. زۆرتر باس لە کردەوەی دوژمن دەکا و میللەت هۆشیار دەکاتەوە چۆن دوژمنی بێگانە گردی سەیوان و شاخی گۆیژەی لە سلێمانی داگیر کردووە. شپرزەیی کورد دەگاتە ئەو پلەیەی قانع قسەی پێ بڵێ: داوەشێی یەکێک یادگاری نەوەی میدیەکان بێ چۆن سەری بۆ بێگانە شۆڕ دەکا.

لە ساڵی 1925 کەمالیە خوێنخۆرەکانی تورک کە قەسابخانەیان بۆ شۆڕشگێڕانی کورد نایەوە لە ئامەد، دکتۆر فوئاد یەکێ بوو لەو نیشتمانپەروەرانەی لە سێدارە دران، بەیادی ئەو ڕۆژەوە قانع ئەم شیعرەی هۆنیوەتەوە:
ئەی دکتۆر فوئاد ئەی شێری نەمر
هەتا قیامەت بۆ کورد کەڵک گر
نەمردووی نامری نەخشی دڵمانی
ئێمە بولبولین هەر تۆ گوڵمانی
سەر تەقەکێشی نیشتمانپەروەری
لاوی دلێری کانی جەوهەری
هەرچەندە ئێستا لاشەت پەنهانە
زەخیرەی مێژووی بۆ ئەم زەمانە
قارەمانی گەل شێری ڕووی مەیدان
ئاخر لەسەر!.. وا تۆیان خنکان
بۆیە وا تۆیان هەڵکێشایە دار
کە هەوڵت ئەدا بۆ چینی هەژار
سووچت ئەو بوو کە فەرمووت کوردم
کوردی بە نامووس بە دەستوبردم
سووچت ئەوە بوو فەرمووت نیشتمانیم
بیشم خنکێنن هەر کوردستانیم
سووچت ئەوە بوو دوژمن هۆز نەبووی
سووچت ئەوە بوو جاسووس کۆز نەبووی
پێش ئەوەی پەت بخرێتە ملی دوکتۆر فوئادەوە لەسەر قەنارە ئەم دێڕە شیعرە تورکییەی وتووە:
کمدر بزی متع ابلەیجک باغ جناندن
میرات یدردر گیرەر خانە بزمدر

لە کاتێکدا محەمەد بەکر قوتابی ماجستێر بوو لە زانستگای سەڵاحەددین لە هەولێر و نامەی ماجستێری لە بابەت کێشی شیعری کوردییەوە بوو، کە لە دیوانی قانعدا چاوی بەم دێڕە تورکییە دەکەوێ، بەم جۆرە وەریدەگێڕێتە سەر زمانی کوردی:
کێ مەنع دەکا ئێمە لە گوڵزاری بەهەشتمان
میراتە لە بابمانەوە ئەم خانووە بۆمان

قانع لەسەر دەستووری کلاسیکی کۆن ئەم دێڕە شیعرە تورکییەی وەک خۆی کردووە بە ناوی شیعرەکەی. لە ئەدەبدا ئەم شیعرەی قانیع بە ماتەمنامە دەژمێررێ. بەڵام بە ڕاستی ماتەمنامە نییە، بەڵکوو بەلای ستایشدا دەشکێتەوە، باس لەلاو چاکی و ئازای و چاوانەترسی و قارەمانییەتی دوکتۆر فوئاد دەکا. ئەو ڕۆشنبیرە کوردەی هەموو گیانی بریتی بوو لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی میللەتە دواکەوتووەکەی.
لەم ماوەیەدا پێویستە ئەوە ڕوون بکرێتەوە دکتۆر فوئاد بۆچ ئەم شیعرە تورکییەی وتووە و بە کوردی قسەی نەکردو!... لە پێش هەموو شتێکدا کوردی باش نەزانیوە. بۆیە بە تورکی شیعری وتووە بۆ ئەوەی دەسەڵات بەدەست و ئۆردبانەکانی دەوری قەنارە لە قسەکانی بکەن، گرێی سایکۆلۆجی ئەم کوردە دڵسۆزە گەلێ دژوار بوو. تا لە دادگا قازیی تورک لێی پرسیوە تۆ کە زمانی کوردی نازانی بۆچ کوردایەتی دەکەی؟ وتبووی: من کوردم، لە نەزانینی زمانی کوردی ئێوە بەرپرسیارن، ئێوە قەدەغەتان کردووە.


$درووستکردنی نەتەوە و ئەدەبیاتی قانع$
ئەگەر لە پەنجا ساڵی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا ڕۆشنبیری نوێی ئێمە بە پلەی یەکەم، لە ڕێگای حاجی قادری کۆییەوە تەعبیری لە خۆی کردبێت، ئەوا لە پەنجا ساڵی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، ئەم ڕۆشنبیریە لە ڕێگای قانعەوە ئەم کارەی کردووە قانع لەم فەزا ڕۆشنبیریەدا هێما نییە بۆ تەنیا نووسەرێک بە تەنیا، بەڵکوو هێمایە بۆ نەوەیەکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری تابیەتە بۆ لەدایکبوونی کۆمەڵێک وتاری تازە سەبارەت بە چییەتی ئەدەب و پەیوەندی نێوان ئەدەب و کۆمەڵگە و ئەدەب وکورد بوون و ئەدەب ئاییندە لە کوردستاندا.

بەگشتی دوونیا بینی قانع بۆ شیعر بە تایبەتی، لە زۆر ڕووەوە بەردەوامی دوونیا بینی حاجی قادری کۆییە، کە یەکێک لەوانە مامەڵە کردنێکی تایبەتە بە زمان و دۆزینەوەی پەیوەندی نوی لەنێوان زمان و شووناس و زمان و میژوو و زمان و کۆمەڵگە، ئەم مامەڵە تازەیەی زمانیش جۆرێک لە پراکتیکی تایبەتی نوێی زمان نیشان دەدات، کە کۆمەڵێک مانای ئایدۆلۆجی تازە دەگرنە خۆیان لەسەر و هەمووشیانەوە، درووستکردنی نەتەوە و نیشتمان و تاکەکەسێکی نەتەوەی و نیشتمانی بە ئاگا، لەناو زمان و لە ڕێگای زمانەوە، سەرەتایی لە دایکبوونی نەتەوە لە شیعری حاجی قادری کۆییەوە دەستپێدەکات لە دوای ئەوە بۆ ناو بەشی هەرە زۆری ئەدەبی کورد لە سەدەی بیستەم دەگوازریتەوە، هەروەها ئەم ئەدەبیاتە دەبێتە یەکێک لە ئامڕازە هەرە سەرەکییەکانی درووستکردنی نەتەوە و لە ئەدەبیاتی قانعیشدا ئەم گۆڕانە ڕووبەڕێکی یەکجار گەورەی ئەزموونە شیعریەکەی داگیردەکات.

ناوەرۆکی نەتەوەش شیعری قانع لەسەر بنەمای ئەم ڕوانین و تێگەیشتنە بۆ سۆسیالیزم دەستنیشان دەکرێت. نەتەوە لای قانع پڕۆژی هێزەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەیە، پڕۆژەی جوتیاران و کرێکاران و ڕەنجدەران و پاڵە و سەپان و کاسبکارانی کوردستانە، پڕۆژەی ئەو چینەی کوردستانە کە خەو بەیەکسانی و دادپەروەریەوە دەبینێت. هاوکات نەتەوە لای قانع نەتەوەیەکی مۆدێرنە، هێزگەلی شارستانی و خوێندەوار و پێشکەوتووە، بوونەوەرەکانی ناوی بە نێر و مێوە، بوونەوەرێکی چالاک و سەروەری ژیانی تاکەکەسی و دەستە جەمعی خۆیانن، زانست ئەو کۆڵەکانەیە کە بنەما مادیەکانی نەتەوەی ڕاگرتوە و ئێستا بە ئاییندەیەکی باشتر و پێشکەوتوو ترەوە گرێ دەدات.[1]

$سەرچاوەکان$
1/ دیوانی قانع، کۆکردنەوەی بورهان قانع. تاران چاپخانەی داڵاهو، ناوەندی بڵاوکار سنە، پەڕتووک میدیا، سلێمانی خانەی چاپ و بڵاوکراوەی چوارچرا، چاپی هەشتەم، ساڵی 1393 هەتاوی بەرانبەر 2014ی زانینی.
2/ دکتۆر مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر، ساڵی 2006.
3/مەریوان وریا قانع، دڵڕەقی و بیماڵی، چاپ و بلاوکردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە، چاپخانەی پەنجەرە چاپی یەکەم، سلێمانی، ساڵی 2015.
4/ هەژار موکریانی، چێشتی مجێور، ناوەند و بڵاوکراوەی میهرەبان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاپی دووەم، ساڵی 2007.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 858 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 18-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 18-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 22-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 22-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 858 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 525,837
وێنە 106,495
پەرتوک PDF 19,791
فایلێن پەیوەندیدار 99,672
ڤیدیۆ 1,449
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,397
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,757
هەورامی 
65,751
عربي 
28,867
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,308
فارسی 
8,548
English 
7,169
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
پول
کرمانجی - کوردیی سەروو
ئەنفالکری 
5,229
کەسایەتی 
3,919
شەهیدان 
2,533
پەڕتووکخانە 
1,279
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
828
جهـ 
584
وێنە و پێناس 
365
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
64
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
نڤیسێن ئایینی 
29
شوینوار و جهێن کەڤنار 
28
پارت و رێکخراو 
26
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
12
پەند و ئیدیۆم 
10
ناڤێن کوردی 
8
کارا هونەری 
7
كلتوور - پێکەنین 
7
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
رێکەوت و رووداو 
2
لێنانگەها کوردی 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ژن ئینان لە کوردستانێ دە
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
فۆڵدەر
شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - چەپ شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - نەتەوی شەهیدان - پارت / لایەن - پ. ک. ک. شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شڕناخ شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باکووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - باژێر و باژارۆک - دهۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.969 چرکە!